ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

هەر پارێزگایەكی عیراق 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، بەمەبەستنی بەرەنگابوونەوەی دیاردەی بە بیابان بوون، حكومەت بڕیاریداوە هەر پارێزگایەك بڕی 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان بكرێت.

سەلام شەممەری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ‌ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، لیژنەكەیان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ كۆبووەتەوە ‌و ڕێككەوتنێكیان كردووەو بەپێی ڕێككەوتنەكە هەڵمەتێك دەست دەكەن بە مەبەستی بەرەنگابوونەوەی دیاردەی بە بیابان بوون‌ و چاندنی نەمام لەسەرجەم پارێزگاكانی وڵاتدا.

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ‌ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ئەو ڕێككەوتنەش هەر پارێزگایەك بڕی 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان دەكرێت، تا لەمەترسی بە بیابان بوون خۆی بپارێزیت، بەتایبەتی لە ناوچە كشتوكاڵییەكاندا.

سەلام شەممەری ڕوونیشیكردەوە، ئەو هەڵمەتەی دەستیان پێكردووە سەرجەم ناوچە كشتوكاڵییە كراوەكان ‌و دەروازەی شارەكان دەگرێتەوە، ئەوەش هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی بە بیابانبوون.

ژینگە

پارکی هەواری شار مەترسی فەوتانی لەسەرە و داوای چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی داوا لەوەزیری شارەوانی  و گەشت و گوزار دە‌كات بە‌ھانای پاركی ھە‌واری شارەوە‌ بچن.

 

ئە‌نجوومە‌نی شارە‌وانی سلێمانی، داوادەکەن وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شت و گوزار فریای پاركی ھە‌واری شار بكە‌وێت، چونکە مەترسی ‌سوتان و وشکبوونی لەسەرە.

 

بەڕێوەبەرایەتی هەواری شار لەنوسراوێکی فەرمیدا، ئاماژە بەئەوەدەکەن، کرانەوەی پارکەکە بەم شێوەیەی ئێستا و بەهانایانەوە نەچن، مەترسی فەوتانی پارکەکە دروستدەبێت، بۆیە تکایە بەهانای پارکەکەوە وەرن و چارەسەری گونجاو و بەپەلەی بۆ بدۆزنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ دار سنەوبەرەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی سووتێنران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە دار سنەوبەرەكانی تەكیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی سووتێنراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “بە داخەوە لەلایەن كەسانی نابەرپرس بەشیكی زۆری دارەكانی لای كارگەی گهچی تەكیە سووتێنرا”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە دار سنەوبەرەكانی چیای گۆیژە و سەر ڕێگای عەربەت و سەر ڕێگای ڕاپەڕین لە نزیك تاسڵوجە سووتان و لەو بارەیەوە كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، كە بە مەبەست سووتێنراون و شارەوانی-ش ڕایگەیاند، كە دەستی كەسی لە پشتەوە نیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان