ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاسایشی ڕاپەڕین سێ كەسی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئاسایشی ڕاپەڕین دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە بڕی پێنج كیلۆ ماددەی هۆشبەریان پێبووە و ویستویانە لەوڵاتی ئێرانەوە بیهێنن بۆ هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لەئەنجامی هەوڵ و گەڕانە بەردەوامەكانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ بە هاوبەشی بنكەی ئاسایشی هێرۆ توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە بڕی پێنج كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەریان پێبوە لە جۆری كریستاڵ كە ویستویانە لە وڵاتی ئێرانەوە بیهێنن بۆ هەرێمی كوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئەوەشیخستەڕوو: لە چالاكییەكی تردا هێزەكانی بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و بە هاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ‌ كەسێكیان دەستگیركرد بڕی (300 گرام ) ماددەی هۆشبەری لە جۆرەكانی ( هیرۆین و كریستاڵ)ی پێبووە.

ئاسایشی ڕاپەڕین ڕوونشیكردەوە: لەئێستادا تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی (14ی ماددە هۆشبەرەكان) لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

کوردستان

ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنەوەی دووهەم بۆ پرۆژەیاسای تاپۆكردنی زەوییە بێتاپۆكان دەكات

خەڵک-ئارام سەردار
بڕیارە لەدانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ په‌ڕله‌مانی کوردستان
خوێندنەوەی دووەم دەكرێت بۆ پێشنیازی یاسای (بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەركراوە لە سنووری شارەوانییەكان)، فڕاكسیۆنی پارتیش پێشنیاریەکانی خۆی لەسەر ئەو پێشنیازە یاسایە دەخاتەڕوو.
پێشه‌وا هه‌ورامی بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشنیازی یاسای (بە خاوەنكردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەركراوە لە سنووری شارەوانییەكان)، پرۆژه‌یه‌كی گرینگە ‌ بۆ گه‌شه‌پێدان و ڕێكخستنی شاره‌كان ، دیاری كردنی زێده‌ڕۆییه‌كان.

دەشڵێت، میکانزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ دوای ده‌رچونیه‌وە دەبێت، بەڵام لێمان ڕوونە سەرجەم ئەو زەویانەی کەوا بەشێوەی زێده‌ڕۆ خانوویان لەسەر دروست كراون خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن، بەپێی پێشنیازە یاساییەکە خەڵکەکە دەبن بەخاوەنی خانووی خۆیان و لەسەریان تاپۆ دەکرێت، ئامانجێکی تری پێشنیازە یاساییەکەش ڕێكخستنەوە و گه‌شه‌پێدانی شاره‌كان دەبێت بەشێوەیەک‌ داهاتی وەرگیراو بەپێی یاساکە کە دیاری كراوه‌ دەبێتە هۆی دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و شوێنانه‌، کە لەئێستادابەشێکی زۆری ئەو شوێنانە خزمەتگوزاریان نیە، بەتایبەت دروستکردنی ڕێگا و قووتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ .

سەبارەت بەپێشنیارەکانیشیان وتی “داوامان کردووە کەس و کاری شەهیدان و برینداران و پەککەوتوانی شەڕ لە باج و ڕسووماتی ئەو یاسایە ببەخشرێن و لەهەمان کاتدا یاساکە كه‌مترین بارگرانی مادی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروست بكات و ڕەچاوی گوزەرانی هاوڵاتیان بکرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقینەوەیەك لە قامشلۆ ڕوویدا

خەڵك –بەشی هەواڵ

كەمێك لەمەوبەر تەقینەوەیەك لە شاری قامشلۆ ڕوویدا.

بەپێی سەرچاوەكان، تەقینەوەیەك لە شاری قامشلۆ ڕوویداوە كە خۆكوژی بووە بەهۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە.

تەقینەوەكە لە نێو بازاڕی شارەكە ڕوویداوە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ ئامارێك لە بارەی زیانە گیانی و ماڵییەكانەوە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر یاسای تاپۆكردنی زەویی و خانووە بێتاپۆكان دەدرێت

 

خەڵک-ئارام سەردار
پەڕلەمانتارێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، نابێ لەهەموو ئەو پڕۆژە یاسایانەی پەیوەندیان بەخەڵکی کوردستان هەیە بکەوینە ململانێ من کردم و ئەو نەیکرد، پێم وایە خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات.

عەباس فەتاح، پەڕلەمانتاری یەکێتی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئومێد دەکەین لەهەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای تایبەت تاپۆکردنی زەوی بێ تاپۆکان و ئەوانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، دەنگی لەسەر بدرێت و ببێت بەیاسا، بۆیە هیوادارم هیچ لایەن وفڕاکسیۆنێک و پەڕلەمانتارێک خۆی نەکات بەخاوەنی، هەموو لایەکمان خاوەنی پڕۆژەکەین و بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستانە.

دەشڵێت، لەهەموو ئەو پڕۆژە یاسایانەی پەیوەندیان بەخەڵکی کوردستان هەیە بکەوینە ململانێ من کردم و ئەو نەیکرد، پێم وایە خزمەت بە خەڵکی کوردستان ناکات، ئومێد دەکەم گفتووگۆی باش لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە بکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان