ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڵگە.. وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە گۆڕینی لێپرسراوە كوردەكانى كەركوك

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی عیراق بەردەوامە لە لادانی بەڕێوەبەر و ئەفەسەر كوردەكانی پارێزگای كەركوك و دانانی كەسانی بە ڕەگەز عەرەب لە شوێنەكانیان.

لە دواپێشهاتدا، بەپێی نووسراوێك كە عەقیل مەحمود خەزعەلی بریكاری وەزیری ناوخۆی عیراقی ڕۆژی 23/4/2019 واژووی كردووە, بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی محەمەد تاهیر محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوتی باكور لە پۆستەكەی و دانانی كەسێكی بەڕەگەز عەرەب لە شوێنەكەی بەناوی ڕافد تاڵب جەعفەر.

جێی ئاماژەیە، لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و پاشەكشەكردنی هێزە كوردییەكان لە پارێزگای كەركوك حكومەتی ناوەند بە بە بەرنامە كارلەسەر كەمكردنەوەی دەسەڵاتی كورد دەكات لەو پارێزگایەدا.

کوردستان

سلێمانی.. تەقە لە هاووڵاتییەك كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی پۆلیسی سلبێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دەستڕێژی گوللـە لەهاووڵاتییەك كراوە و بەهۆیەوە بریندار بووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستڕێژی گوللــە لە هاووڵاتییەك كراوە و بەسەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕووداوەكە لەگەڕەكی بەختیاری بووە و بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

هەروەك، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕوونیكردەوە، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە و هیچ كەسێك لەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە دەستگیرنەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كەركوك.. بەتۆمەتی گەندەڵی قائیمقام دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر سكاڵای فەرمانگەیەك قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك دەستگیركرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە لەسەر سكاڵایەكی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی عیراقی لە كەركوك، فەلاح یایجەلی قائیمقامی ئەو شارە بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، فەلاح یایجەلی قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك ئامادە نەبووە كۆمەڵێك دوكان و خانووی زیادەرۆ لەگۆڕەپانی ئاهەنگەكانی شاری كەركوك تێكبدات كە خاوەنداریەتی زەویەكەی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراقی دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەركرد.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی لیژنەی باڵای دانوستانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ھەرێم و عیراق و ناوچەكە.

بەپێی هەواڵەكە، لەكۆبوونەوەكەدا بە وردی تاووتوێی ڕاسپاردە و بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی كرا و لەژێر ئەو ڕۆشناییە چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی باڵای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان