ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئیخوان موسلیمین دەخرێتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی ڕایدەگەیەنێت، ئیدارەی ئەمریكا كار دەكات بۆ ئەوەی ئیخوان موسلیمین بخاتە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە.

سارە ساندرز، سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “سەرۆك لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی و سەركردەكانی ناوچەكە، كە نیگەرانییان لەو بارەیەوە هەیە، وتوێژی كردووە تا ئەو پۆلێنكردنە ڕێچكەی خۆی بگرێت”.

هەر لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) بڵاویكردۆتەوە، “ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، گوشار دەكات لەپێناو پۆلێنكردنی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بیانی”.

ڕۆژنامەكە، لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكاوە نووسیویەتی، كە كۆشكی سپی ڕێنمایی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و دیپلۆماتكاران دەركردووە، تا ڕێڕەوێك بدۆزنەوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر كۆمەڵەكەدا، ئەمەش لە دوای سەردانەكەی عەبدولفەتاح سیسی بۆ واشنتن.

بەپێی (نیویۆرك تایمز)، دەكرێت بڕیارەكە سزای ئابوری فراوان لە دژی كۆمپانیا و كەسێتییەكانی نێو كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین لەخۆبگرێت.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  نزیکی ٣٠ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان