هەستانەوەی ساموڕای



کارۆ کاوە – نوسەر

 

ئەمڕۆ ئۆكراینا، دەشێت سبەی ئاسیا بێت

كیشدا- سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن

لە پاش جەنگی جیهانی دووەم، ژاپۆن كەوتە ژێر پابەندی دەستووری نوێیەوە، بەوەی هەرگیز بیر لە جەنگ و هێرشكردنە سەر خاكی وڵاتانی دیكە نەكاتەوە، بۆ ئەمەش تا ئەمساڵ ژاپۆن سوپای بەرگری هەبوو كە قەدەغەبوو لەسەری سوپاكەی بۆ هەر مەبەستێك بێت ڕەوانەی دەرەوەی سنوورەكانی خۆی بكات.

ماوەی چەند دەیەیەكە گەلی ژاپۆنی بە گەلێكی ئاشتیخواز دادەنرێن، بەڵام ئاشتیخوازی مانای لاوازی ناگەیەنێت، بەڵكو سوپای ژاپۆن پێنجەم بەهێزترین سوپای جیهانە لە ئێستادا.

ئەوەی خاڵی وەچەرخانە لێرەدا ئەمساڵ حكومەتی ژاپۆنی بڕیاری لەسەر ستراتیژی نوێی بەرگری بۆ وڵاتەكەیدا، ستراتیژەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵە بەجۆرێك كە تا ساڵی ٢٠٢٧ ژاپۆن ببێتە سێهەم دەوڵەت لە جیهاندا لە ڕووی بودجەی بەرگرییەوە كە یەكەمیان ئەمریكا و دووەمیشیان چینە.

ژاپۆن لەمساڵەوە دەستی كراوەیە بۆ بەهێزكردنی زیاتری سوپاكەی لە ڕووی چاكی هێرشبەرییەوە و هەروەها ڕاشیگەیاندووە لە ئەگەر هەبوونی هەڕەشە بۆ سەر خاكی ژاپۆن، سوپای ژاپۆن وەڵامی دەبێت و سوپاكەی ڕەوانەی دەرەوەی سنوورەكانی دەكات بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ژاپۆن.

لە ئێستادا ژاپۆن ڕێکكەوتنی لەگەڵ ئەمریكا و بەریتانیا و ئیتاڵیا كردووە بۆ كڕینی چەك و تەكنەلۆژیای پێشكەوتوویی سەربازی، ئەم هەنگاوەی ژاپۆن ئەوەمان پێدەڵێت كە جەنگی ڕوسیا و ئوكراینا فكرەی سەركردایەتی ژاپۆنی گۆڕی بەوەی دەشێت لە هەر ئەگەرێكدا بێت ڕوسیا یاخود چین یاخود كۆریای باكوور، هێرشبكەنە سەر بەرژەوەندییەكانی ژاپۆن، بەتایبەت لە پاش ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو كاتێك كۆریای باكوور مووشەكی دوور مەودای بەمەبەستی تاقیكردنەوە بەسەر خاكی ژاپۆندا ئاڕاستەی زەریاكرد، ئەمەش بۆ یەكەمجاربوو لە پاش ٥ ساڵ كۆریای باكوور هەنگاوێكی لەم جۆرەبنێت.

ئەم هانگاوەی ژاپۆن لە بەرژەوەندی ئەمریكاشە بەوەی گوشارێكی بەهێز لەسەر چین دروستبكات و لەڕێگای ژاپۆنەوە وەڵامی هەر هێرشێكی چین بداتەوە لە ئەگەری هێرشكردنەسەر تایوان لەلایەن چینەوە.

 

 

عامری و خەزعەلی پشتیوانی لە دابەزاندنی بەهای دۆلار دەكەن
پێشت عامری و خەزعەلی پشتیوانی لە دابەزاندنی بەهای دۆلار دەكەن
دوو مامۆستای ئاینی لە سنە ڕفێنران
دواتر دوو مامۆستای ئاینی لە سنە ڕفێنران
ەیوەندیدار