ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ھەرێم لە هەوڵدایە بەغدا بڕی سووتەمەنی بۆ زیاد بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغداد لەھەوڵدایە بۆ زیادكردنی بەشە سووتەمەنی و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: بەغدا بڕی پێویست سووتەمەنی ڕەوانەی پارێزگاكانی ھەرێم ناكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بۆ گرفتی گرانبوونی نرخی بەنزین، حكومەتی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی بەشە بەنزینی زیاتر بە بەنزینخانە حكومییەكانی ھەرێم بدرێت و بە زیادكردنی بڕی سووتەمەنیش بۆ ھەرێم لەلایەن بەغداوە، نرخی لیترێك بەنزین لە پارێزگاكانی ھەرێم 450 بۆ 500 دینار دادەبەزێت.

هاوكات، شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە: ئەو بڕە سووتەمەنییەی لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی پارێزگاركانی ھەرێم دەكرێت پێویستییەكان پڕ ناكاتەوە، ئەگەر زیادیش بكرێت، نرخی سووتەمەنیی لە ھەرێم دادەبەزێت.

ئابوری

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە موچەی مانگی چواری هەریەك لە فەرمانبەرانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ موچەی ئەو شوێنانە دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی موچەی شەو شوێنانە دوای ئەوەدێت، كە بەشێك لە وەزارەت و دەستەكانی هەرێم موچەی مانگی چواریان وەرگرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەی تەنها مووچەى وەزارەتێك دابەشدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، سبەی تەنها مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت و لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغداوە دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكرێت.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت و سەرجەم وەزارەتەكان بە پێی خشتەی دیاریكراو مووچە وەردەگرن.

ڕاشیگەیاند، سبەی سێ شەممە 16-7-2019 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵاتی
و كەمئەندامان دابەشدەكرێت.

جەختیشی كردەوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە، دابەشكردنی مووچە خێراتر دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ڕۆیتەرز: سۆمۆ سێ‌ ملیۆن بەرمیل نەوتی بە زیاتر لە نرخی فەرمی فرۆشتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ)، توانی سێ‌ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بە زیاتر لە نرخی فەرمی نرخی نەوتی خاو بفرۆشێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوە بازرگانییەكان بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)یان ڕاگەیاندووە، “كۆمپانیای شێڵ دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سوكی بەسرەی بە كەمێك زیاتر لە نرخی فەرمی كڕیوە، كە دۆلارێك زیاتر بووە بۆ بەرمیلێك، كۆمپانیای پترۆ دایمۆندیش یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی قورسی بەسرەی بە زیاتر لە دوو دۆلار بۆ بەرمیلێك لەسەرو نرخی فەرمی نرخی نەوتەوە كڕیوە”.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە، بارە نەوتەكان بەبێ‌ دیاركردنی ئاڕاستەی فرۆشتن فرۆشراون، بەڵام پێدەچێت بەرەو ئەوروپا باركرابن، كە نرخی نەوت تا ئەندازەیەك زیاترە.

بەهۆی زیادفرۆشتنی نەوت لە نرخی فەرمی، حكومەتی عیراق بودجەیەكی تەواوكاری بۆ دروست دەبێت، كە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بەكاریدەهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان