ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

چەند هاووڵاتییەك لەسەر ڕاوی ماسی دەستگیر دەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرای دەكات،  پۆلیسی دارستانی شارەزوور و چەمچەماڵ توانیویانە (4) ڕاوچی دەستگیر بكەن و جەختیشدەكاتەوە، كە وەرزی قەدەغە كردنی ڕاوی ماسی بەردەوامی هەیە لەبەرئەوەی لەم كاتەدا وەرزی گەرادانانی ماسى یە.

عەمید هێمن كەمرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نیگەرانین لەوەی هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی و دوور لە ڕێنماییەكان سەرقاڵی ڕاوكردنن، بەڵام خۆشبەختانە بەهۆی ئەرك و ماندوو بوون و شەونخونی ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم دەریا و دەریاچەكان ئامادەییان هەیە بۆ ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران.

وتیشی، “لە ئەنجامی دوو دەرچوونی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزور توانیان (2) ڕاوچی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون هاوكات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (3) تۆڕ و (3) ماسی قەبارە جیاواز دا .

ئاشكراشی كرد، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان ژینگەی ئاغجەلەر بۆ سەر زێی بچووك توانیان (2) ڕاوچی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون، هاوكات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (5) تۆڕ دا .

عەمید هێمن ڕاشیگەیاند، هەر لەوچوارچێوەیەدا لە هەردوو بنكەی (خدران / وارماوا ) لەدەرچونێكیان بۆ سەر دەریاچە و ڕووبارەكان توانرا دەست بگیرێت بەسەر (35) تۆڕ و (4) شەداو و (1) بەلەم و (1) كەڵەك و (4) صەوڵ و (18) كیلۆ ماسیدا.

ئەو بەرپرسەی دارستان و ژینگە ئاماژەی بەوەشكرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكان كراوەتەوە و ڕووبەڕوی یاسا كــراونەتەوە، هاوكات داواشی لە هاووڵاتیان كرد، “لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبین بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان”.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان