ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارەی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ ئەم مانگە دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەمانگی نیسان (38.150) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی پێنج (ئایار) دیاریكرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە 30ی نیسان، لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی كۆبوونەوەیەك ئەنجام درا و نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (38.150) دینار بۆ مانگی (4) دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (100) بۆ (120) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (3.500) بۆ (4.500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

ڕاشیگەیاندووە، سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ مانگی ئایار، مۆلیدە ئەهلییەكان لە ئامادەباشیدا دەبن هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەن، بەرنامەكەش لە سبەینێ چوار شەممە 1ی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

ئاشكراشی كردووە، سەبارەت بەنرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (199.290) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و ئەگەریش وێستگەی 33 كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر (خەڵك) لە بەدواداچوونێكدا بڵاویكردەوە، كە كارەبای مۆلیدە لە مانگی نیساندا 100 بۆ 120 كاتژمێر دەدرێت و نرخی ئەمپێرێكیش لەنێوان 3.750 بۆ 4.500 دینار دەبێت.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان