ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

چاوپێکەوتن

ئۆلیڤەر کان: ئەڵمانیا مێسی و کریستیانۆی نییە و مۆدریچ شایستەی “بالۆن دۆر” بوو

خەڵک سپۆرت – ڕۆژنامەی لیبوتێ

ئۆلیڤەر کان ئەفسانەی گۆڵپارێزانی ئەڵمانیا و جیهان لە چاوپێکەوتنێکدا بۆچونی خۆی سەبارەت بە چەندین بابەتی گرنگ ئاشکرا دەکات، ئەمەش کورتەیەکە لەچاوپێکەوتنەکە:

پێتوایە تۆ باشترین گۆڵپارێزی مێژوویت؟

پیاهەڵدانێکی زۆر گەورەیە، من لەنەوەدەکان دەستم پێکرد، لەو کاتەدا چەندین گۆڵپارێزی ناوازەی وەک بوفۆن و چێک و شمایکڵ بونیان هەبوو، پێموابێت منیش وەک ئەوان نایاب بووم.

بۆچی ئەستێرەکانی ئەڵمان چەندین ساڵە نەیانتوانیوە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست بهێنن، لەکاتێکدا نازناوی مۆندیالیان بردووە و خاوەنی نەوەیەکی زێڕینن؟

سەرەڕای ئەوەی ئەڵمانیا چەندین یاریزانی بەتوانا و ناوازەی هەیە، بەڵام خاوەنی مێسی و کریستیانۆ نییە، لەبەرئەوەیە لە خەڵاتە فەردیەکاندا هەمیشە دووچاری ئاستەنگی دەبن، نامەوێت بەهەڵە لێمتێبگەن، بەڵکو زیاتر مەبەستم ئەوەیە ئەڵمانیا سەرکەوتو بووە لە بونیادنانی پێکهاتەیەکی ئاگرین نەک بەتەنها یاریزانێک.

نهێنی لێدوانەکانت دەربارەی ڕیاڵ مەدرید چییە، ئایا تۆ لەپێشوودا ئەو یانە گەورەیەت ڕەت کردۆتەوە؟

بیرم دێت ڕۆژنامەنوسێکی ئیسپانی لەپێشوودا پرسیاری لێکردم: حەز دەکەیت بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریی بکەیت؟ منیش پێموت: نەخێر، چونکە لەباشترین یانەی جیهان یاریی دەکەم، وەڵامەکەشم گونجاوە و بایرن یانەیەکی گەورەیە بە نازناو و دەستکەوتەکانیەوە.

 

“ڕاستیەکە ئەوەیە من قەناعەتم بە شێوازی هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی جیهان نییە، بەڵام باشترینەکان ڕاستەوخۆ وای لێهاتووە بە نازناوەکان پێوەر دەکرێن”

 

لەپێشوودا ڕەخنەی توندت لە نیکۆ کۆڤاچ گرتووە، هۆکارەکەی چییە؟

کۆڤاچ ڕاهێنەرێکی گەنجە، سەرکەوتنەکانی لە فرانکفۆرت ناوازە بوون، بەڵام لە بایرن تەنها شێوازی جوانی یاریکردن گرنگ نییە، بەڵکو ئەنجامەکانیش بەهەمان شێوە دەبێت کاری لەسەر بکرێت، دەبێت بیرۆکەکانی بەباشی بگەیەنێتە یاریزانان، وەک چۆن لوسیان فاڤەر لە دۆرتمۆند توانی لەم کارەدا سەرکەوتو بێت.

ڕات چییە دەربارەی لیۆ مێسی، دەیخەیتە ڕیزی ئەفسانەکانەوە؟

گومانی تێدا نییە مێسی هاوشێوەی پیلێ و مارادۆنا عەبقەریە، لەبەرئەوەیە لە باشترین یانەی جیهان یاریی دەکات، سەرکەوتن و نازناوەکانی گوزارشت لەتواناکانی دەکەن، پێنج جار هەڵبژاردنی بەباشترین یاریزانی جیهان شتێکی مەنتقی بووە.

پێتوایە مۆدریچ شایستەی خەڵاتی باشترین بوو؟

مۆدریچ نازناوی چامپیۆنز لیگی بەدەست هێنا و لەڕووی جەستەییەوە ناوازە بوو، بەنسبەت منەوە بڕیارێکی دروست بوو، شایستە بوو بەپێی ئەو ئەنجامانەی بەدەستی هێنان، ناکرێت دەستکەوتەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و کرواتیا بچوک بکەینەوە.

 

“بەبێ دەرونێکی بەهێز هیچ شتێک ناکرێت، لەمەشقەکاندا هەرچییەک بکەیت ئەگەر خاوەنی ئەقڵ و بیرکردنەوەی بەهێز نەبیت و بیرۆکە خراپەکان فڕێ نەدەیت نابیت بە کەسێکی سەرکەوتوو”

 

مێسی لە چی کەم بوو؟ بۆ نەیتوانی “بالۆن دۆر” بەدەست بیهێنێت؟

مێسی لە نازناوە گەورەکانی کەم بوو، لە مۆندیال سەرکەوتوو نەبوو، لە خولی یانە پاڵەوانەکان مۆدریچ پێشیکەوت، ڕاستیەکە ئەوەیە من قەناعەتم بە شێوازی هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی جیهان نییە، بەڵام باشترینەکان ڕاستەوخۆ وای لێهاتووە بە نازناوەکان پێوەر دەکرێن.

دەڵێن تۆپی پێ بە یاریدەی ئەقڵ ئەنجام دەدرێت، ئەوە ڕاستە؟

بەبێ دەرونێکی بەهێز هیچ شتێک ناکرێت، لەمەشقەکاندا هەرچییەک بکەیت ئەگەر خاوەنی ئەقڵ و بیرکردنەوەی بەهێز نەبیت و بیرۆکە خراپەکان فڕێ نەدەیت نابیت بە کەسێکی سەرکەوتوو، بەکورتیەکەی بارودۆخە دەرونیەکان وەک هەر بوارێکی تر لە تۆپی پێدا دەبێت کۆنترۆڵ بکرێت.

سەرەتا ساتەکانت دوای وازهێنان چۆن بەسەر برد؟

سێ مانگی سەرەتا بەبێ تۆپی پێ نایاب بوو، هەستم بە حەوانەوە کرد و تاقیکاری نوێم ئەنجامدا، نەک ژیانێکی نوێ، بەڵکو ژیانێکی جیاواز، حەزم دەکرد سێ هەفتە لەسەر پشتی کەڵەکێکی گرانبەها بحەوێمەوە، بەڵام من وەک کەسێکی ئاسایی لە پێنج ڕۆژ زیاتر نەمتوانی ئەو کارە بکەم.

چاوپێکەوتن

ڕۆدریگۆ: وێنه‌ی هازاردم له‌نێو مۆبایله‌که‌م هه‌ڵگرتووه‌، له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵیدا یاریی ده‌که‌م !

خه‌ڵک سپۆرت

ڕۆدریگۆ گوس، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی لاوانی به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی سانتۆس به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ کرد، لاوه‌ به‌رازیلیه‌که‌ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیکردنی به‌ یانه‌ی شاهانه‌ و خه‌ونه‌کانی داهاتویه‌وه‌ چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی ئه‌نجام ده‌دات، تیایدا به‌ ڕاشکاوی وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ که‌ له‌هزری هانده‌رانی یانه‌ ناوداره‌که‌ی ئیسپانیا په‌نگ ده‌خواته‌وه‌.

له‌دوای ماڵئاوایی کردن له‌ یانه‌ی سانتۆس چاوه‌ڕوانی یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک ڕیاڵ مه‌دریدت ده‌کرد؟ خه‌ونه‌کانت چین؟

له‌وکاته‌وه‌ که‌ یانه‌ی شاهانه‌م‌ هه‌ڵبژاردووه‌ هانده‌ران هه‌ڵوێستی جوانی خۆیان نیشانداوم، من چاوه‌روانی وه‌ڵامێک بووم له‌ هانده‌رانه‌وه‌ و هه‌مووان خۆشه‌ویستی و ڕێزیان نیشاندام، مه‌دریدێستا منیان زۆر خۆشده‌وێت، ده‌مه‌وێت زۆر یاریییان بۆ بکه‌م، له‌مانگی سپتێمبه‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ ڕیاڵه‌وه‌ کردووه‌ و له‌وکاته‌وه‌ تائێستا هانده‌ران له‌نێو شه‌قامه‌کان ڕامده‌گرن و وێنه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌گرن، بێگومان ئه‌وه‌ش کاریان لێکردم.

چاوه‌ڕێت ده‌کرد ئاهه‌نگی پێشکه‌شکردنت له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ چۆن بێت؟

(به‌پێکه‌نینه‌وه‌) له‌کاتی پێشکه‌شکردنمدا هانده‌ران له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ که‌متربوون له‌چاو ئه‌وه‌ی بۆ هازارد ئاماده‌ بوون، به‌ڵام ده‌زانم مه‌دریدێستا منیان خۆشده‌وێت.

 

“ئه‌گه‌ر بۆ تیپی کاستیاش یاریی بکه‌م هیچ کێشه‌یه‌کم نییه‌”

 

وه‌ک هه‌موو یاریزانێکی تر له‌ به‌رازیل ژیانی منداڵێت قورس و ئاسته‌م بووه‌، له‌م ساته‌ گرنگه‌دا کێت بیرده‌که‌وێته‌وه‌؟

پێش هه‌موو که‌سێک باوکم، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌خێزانه‌که‌م ماندوو بوون تا گه‌یشتم به‌و ئاسته‌ی له‌یانه‌ی سانتۆس یاریی بکه‌م، دوای ئه‌وان ده‌مه‌وێت سوپاسی سانتۆس بکه‌م که‌ هه‌میشه‌ متمانه‌یان پێمبووه‌، سوپاسی ئاشقانی سانتیتا ده‌که‌م، قه‌رزاریانم به‌ خۆشه‌ویستی و هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی پێیان به‌خشیم، له‌داهاتودا بیریان ده‌که‌م، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا من له‌ ئامێزی هانده‌رانی مه‌دریدێستای ناوازه‌دا ده‌بم.

هیچ بیرۆکه‌یه‌کت هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی داهاتووت؟ له‌پێکهاته‌ی یه‌که‌م ده‌بیت یان لاوانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید؟

به‌ڵێ، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ قسه‌مان نه‌کردووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ تیپی کاستیاش یاریی بکه‌م هیچ کێشه‌یه‌کم نییه‌.

له‌ سانتۆس ئه‌ستێره‌ بوویت، له‌ڕیاڵ مه‌درید به‌هۆی زۆری ئه‌ستێره‌کانه‌وه‌ ته‌نها یاریزانێک ده‌بیت، ئه‌وه‌ بێزارت ناکات؟

نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی من که‌سێکی له‌خۆبورده‌م و له‌خۆبایی نیم، جگه‌ له‌وه‌ش چوارده‌ورم به‌ ئه‌ستێره‌کان ده‌گیرێت.

کام ئه‌ستێره‌یه‌ی ڕیاڵ به‌نسبه‌ت تۆوه‌ نمونه‌یه‌؟

ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌میشه‌ وێنه‌کانیم له‌نێو مۆبایله‌که‌م هه‌ڵگرتووه‌، ئیدین هازارد‌، له‌مه‌ودوا به‌یه‌که‌وه‌ یاریی ده‌که‌ین ئه‌وه‌ش خه‌ونێکه‌ و هاتۆته‌ دی، به‌هه‌مان شێوه‌ بنزیمه‌ و ڤینیسیۆز نمونه‌ی ئه‌ستێره‌کانن.

چی به‌ هازارد ده‌ڵێت که‌ بۆ یه‌که‌مجار چاوت پێی ده‌که‌وێت؟

بێگومان به‌ شۆک و سه‌رسامییه‌وه‌ بۆ یه‌که‌مجار چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م و پێی ده‌ڵێم، خۆشحاڵم به‌ چاوپێکه‌وتنت.

بۆ تۆ ڤینیسیۆز ده‌بێته‌ نمونه‌یه‌کی باڵا تا له‌ ڕیاڵ مه‌درید به‌ره‌وپێش هه‌نگاو بنێیت؟

بێگومان، ڤینیسیۆز نزیکی ته‌مه‌نی منه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ له‌به‌رازیله‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ کردووه‌، منیش هه‌مان ڕێچکه‌ی هاونیشتیمانه‌که‌م ده‌گرم.

 

“به‌نسبه‌ت منه‌وه‌ بنزیمه‌ دیارده‌یه‌کی تۆپی پێیه‌ و باشترین هێرشبه‌ری جیهانه‌”

 

له‌هه‌ردوو پێگه‌ی هێرشبه‌ری باڵه‌کانی ڕاست و چه‌پ یارییت کردووه‌، حه‌ز ده‌که‌یت له‌ ڕیاڵ له‌ کام پێگه‌یه‌ یاریی بکه‌یت؟

پێگه‌کان به‌سه‌ر یه‌کتریدا فه‌رز ناکه‌م، ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر داوای ده‌کات به‌هه‌موو توانامه‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌م به‌ باشترین شێوه‌ جێبه‌جێی بکه‌م، له‌ سانتۆس زیاتر له‌ باڵی ڕاسته‌وه‌ یارییم ده‌کرد، ڕه‌نگه‌ ئه‌و پێگه‌یه‌م پێخۆشبێت، به‌ڵام به‌گشتی من له‌هه‌ردوو پێگه‌ی ڕاست و چه‌پ کێشه‌م نییه‌ و باش ده‌رده‌که‌وم.

تۆ هێشتا منداڵیت، به‌ڵام له‌ ڕیاڵ مه‌درید ئامانجی سه‌ره‌کیت چییه‌؟

شتێکی ناوازه‌یه‌ یاریی بۆ ڕیاڵ مه‌درید بکه‌یت، وانییه‌؟ له‌ ڕیاڵ مه‌درید هه‌وڵی دروستکردنی گۆڵ ده‌ده‌م، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ موفاجه‌ئه‌ بۆ ئه‌و هانده‌رانه‌ی هێشتا من ناناسن.

به‌ چ شێوه‌یه‌ک حه‌ز ده‌که‌یت له‌ ڕیاڵ ده‌ست پێبکه‌یت؟ ده‌ته‌وێت چ ئه‌رکێک بخه‌یته‌ سه‌رشانت؟

له‌ سانتۆس ئامانجم پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی بوو، به‌ڵام له‌ ڕیاڵ مه‌درید ده‌زانم پێگه‌کان گیراون، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌خته‌وه‌رم له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆتا یاریزانم په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌که‌وه‌ ده‌که‌م و له‌هه‌مووان لاوترم، تا ئه‌وکاته‌ی من درێسی ڕیاڵم له‌به‌ردا بێت خۆشحاڵ ده‌بم، ئه‌وه‌ش شایه‌نی هه‌موو شتێکه‌ (به‌پێکه‌نینه‌وه‌).

پێشتر باسی بنزیمه‌ت کرد، چی له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێیت؟

به‌نسبه‌ت منه‌وه‌ بنزیمه‌ دیارده‌یه‌کی تۆپی پێیه‌ و باشترین هێرشبه‌ری جیهانه‌.

زێدانت بینیوه‌ کاتێک یاریی ده‌کات؟

گرته‌ ڤیدیۆییه‌کانیم بینیوه‌ زۆر ناوازه‌ن، چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌وم وه‌ک یاریزان به‌رچاو که‌وتووه‌، زێدان یه‌کێک بووه‌ له‌ باشترینه‌کانی مێژوو، هه‌وڵده‌ده‌م هه‌مان جموجۆڵه‌کانی کۆپی بکه‌مه‌وه‌.

تۆ له‌ منداڵیه‌وه‌ حه‌زت له‌ ڕیاڵ مه‌درید بووه‌، یاخود وای نیشانده‌ده‌یت؟

له‌ به‌رازیل هه‌مووان یانه‌یه‌کی به‌رازیلی و یانه‌یه‌کی ئه‌وروپیان خۆشده‌وێت، من هه‌میشه‌ خۆشه‌ویستیم بۆ ڕیاڵ مه‌درید بوو، مارشی یانه‌ی شاهانه‌م له‌به‌ره‌ و ده‌توانم له‌نێو یاریگاکاندا بیڵێمه‌وه‌، چونکه‌ هه‌ر کاتێک له‌ته‌له‌ڤیزیۆن گوێم لێده‌بوو له‌جێگه‌ی خۆمه‌وه‌ ده‌مووت و ده‌مووته‌وه‌‌، له‌به‌رئه‌وه‌ من هه‌ر زوو فێری سرودی یانه‌ نوێیه‌که‌شم بووم.

یه‌کێکی تر له‌ کاپتنه‌کانی یانه‌که‌ سێرجیۆ ڕامۆسه‌، له‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوسه‌رگیری کرد، ده‌ته‌وێت چ نامایه‌کی ئاڕاسته‌ بکه‌یت؟

کاپتن، من زۆر خۆشحاڵم که‌ هه‌موو پلانه‌کانت به‌باشی به‌ڕێده‌که‌ن، هیوام خۆشحاڵی و به‌خته‌وریته‌ له‌ داهاتوودا له‌گه‌ڵ یانه‌ و خێزانه‌که‌ت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

چاوپێکەوتن

ڕۆناڵدۆ: لیڤەرپوڵ وەک لۆریەکی گەورە دەردەکەوت بەسەر یانەی بەرشلۆنەدا ڕۆشت !

خەڵک سپۆرت

ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیمای ئەفسانەی بەرازیلی و سەرۆکی یانەی ڕیاڵ ڤەلەد وەلید چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئەنجام دەدات و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە، ئەمەش کورتەیەکە لەچاوپێکەوتنەکە:

سەرۆکی یانە :” لە دانیشتگای یاریگا بێدەنگ بەبێ کێشە دادەنیشم، بەڵام کاتێک لەناو یاریگادا دەبیت دووچاری ئاستەنگی زیاتر دەبیتەوە، ئەو ڕۆژەی لە سالڤەیشن یاریم کرد خەریکبوو هەورە بروسکە کۆتایی بەژیانم بهێنێت، بەڵام خوداوەندی تۆپی پێ ڕزگاری کردین.

کڕینی یانەی ڤەلەد وەلید :”ماوەی دوو ساڵ لە ئەوروپا بۆ یانەیەک دەگەڕام بۆ ئەوەی بیکڕم، لەکۆتاییدا بە ڤەلەد وەلید قایلبووم و پێموابوو لەهەموو ئەوانەی تر باشترە، پڕۆژەی زۆرم بۆ یانەکە هەیە”.

خولی سوپەر لە داهاتودا :” پێموانییە خولی “سوپەرلیگا” هاوشێوەی خولی یانە پاڵەوانەکان “چامپیۆنزلیگ” بەهێز و کاریگەربێت، سوپەرلیگ ئەگەر ئەنجام بدرێت زیانی زۆر بە خولی ئیسپانیا دەگەیەنێت.

شێوازی یاریکردنی یانەکان :” زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم لە خولی یانە پاڵەوانەکان یانەکان لە ستایلێکی یاریکردن زیاتر بەکاردەهێنن، لیڤەرپوڵ وەک لۆریەکی گەورە دەردەکەوت بەسەر بەرشلۆنەدا ڕۆشت.

کیلیان مباپێ :” ئەوە ڕاستە شێوازی یاریکردنی لە منەوە نزیکە، مباپێم خۆشدەوێت، خاوەنی خێراییەکی ناوازە و توانایەکی هونەری زۆرە و هێشتا تەمەنی ٢٠ ساڵە، بەهرەدارێکی بەتوانایە”.

فلۆرنتینۆ پێرێز :” من سێ سەرۆکم هەبووە لێیانەوە ئیلهامم وەرگرتووە، مۆراتی و فلۆرنتینۆ و ئەندرێس سانچێز لە یانەی کۆرنتیانز، بەڵام فلۆرنتینۆ لەهەموویان بەتواناتر و نزیکتر بووە لێمەوە.

ئۆپەراسیۆنی “ئۆکیۆس” :” بۆرخا هاوڕێمە، هیوادارم ئەوە ڕوونبێتەوە کە هیچ پەیوەندیەکی بەم کەیسەوە نییە، بەڵام ئەوەش لەدەستی ئێمەدا نییە، هیوادارم ئەوەی ڕوودەدات لێکتێنەگەیشتن بێت و هیچیتر، ئێمە متمانەمان بە جێبەجێکردنی ئەرکەکان و لێکۆڵینەوەی دروستە لەلایەن پۆلیسەوە و لەلایەن خۆمانەوە لە یانەکەمان لەگەڵ شەفافەیەتداین و دژی گەندەڵی دەوەستینەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

چاوپێکەوتن

بارتومیۆ: وازهێنانی مێسی زۆری ماوە و دوای وازهێنانیش لە بەرشلۆنە بەردەوام دەبێت  

خەڵک سپۆرت – گاردیان

جوسێپ ماریا بارتومیۆی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی چاوپێکەوتنێکی خێرا لەگەڵ ڕۆژنامەی “زە گاردیان”ی بەریتانی ئەنجام دەدات و تەواوی وەڵامەکانی تایبەت بە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەکەی دەکات، لەبارەی ئەفسانە زیندووەکەوە چەندین وەڵام و زانیاری نەبیستراو ئاشکرا دەکات، ئەمەش کورتەیەکە لە چاوپێکەوتنەکە:

چۆن ئاستی مێسی هەڵدەسەنگێنیت؟

ئێمە لەگەڵ مێسی-دا سەردەمێکی جیاواز دەژین، چونکە یاریزانێکی عەبقەری و ناوازەیە، سەرباری هەموو ئەم خەسڵەتانە وەک کەسێکی ئاسایی ژیانێکی ئاسایی دەژی، لەتەمەنی ١٢ ساڵیەوە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کردووە و لەگەڵماندا کار دەکات، بەشێکە لە مێژووی یانەکەمان و بەشدارە لەو ناوە مەزنەی بارسا بۆخۆی دەنوسێتەوە، تاموچێژ لەیاریکردنی دەبینم و هەمیشە پرسیار لەخۆم دەکەم: لەدوای وازهێنانی مێسی تۆپی پێ چێ بەسەر دێت؟ دەکرێت تا تەمەنی ٤٥ ساڵی بەردەوام بێت، کەس نازانێت چی ڕوودەدات.

داهاتوی لەگەڵ بەرشلۆنە بەکوێ دەگات ؟

دەزانین کە سێ وەرزی تر بێت، چوار یان پێنجی تر لەگەڵماندا بەردەوام دەبێت، نازانم ئەو ماوەیەی لەنێوانماندا ماوە چەندە، لەبەرئەوەیە لەئێستادا چەندین یاریزانمان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکان و سەردەمی دوای مێسی ئامادە کردووە، لەنمونەی دیمبیلی و لانگلێت و ئارسەر، سەرەڕای ئەوەش هێشتا پێموایە وادەی وازهێنانی لیۆ زۆر دوورە.

مێسی دەتوانێت چی پێشکەشی ئەو یاریزانانە و نەوەی داهاتوی یانەکە بکات؟

هەمیشە بە لاوانی یانە و هەموو ئەو یاریزانانەی یاریی و مەشق دەکەن لە یانەکەمان دەڵێین: تاموچێژ لەو ساتانە وەربگرن کە لەپاڵ مێسی یاریی دەکەن.

بیر لەوە دەکەنەوە لەدوای وازهێنان دەستی پێوەبگرن و ئەرکی کارگێڕی پێببەخشن؟

مێسی هەرگیز لە یانەکەمان ناڕوات، دوای ئەوەی بڕیاری وازهێنانی دا لەگەڵماندا لە یانەکە بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان