ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سكرتێری حزبێكی عیراق بۆ (خەڵك) باس لە دابەشكردنی داهاتی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون و سكرتێری گشتی حزبی شیوعی عیراق پێیوایە، پیشنیاری دابەشكردنی داهاتی نەوت بەسەر هاووڵاتیانی عیراقدا لەگەڵ واقعیی ئەمڕۆدا ناگونجێت و باشترە ئەو داهاتەی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەكرێت، لە پڕۆژەكانی گەشەپێداندا بخرێتەگەڕ.

ڕائید فەهمی، سكرتێری حزبی شیوعی عیراق و پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، لە لێدوانیكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “ماوەیەك لەمەوبەر شێخ سەباح ساعدی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون پڕۆژە یاسایەكی بۆ پەڕلەمان پێشكەش كرد، تا بەشێك لە داهاتی نەوتی وڵات بۆ هاووڵاتیان تەرخان بكرێت و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەسەریاندا دابەش بكرێت، بەڵام ئەو پڕۆژەیە تائێستا نەخراوەتە كارنامەی پەڕلەمانەوە”.

بە وتەی ڕائید فەهمی، “بەو پێیەی پارەكە بڕێكی كەم دەبێت، كە ڕێژەی لەسەدا 10ی داهاتەكەیە، لەگەڵ ئەوەدا نین بەو شێوەیە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت، لەبری ئەوە دەكرێت ئەو پارە تەرخانكراوە لە پڕۆژەكانی تری گەشەپێداندا بخرێتەگەڕ”.

سەبارەت بەوەی، كە دەوڵەت ئەو پارەیە دەخوات یان بە فیڕۆی دەدات گەر نەدرێتە هاووڵاتیان، سكرتێری گشتی حزبی شیوعی عیراق پێیوایە، “دەكرێت پارەكە سندوقێكی سیادی بۆ تەرخان بكرێت و لانی كەم بۆ دوو مەبەست پارەكە بەكاربهێنرێت، یەكەمیان بۆ دانەوەی قەرزەكان و دووەمیش، كە گرنگترینە لە پڕۆژەكانی گەشەپێدان و نۆژەنكردنەوەی ژێرخاندا بەكاربهێنرێت، كە لە هەمان كاتدا دەكرێت هەلێكی زۆری كاركردن بۆ هاووڵاتیان بخولقێنێت”، ڕەتیشكردەوە ئەو پڕۆژە یاساكە تائێستا خرابێتە كارنامەی دانیشتنەكانی پەڕلەمانەوە.

ماوەیەك لەمەوبەر سەباح ساعدی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، پڕۆژە یاسایەكی پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەڕلەمان كرد، كە تێیدا داواكراوە ڕێژەی 10%ی داهاتی فرۆشتنی نەوتی عیراق بدرێتە هاووڵاتیان و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەسەریاندا دابەش بكرێت.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان