دوو مامۆستای ئاینی لە سنە ڕفێنران



 

لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دوو مامۆستای ئاینی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەرەو شوێنێكی نادیار ڕفێنران.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، مامۆستا ئیبراهیم كەریمیی نەنەڵە و مامۆستا لوقمان ئەمینی، دوو مامۆستای ئایینیی خەڵكی شاری جوانڕۆ و پێشنوێژی دوو مزگەوتی شاری سنە، لە جادەی نێوان سنە – مەریوان و لەلایەن هێزە حكوومەتییەكانەوە ڕفێندراون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار دەڵێت: ئەو دوو مامۆستا ئایینییە پاش ئەوەی لەلایەن هێزە حكوومەتییەكانەوە ڕفێندراون، ئەو هێزانە هێرشیانكردووەتە سەر ماڵی مامۆستا ئیبراهیم كەریمیی نەنەڵە و ماڵەكەیان بەتەواوەتی پشكنیوە.

تاكوو كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەكی ورد و دروست لەسەر بارودۆخ، شوێن و دۆخی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

مامۆستا ئیبراهیم كەریمیی نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی “نەنەڵە”ی شاری سنە و مامۆستا لوقمان ئەمینی، پێشنوێژی مزگەوتی “چواریار نەبی”ی ئەو شارە، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوو و كاتی ڕاپەڕینی جەماوەریی كوردستان، لە وتارەكانیان و چەندین جاریش بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامە پاڵپشتیی خۆیانیان لە ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵك دەربڕیوە و سەركوتی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە حكوومەتییەكانەوە ئیدانە و مەحكووم كردووە.

لەبەرامبەر ڕفاندنی ئەو مامۆستا ئاینییانەدا شەوی ڕابردوو گەنجان و هاووڵاتیانی سنە ڕژانەوە سەر شەقامەكان و ڕێگاكانیان گرت و ئاگریان كردەوە.

خۆپیشاندەران ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ڕفاندنی ئەو مامۆستا ئاینییانە دەربڕیوە و دروشمیان دژی دەسەڵات وتەوە.

هەستانەوەی ساموڕای
پێشت هەستانەوەی ساموڕای
ئەمریكا F-16 نادات بە ئۆكراین
دواتر ئەمریكا F-16 نادات بە ئۆكراین
ەیوەندیدار