ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە سلێمانی فڕنێكی سەمون و خواردەمەنییەك داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندورستی و مۆڵەتەوە فڕنێكی سەمون و خواردەمەنییەك لە سلێمانی داخران.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 30ی نیسان تیمەكانیان سەردانی فڕنی سەمونی حەجەری و خواردەمەنی و گەص-یان لە سلێمانی كردووە و بڕیاریی داخستنی ئەو شوێنانەیان داوە.

ڕاشیگەیاندووە، هۆكاری بڕیاری داخستنەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو شوێنانە مەرجی تەندروستی و مۆڵەت-یان نەبووە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو شوێنانە ئاگادار كراونەتەوە تاكو مەرجە تەندروستیەكان جێبەجێ نەكەن شوێنەكانیان بۆ ناكرێتەوە .

ئابوری

حكومەت پابەندی بەڵێنەكەی نەبوو
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ
مانگێكی تەواو تێپەڕی بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ و تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دیاری نەكراوە.

حكومەتی عیراق بڕیاری داوە لەپێناو بێ‌ مووچە نەبوونی فەرمانبەران، مانگانە بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت بەبێ‌ داواكردنی پارەی نەوت، بەڵام حكومەتی هەرێم هێشتا مووچەی 5 مانگی ئەمساڵی فەرمانبەران قەرزدارە و هیچ میكانیزمێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دابەشكردنی ئەو مووچانە.

ئەمڕۆ 19ی ئەیلول، مانگێك و دوو ڕۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ لە 17ی مانگی ڕابردوودا، كە بە وەزارەتی تەندروستی دەستی پێكرد و ڕێژەی 21%ی مووچەش بڕدرا، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 دیاری نەكراوە.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و بڕیار بوو بڕیاری دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچە ڕابگەیەنرێت، بەلام نە كاتەكەی دیاری كرد و نە میكانیزمی دابەشكردنەكەش، كە ئاخۆ مووچەی تەواو دەدرێت بەهۆی هاتنی پارە لە بەغداوە یان وەكو دوو مانگی ڕابردوو 21%ی مووچە دەبڕدرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە مانگی تەمموز (7)دا بڕیاریدا مووچەی مانگی (2) بە لێبڕینی 21% دابەش بكات و هەر ئەوكات بەڵێنیشی دا ئەو لێبڕینە بۆ یەك مانگ بێت، بەڵام بەڵێنەكە نەبرایە سەر و حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەتیش بەڵێنیان بە فەرمانبەران دابوو، كە ئەگەر درێژە بكێشێت ئەو لێبڕینە هەڵوێستیان دەبێت، بەڵام ئەوانیش بێدەنگ بوون و هیچ هەڵوێستێكیان ڕانەگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان