ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

داهاتی سندوقی دەستەبەری كۆمەڵایەتی زۆرتر لە ٤٠٢ ملیار دینارە

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ٧٠٠ كرێكار مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و داهاتی سندوقی دەستەبەری كۆمەڵایەتیش زیاتر لە ٤٠٢ ملیار دینار بووە، نزیكەی ١٠ ملیۆن دیناریش وەك پاداشتی پێش خانەنشینی بۆ كرێكاران خەرج كراوە.

عارف عیتۆ بەڕێوەبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەردەوام داكۆكیمان كردووە لەسەر مافی كرێكاران و دەستەبەری كۆمەڵایەتی و هەرچەندە لە ٢٠١٤ ڕەوشی كرێكاران بەرەو نالەباری ڕۆیشت بەهۆی قەیرانی دارایی، چونكە كۆمپانیاكان بەپێی یاسا قەبارەی كارەكانیان بچووك كرایەوە، هیوای ئێمەش ئەوەیە لەداهاتوو گرینگی زیاتر لەبارەی بەكارخستن و تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و ڕاهێنانی پیشەیی بدرێت.

دەشڵێت “لەساڵی ٢٠١٨ ژمارەی سەردانەكانی هەرسێ شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو پڕۆژانەی دەستەبەر كراون یان نا ١٠ هەزار و ٧٩٦ سەردان كراوە زۆربەی لەدهۆك بووە، لەماوەی چوار ساڵیش ژمارەی سەردانەكان ٦٢ هەزار و ٦٠٨ هەزار سەردانی شوێنەكان كراوە”.

ڕاشیگەیاند، بەپێی ئامارەكان پڕۆژەكانی دەستەبەر كراو لەساڵی ٢٠١٨ بریتی بووە لە هەزار و ٦٥٧ پڕۆژە ، لەكاتێكدا لەساڵانی پێشوو، ٣ هەزار و ٥٣٣ پڕۆژە دەستەبەر كراون و دواتر لە ٢٠١٧ ڕێژەكەی بەرزبوەوە بۆ ٢ هەزار و ٦٢٩ پڕۆژە، بەڵام جارێكی تر لە ٢٠١٨ ڕێژەكەی كەمبووەوە، ئێستا لەهەرێمی كوردستان سەرجەمی كۆی گشتی پڕۆژە دەستەبەركراوەكان بریتی بووە لە ٢٧ هەزار و ٣٦٩ پرۆژە.

سەبارەت بەژمارەی كرێكارانی دەستەبەركراویش ئەوەی خستەڕوو، لە ساڵی ٢٠١٨ كرێكارانی بەر دەستبەری كەوتون ٧ هەزار و ٦٠٤ كرێكار بوون، كرێكاری ناوخۆ٦ هەزار و ٤٦٠ كرێكار بووە، كرێكارانی بیانی هەزار و ١٤٤ كرێكار بوون، كۆی گشتی كرێكارانی دەستەبەركراویش بریتی بووە لە ٧٨ هەزار و ٥٦٠ كرێكار كە ٦ هەزار و ٧١٩ كرێكار بیانین، ئەوانەی دیكە ناوخۆین، لەبەرامبەریشدا ژمارەی كرێكارانی تەرككراوە كە كۆتایی بەگرێبەستەكانیان هێنراوە لەسەر كار و پڕۆژەكان بریتی بووە لە ٥ هەزار و ٥١٦ كرێكار لەساڵی ٢٠١٨، بەڵام زۆرترین كرێكاری تەرككراو لە ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بووە كە نزیكەی ١٣ هەزار كرێكار كۆتاییان بەگرێبەستەكان هاتووە.

لەبارەی كۆی گشتی بەشدارییەكان و سزای دواكەوتنی پارەی دەستەبەری لەساڵی ٢٠١٨ بریتی بووە لە ٧٤ ملیار و ١٢٤ ملیۆن دینار، كۆی گشتی پارەی دەست مایە (رصید) لەسندوقی دەستەبەری كار و دەستەبەر كۆمەڵایەتی بریتی بووە لە ٤٠٢ ملیار و ٦١٣ ملیۆن دینار كە پارەكەی بۆ خانەنشینی و پێشەكی بەر لەموچەی خانەنشینی دەدرێت بەكرێكاران، لەهەمان كاتدا دەتوانرێت پرۆژەی وەبەرهێنانی بۆ بكرێت ، ٧٢٩ خانەنشینمان هەیە بۆ ساڵی ٢٠١٨و ژمارەی ئەو كرێكارانەشی لەسەر بەغدا خانەنشین كراون ٢٠١٢ كرێكارن و لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتوین كە پارەكەیان بۆ بێتە هەرێم و ئێمە دابەشی بكەین، لە ساڵی ٢٠١٨ نزیكەی ١٠ ملیارمان خەرج كردووە بۆ پاداشتی كۆتایی خزمەت ٤ هەزار و ٩٠٨ كرێكار وەریان گرتووە و نزیكەی ٦٠٠ كرێكاریان بیانین.

سەبارەت بەژمارەی قوربانیانی كرێكاران لە ٢٠١٨دا ٥٢ پێكانی كاری كرێكاران تۆماركراوە ٢٥ كرێكار گیانیان لەدەستداوە كە تۆماركراون لای ئێمە دەستەبەریان بۆ كراوە.
ڕاشیگەیاند، بەپێی ئامارەكانی دەستەی ئاماری هەرێم ڕێژەی بێ كاری لە ساڵی ٢٠١٧ لەنێوان لە ١٠% و ١١% بووە، ئێمەش هەزار و ١٩٣ دەرەفەتی كارمان دۆزیوەتەوە، ژمارەی بێكارانیش كە خۆیان تۆماركردووە لە ٢٠١٥دا ٢٢٠٥ كەس بێ كاربوون خۆیان تۆماركردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ ڕێژەكە بووەتە ٢ هەزار و ٤٠١ كەس.

هەروەها لە ٢٠١٨ كرێكارانی بیانی ٣ هەزار و ٧٦٢ كرێكار بووە لەكاتێكدا لە ٢٠١٤دا ٨هەزار و ٧٤٨ كرێكار هێنراون بۆ پرۆژەكان و كرێكاری ناوماڵ، بەڵام ئێستا لە ٨٠% كرێكاریی پرۆژەكان كەم بووەتەوە.

ریکلام

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان