ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند بنەمایەکی گرنگی سەلامەتی و پاراستنی منداڵ کە پێویستە هەموو دایک و باوکێک بیزانێت

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند بنەمایەکی گرنگی سەلامەتی و پاراستنی منداڵە کە پێویستە هەموو دایک و باوکێک بیزانێت:

-هەموو جۆرە شتێکی ڕەق کە ڕەنگە ببێتە مایەیی ئازاردان لە منداڵەکەت و شوێنی نوستنەکەی دوور بخەرەوە.

-بەر لەوەی هەر یاریەک بۆ منداڵەکەت بکڕیت، دڵنیابە لەوەی کە ناتوانیت قوتی بدات و پێشتر خۆت تاقی بکەرەوە، چونکە سەلامەتی منداڵەکەت گرنگە!

-کاتێک منداڵتان دەبێت، پێویستە گۆڕانکاری لەو کەرەستانەدا بکەیت کە دەبنە هۆی مەترسی بۆی، بۆنموونە کەرەستەی تیژ و گەرم.

 

-با بەردەوام ژمارەی پزیشکت لابێت  بۆی لەکاتی پێویست پەیوەندی بکەیت یان داوایی هاوکاری بکەیت، باوەڕ بە هەستەکانی خۆشت بکە بەرامبەر بە دۆخی منداڵەکەت، چونکە هەستەکانی دایک ڕاستن.

 

-دڵنیابە لەوەی کە لەکاتی شۆفێری، منداڵەکەت لە شوێنی پێویستی خۆی دابنییت و بیبەستیتەوە.

-منداڵەکەت لەسەر ئەوە ڕابهێنە کە بەشێوازی تەندرووست مەمکی خۆت بخوات، بۆ ئەوەش پرسیار بکە لە کەسە بە ئەزمونەکان و شەرم مەکە، بە جوانی بیخەرە سەر لاو با گۆی مەمک بە تەواوی بخاتە دەمیەوە نەک بەشێکیی.

-کاتی خەویی خۆت لەگەڵ کاتی خەوی منداڵەکەت یەکسان بکە بۆی تۆش ماندوو نەبیت

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی چێشت لێنان بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی چێشت لێنانە بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت:

 

بۆئەوەی پیتزا بە جوانی و بە خێرایش سورببێتەوە، ٣٠ خولەک بەر لەوەی پیتزاکەی بکەیتە ناو فڕنەکە دابگیرسێنە با جوان گەرم ببێت.

-واباشترە کە خوێ دەکەیتە چێشتەوە، سەرەتا بیەکەیتە ئاوەکەوە کە دەکوڵێت نەک دواتر بیکەیت بەسەر چێشتەکەدا، چونکە بەوجۆرە باشتر تام دەگرێت.

-بۆ ئەوەی گۆشتی مریشک ئاودارتر بێت و باشتر تام بداتەوە، ئێسکەکەی لێمەکەرەوە و بەوەوە بیکوڵێنە، دەتوانیت باش کوڵانەکە ئێسکەکەی لێبکەیتەوە.

-سنگی مریشک بە بەراورد لەگەڵ ڕان و باڵدا زوتر سوردەبێتەوە، بۆیە کە مریشک دەکەیتە فڕنەوە بە دەمدا تێی بکە نەک بە پێچەوانەوە.

-بۆ سەرنانەوەی برنج تا هەڵمەکەی نەڕوات خاولی یان پەڕۆیەکی تایبەت بدە بەسەر برنجەکەدا، بەڵام عەلاگەی لایلۆن بەکار مەهێنە چونکە خراپە و کارلێک دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی کۆنی ماڵداری کە هەموو کات بۆ خانمان بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی کۆنی ماڵدارییە کە هەموو کات بۆ خانمان بەسوودە:

 

-بۆ پاککردنەوەی تەباخ سەرەتا کەمێک خوێی پێدابکە و ماوەیەک لێی بگەڕێ، دواتر بە پەڕۆ پاکی بکەرەوە

-دەتوانیت بە بنی ژێرپیاڵە چەقۆ تیژ بکەیتەوە

-دەتوانیت تەلی حاجت بەکاربهێنیت بۆ توێکڵکردنی گیزەر، چونکە تەنها توێکڵەکەی لێدەکاتەوە

-گەر هێلکە کەوتە سەرزەوی، خوێ بکە بەسەریدا و ٥ خولەک چاوەڕوان بکە، دواتر هەمووی دەبێت بە تۆز و ئاسان کۆدەکرێتەوە

-بۆ کردنەوەی  گریی گیربووی قەیتان، کەمێک بۆدرە بکە بەسەریدا

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٧ هۆکار کە وادەکات منداڵەکەت درۆ بکات، چۆن ڕێگری لێدەکەیت؟

خێزان

زۆرکات منداڵەکانمان درۆ دەکەن و دایک و باوک سەرسامی خۆیان دەردەبڕن کە چۆن منداڵەکەیان فێری درۆ بووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە کە وادەکات منداڵەکەت لە ژیانی خۆیدا درۆ بکات:

 

-منداڵ هەڵسەنگاندنی هەیە بۆ دۆخەکە، دەزانێت کە ڕستەیەک سزای بەدواوەیە بۆیە درۆ هەڵدەبژێرێت، هەر بۆیە پێویستە دایک و باوکەکان سزایەکی وا دانەنێن بۆ منداڵ کە لێی بترسێت و ناچاربێت بۆ خۆلێلادانی درۆ بکات.

-هەندێکجار منداڵ لە خۆشەویستی بۆ دایک و باوکی درۆ دەکات بۆئەوەی بێهیوایان نەکات، هەر بۆیە نابێت کاردانەوەمان بۆ هەڵەکانیان بەجۆرێک بێت کە وابزانن ئێمەیان بێهیوا کردووە لە خۆیان.

 

-هەندێکجار منداڵ درۆ دەکات چونکە ڕوداوەکەی بیرنەماوە، بۆیە لەم جۆرە درۆیەش مەترسە و هەوڵبدە شتەکانی بۆ ڕونبکەیتەوە.

 

-هەندێکجار ئێمەم چاوەڕوانی یەک وەڵامی ڕاست لە منداڵەکە دەکەین، بۆنمونە دەڵێین خواردنکە خۆشە؟ لەو کاتەدا ناچارە یەک وەڵام بداتەوە، بەڵام دەتوانیت بڵێێت ئێستا حەزدەکەیت چ خواردنێک بخۆیت ئەزیزەکەم؟

 

-منداڵ خەیاڵێکی فراوانی هەیە و هەندێکجار سەرچاوەی درۆکانی لە خەیاڵەوەیە، بۆنمونە دەڵێت ئەمڕۆ توانیم بفڕم، ئەم درۆیانە ئاسایین و بە تێپەڕبونی کات نامێنن.

 

-کاتێک دایک و باوکەکان بۆخۆیان درۆ دەکەن منداڵ زۆر بە ئاسانی ئەوەیان لێوەردەگرێتەوە و هەستی پێدەکات، بۆیە زۆر گرنگە کە تۆ بۆخۆت درۆ نەکەیت تا منداڵەکەشت وا دەرنەچێت.

 

-درۆی منداڵ بە پێی تەمەنی دەگۆڕێت و شتی نوێ دێتە پێشەوە، گرنگە کە هەستی بەرپرسیاریەتی لای منداڵەکەت دروستبکەیت کە بۆخۆی کارە هەڵەکان نەکات و کاتێک هەڵەیەکی لێدەبینیت گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان