ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

بەر لەوەی شوو بە هەر کوڕێک بکەیت، پێویستە وەڵامی تەواوەتی بۆ هەر یەکە لەم پرسیارانە پێبیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک پرسیارن کە گرنگە هەموو کچێک بەر لەوەی شوو بە هەر کوڕێک بکات،   وەڵامی تەواوەتی بۆ هەر یەکە لەم پرسیارانە پێبیت:

 

-ئایا ته‌مه‌نی گونجاوه‌؟


-ته‌مه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ پیاواندا زۆر كیشه‌ دروستناكات، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ باشتره‌ پیاو 5 بۆ 10 ساڵ له‌ ژنه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بێت.

 

-ئایا ئه‌و زیره‌كه‌؟


-ژنان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ ئارامی و نه‌كه‌وتنه‌ هه‌ڵه‌وه‌ بكه‌ن، حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی شووی پێده‌كه‌ن له‌ ژیان و كاروباری رۆژانه‌ی خۆیدا زیره‌ك بێت.

 

-ئایا ئه‌و هه‌ستیاره‌؟


-ڕاسته‌ ژن به‌ هه‌ستیاری ناسراوه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاو، به‌ڵام گرنگه‌ كه‌ پیاوانیش هه‌ستیاربن و ڕێز له‌ هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كانیان بگرن.

 

-جێگه‌ی متمانه‌یه‌؟


-ئه‌م پرسیاره‌ بۆ بڕیاره‌كه‌ت زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ده‌بێت بزانیت ئه‌و پیاوه‌ی شووی پێده‌كه‌یت ده‌توانیت له‌ ژیانتدا متمانه‌ی پێبكه‌یت و پشتی پێببه‌ستیت.

 

-داهاتی جێگیره‌؟


-گرنگ نیه‌ چ كار و پیشه‌یه‌كی هه‌یه‌، به‌ڵام گرنگه‌ كه‌ موچه‌ یاخود داهاتێكی به‌رده‌وام و تاڕاده‌یه‌كیش جێگیری هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌ست به‌ دامه‌زراوه‌یی بكه‌ن.

 

-ئایا غیره‌ زۆرده‌كات؟


-ده‌وترێت ئه‌و پیاوانه‌ی غیره‌یان زۆره‌ بۆ ژنان بێزاركه‌رن و ده‌یانبه‌ستنه‌وه‌، چونكه‌ ڕاسته‌ كه‌مێك له‌ غیره‌ هێمایه‌ بۆ خۆشه‌ویستی، به‌ڵام گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی تێدا بكرێت وێرانكه‌ره‌.

 

 

-ئه‌و درۆ ده‌كات؟


-گرنگه‌ كه‌ ژنان شوو به‌ پیاوێك بكه‌ن له‌ گه‌ڵیاندا ڕاستگۆبن و درۆ نه‌كه‌ن، چونكه‌ گه‌ر درۆ بكه‌ن ئه‌وا به‌ ئاسانیش خیانه‌ت ده‌كه‌ن.

 

-كه‌سێكی شه‌ڕانگێزه‌؟


-هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕانگێزی كه‌سه‌كان له‌ مامه‌ڵه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام گرنگه‌ گه‌ر له‌ رێگای پرسیاركردنیشه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی شووی پێده‌كه‌یت له‌ ژیاندا شه‌ڕانگێزه‌ یاخود نا.

 

 

-په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا باشه‌؟


-ئه‌و پیاوانه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا باشه‌، ده‌توانن په‌یوه‌ندیه‌كی باشیش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان دروستبكه‌ن، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌شت لا بێت.

 

-رێزی ژنان ده‌گرێت؟


-وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ زۆر گرنگه‌، چونكه‌ پیاوێك رێز له‌ بیر و بۆچونی ژنان نه‌گرێت ناتوانێت كه‌سێكی باشیش بێت بۆیان.

ریکلام

خۆشەویستی

ئایا لە هاوسەرگیریدا تەمەن شەرتە؟ زانست وەڵام دەداتەوە

خێزان

زۆرجار دەبیستین کە دەوترێت لە هاوسەرگیریدا تەنها خۆشەویستی شەرتە نەک تەمەن و جیاوازی تەمەن ڕۆڵێکی ئەوتۆی نییە، ئەمەی خوارەوە ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستیە لەسەر ئەو پرسە.

 

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی Emory لە  ویلایەتی ئەتڵەنتا لە  ئەمریکا، ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە تا جیاوازی تەمەن زیاتر بێت ئەگەری جیابونەوەش زیاترە.

لە توێژینەوەکەدا کە لەسەر ٣٠٠٠ هاوسەر کراوە، ئەوە دەرکەوتووە کە گەر جیاوازی تەمەن ٥ ساڵ بێت ئەگەری جیابونەوە ١٨٪یە و گەر ١٠ ساڵ بێت ئەگەری جیابونەوە ٣٠٪یە و گەر ٢٠ ساڵ جیاواز بن ئەگەری جیابونەوە ٩٥٪ ە.

جگە لەوەش گەر لە نێوان ژن و مێرددا جیاوازی گەورە هەبێت لە خوێندەواری و بڕوانامە، ئەگەری جیابونەوە ٤٣٪ زیاد دەکات.

 

بەپێی توێژینەوەکە باشترین جیاوازی تەمەن بۆ هاوسەرگیری ١ بۆ ٣ ساڵە کە ئەگەری جیابونەوە تێیاندا ٣٪یە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٩ ئامۆژگاری لەو کەسانەی سەرەتای پەیوەندیان هەر شەڕ بووە و ئێستا بەختەوەرن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگارییە لەو کەسانەی لە پەیوەندیەکەیاندا بە ماوەی ئاڵۆزدا تێپەڕیون و خەریکبووە جیاببنەوە، بەڵام دواتر کێشەکانیان تێپەڕاندووە و ئێستا بەختەوەرن، گەر تۆش دەتەوێت سوود لە ئەزمونی ئەوان وەربگریت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە:

 

– گەر شتێکت بە دڵ نەبوو یەکسەر بیڵێ و لە دڵتدا کەڵەکەی مەکە کە دواتر بتەقیتەوە.

– کارە ڕۆتینتاتەکانی ژیانی ڕۆژانەتان بەیەکەوە بکەن، وەک نانخواردن و وەرزشکردن و گەرماوکردن.

– ترست لەوە نەبیت کە خودی خۆت بیت و هەوڵمەدە کە نواندن بکەیت و خۆت وەک کەسی دیکە نیشان بدەیت، چونکە دواتر دەردەکەوێت و زیانی زیاترە

– هیچکاتێک لە پەیوەندیدا خۆت مەکە بەقوربانی و با شتەکان هاوبەش بن، بۆیە نابێت خۆت لەبیر بکەیت چونکە تا سەر ناتوانیت بەرگە بگریت.

– بەردەوام ڕەخنە لە بەرامبەرەکەت مەگرە و شتە باشەکانیت لەبیربێت و وەسفی بکە و پێی بلی کە باشییەکانی چین.

– پەیوەندیە سۆزداریەکان پشتگوێ مەخەن و هەمیشە ماچ و باوەش و دەربڕینی خۆشەویستی بە تازەیی بهێڵنەوە

– هەستەکانتان بۆیەک دەرببڕن و مەیشارنەوە

– واقعی بە بەرامبەر هاوسەرەکەت و داوای شتی زیادە و نا واقعی لێمەکە

– سوپاسگوزاربە بەرامبەر بەوەی هەتە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٨ نیشانە کە دەری دەخات بەرامبەرەکەت هیچ هەستی بۆت نییە و بەتەمایی مەبە

خێزان

هەندێکجار کەسەکان لە پەیوەندیدا دەگۆڕێن جا لە قۆناغی پەیوەندی خۆشەویستی بێت یان هاوسەرگیری، ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات کە بەرامبەرەکەت خۆشی ناوێیت و هەستی بۆت نییە:

 

– ناوە ناوە دیار نامێنێت و دواتریش کە دەردەکەوێتەوە وەک ئەوەیە هیچ ڕووی نەدابێت.

 

– نامەت بۆ دەنێرێت، بەڵام زوو کۆتایی پێدێنێت و تاقەتی قسەی نییە لەگەڵتدا.

 

– هیچ هەوڵێک نادات بۆ ئەوەی بە ئۆنلاین قسەت لەگەڵدا بکات.

 

– کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت هەوڵدەدات وەک هاوڕێیەک مامەڵەت لەگەڵ بکات نەک خۆشەویستەکەی.

 

– تەنها ئەو کاتانە کاتت لەگەڵ بەسەردەبات کە ئەو کاری بە تۆیە.

 

– بە هاوڕێ و خزم و کەسەکانی خۆیت نا ناسێنێت.

 

– نایەوێت باسی هیچ پلانێکی داهاتووت لەگەڵدا بکات و هیچ گۆڕانکاریەکی ناوێت.

 

– دەبێت لەوە تێبگەیت کە ئەو تەنها وەک هاوڕێیەک تۆی دەوێت، بۆیە هەوڵبدە کۆنتڕۆڵی هەستەکانت بکەیت و بەدوای کەسێکدا بگەڕێیت کە شایەستەی خۆشەویستی تۆ بێت!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان