ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڤیدیۆ.. پۆلیسی هەولێر دانپێدانانی 4 ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ماڵپەڕی فەڕمی خۆی گرتەیەكی ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، تیایدا دانپێدانانی 4 ئالوودەبووی بە ماددە هۆشبەرەكان بڵاوكردەوە.

لە ڤیدیۆكەدا ئالوودەبووەكان باس لە چۆنییەتی ئالوودەبوونەكەیان بە ماددە هۆشبەرەكان دەكەن و ڕێنمایی گەنجانیش دەكەن كە خۆیان لە بەكارهێنانی ئەو ماددانە بەدوور بگرن.

ئالوودەبووەكان داواكاریشن نەخۆشخانە یان سەنتەرێكی تایبەت بە ڕاهێنان بۆ دووركەوتنەوە و وازهێنان لە ماددە هۆشبەرەكان بكرێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوی تێدا وەربگرن.

لەم ڤیتەدا ببینن کێ ئاڵوودەی مادەی هۆشبەری ئەم چوار تاوانبارەی کردووە، داواکاریان چیە؟

لەم ڤیتەدا ببینن کێ ئاڵوودەی مادەی هۆشبەری ئەم چوار تاوانبارەی کردووە، داواکاریان چیە؟

Posted by Hawler Police on Thursday, April 25, 2019

کوردستان

پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان لە ڕوونكردنەوەیەكدا داوا دەكەن ئەنجومەنی دادوەری كێشە یاساییەكانیان چارەسەر بكات و ئەو دوو پزیشكەشی ماوەی چەند ڕۆژێكە بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

تەواوی پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونكردنەوەیەكیان بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند، لەبەشی فریاكەتن و حاڵەتە كتوپرەكان كاریان ڕانەگرتووە بەردەوامن لە خزمەتكردنی دانیشتووانی سنورەكە.

داواشیانكرد، بەپێی یاسا كێشەكانیان چارەسەر بكرێت و مافی پزیشكان پێشێل نەكرێت، ھەروەك داوایانكرد ئەو دوو پزیشكەی بەھۆی گیانلەدەستدانی گەنجێكەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

هاوكات، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی گەرمیانیش پیشتوانیی لە داواكاریی پزیشكان كرد و داوای لە ئەنجومەنی دادوەری كرد كێشەی پزیشكانی سنورەكە چارەسەر بكات.

جێی ئاماژەیە، ماوەی سێ‌ ڕۆژە پزیشكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان مانیانگرتووە، بەهۆی دەستگیركردنی دوو پزیشكەوە و ئەوەش حاڵەتێكی نائاسایی لە سنوری گەرمیاندا دروستكردووە، لەوبارەیەوەش سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاندووە:”كۆبوونەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان كردووە و بڕیارە كۆتایی بە مانگرتن بهێنن و بگەڕێنەسەر كارەكانیان و هەر پزیشكێكیش نەگەڕێتەوە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر ڕێگای كەلار سلێمانی لەگوندی عیسای بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كەس بریندار بوون كە دووانیان منداڵن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمە 26/5/2019 لەسەر ڕێگای (كەلار – سلێمانی) لە گوندی عیسای، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (شۆفرلێت / تاهۆ) و (تۆیۆتا/ كرۆلا)ی تەكسی، سێ كەس برینداربوون كە سەرجەمیان شۆفێر و سەرنشینی تەكسییەكە بوون و هەردوو بریندارەكە منداڵی شۆفێرەكەبوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی چۆنییەتی ڕوودانی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاندووە، ڕووداوەكە لەكاتێكدا ڕوویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بە ئاڕاستەی كەلار هاتووە و تەكسییەكە لەڕێگەی لاوەكییەوە هاتووەتە سەر ڕێگای سەرەكی و لەكاتی ڕووداوەكەدا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە ڕۆیشتوونەتە ئاڕاستەی بەرامبەر.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە هەر سێ بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە .. لەیلا گیوڤەن، ناسر یاگز و مەڕوان ڕەوانەی نەخۆشخانەكران

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەیلا گیوڤەن، ناسر یاگز و مەڕوان مەمدوح و سێ پەرلەمانتاری مانگرتوو، دوای كۆتایی هێنان بە مانگرتن، بۆ پشكنینی تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

دوای ئەوەی لەیلا گیوڤەن٢٠٠ ڕۆژ، ناسر یاگز ١٨٧ ڕۆژ و مەڕوان مەمدوح ١٣ڕۆژ بەردەوامبوون لە مانگرتن، ئەمڕۆ لەسەر پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان كۆتاییان بە مانگرتن هێنا و بۆ پشكنینی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كران.

دوای شكاندنی مانگرتنەكەی، لەیلا گیوڤەن سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كرد كە پشتیوانییان كردووە و ڕایگەیاند، كە دیموكراسی بەسەر فاشیزمدا سەركەوتووە، دواتر بۆ پشكنینی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەمۆڕیاڵ لە شاری ئامەد كرا.

هاوكات، ناسر یاگز لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر، كۆتایی بە مانگرتنەكەی هێنا و دواتر ڕەوانەی نەخۆخشخانەی زانكۆی هەولێر كرا.

هەروەها مەڕوان مەمدوح ئۆزدەمیر، كە مانگرتنەكەی تا مردن ڕاگەیاندبوو، لە شاری سلێمانی كۆتایی بە مانگرتن هێنا، لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ كراوە.

هەروەها سێ پەرلەمانتاری مانگرتووش ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان