ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەریتانیا هۆشداری دەدات
“داعش پەلاماری تیرۆریستی لەوڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدەدات”


خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای‌ هەواڵگریی‌ بەریتانیا هۆشداری دەدات لە پیلانێكی داعش بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی لەو وڵاتە و وڵاتانی تری ئەوروپی، هاوشێوەی پەلامارە خوێناوییەكانی كە لە سریلانكا ئەنجامیدان.

(ڕۆژنامەی تایمز)ی بەریتانیا بڵاویكردەوە، دەزگای‌ هەواڵگری بەریتانیا تاووتوێی پیلانەكانی شانە نووستوەكانی داعش بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی دەكات لەو وڵاتە و وڵاتانی تری ئەوروپا.

ئەم لێكۆڵینەوانەی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا دوای ئەوە دێت، كە ئاشكرابوو سەركردەی گرووپە تووندڕەوەكان كە پەلامارە خوێناوییەكانی ئەمدواییەی لە سریلانكا ئەنجامدران، لەسەر فەرمانی ئەو تیرۆریستە بەریتانیاییانە كاریكردووە كە لە وڵاتی سوریان.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو لە سریلانكا زنجیرەیەك پەلاماری تیرۆریستی ڕوویاندا و چەند كڵیسایەك و هۆتێلێكیان لەو و وڵاتە كردە ئامانج و لە ئاكامدا زیاتر لە 250 كەس كوژران و بە دەیانی تریش برینداربوون، دواتر تیرۆریستانی داعش ئەنجامدانی ئەو پەلامارانەی گرتە ئەستۆ.

جیهان

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 215 هەزاری تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بە خێرایی لە ئەمریكا بەرزدەبێتەوە و تا ئێستا 215 هەزاری تێپەڕاندووە.

بە پێی نوێترین ئامارەكان، تا بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 215 هەزار و 300 كەس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە 297 كەیسیان تازەیە.

هاوكات ژمارەی ئەوانەش كە بە كۆرۆنا لە ئەمریكا گیانیان لەدەست داوە، گەیشتە پێنج هەزار و 110 كەس.

دوێنێش زۆرترین ڕێژەی مردن لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە ئەمریكا تۆمار كرا كە 884 كەس بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوسەرەكەی تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەنجامی پشكنینەكان دەریخست كە وەزیری تەندروستی ئیسرائیل و هاوسەرەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، یاكوف لیتزمان وەزیری تەندروستی و هاوسەرەكەی تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام تەندروستییان باشە.

ڕوونیشیكردەوە كە هەردووكیان دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشكی و داوای خۆكەرەنتینكردن بۆ هەموو ئەو كەسانەش ڕەوانەدەكرێت كە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە وەزیر و هاوسەرەكەی گەیشتوون.

لە لایەكی دیكەشەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند 97 ئەفسەر و سەربازییان تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە؛ پەڕلەمانتارێكی جەزائیری بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی جەزائیر بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

سلێمان شنین، سەرۆكی ئەنجوومەنی گەلی نیشتمانی (پەڕلەمان) جەزائیر لە بروسكەیەكدا بۆ كەسوكاری پەڕلەمانتارەكە لەهەژماری خۆی لەتویتەر ڕایگەیاندووە، كە بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تەیب عەبدولقادر زغیمی، پەڕلەمانتارمان پێ‌ گەیشت.

ڕاشیگەیاندووە، كە لەوقۆناغە سەختەی وڵاتەكەمانی پێدا تێپەڕدەبێت ئەو پەڕلەمانتارەمان گشانی لەدەستداوە، كە كەسایەتییەكی گرنگی هەبوو لەپێشخستنی ئابووی نیشتمانی.

زغیمی خاوەنی كۆمەڵگەی (سیم) بۆ پیشەسازی خۆراك بووە و لەلایەن حزبی كۆمەڵگەی نیشتمانی دیموكراتیەوەلە ولایەتی بلیدە هەڵبژێردراوە و بووە بە پەڕلەمانتار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان