ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

شەش داعش لە كەركوك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كوژرانی شەش چەكداری داعش و خاپوركردنی 8 حەشارگەی ڕێكخراوەكە لە باشووری كەركوك ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لیوا ڕوكن سەعد حەربیە، فەرماندەی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە وادی شای سەر بە قەزای داقوقی باشووری كەركوك ئەنجامدرا كە هەموو پێكهاتە ئەمنییەكانی فەرماندەیی بارەگا و دەزگای بنبڕكردنی تیرۆر بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و فڕۆكەكانی سوپای عیراقی بەشدارییان تێدا كرد”.

بەپێی بەیاننامەكە”لە ئۆپەراسیۆنەكەدا شەش تیرۆریست كوژران و عەمبارێكی پاشماوەكانی داعش و هەشت حەشارگە و تونێلێك لە گوندی سەباح بە تەواوەتی خاپوركران”، ئاماژەی بە دۆزینەوەی هەندێك ئەشكەوتیش كردووە كە لەلایەن چەكدارەكانی ڕێكخراوەكەوە بەكارهێنرابوون.

حەربیە دەڵێت”دەزگای بنبڕكردنی تیرۆر، ئۆپەراسیۆنی دابەزینی لە ئاسمانەوە ئەنجامدا كە مۆڵگەیەكی داعشی كردبووە ئامانج و لەكاتی ئۆپەراسیۆنەكەشدا مۆڵگەكە خاپوركرا”.

لەم ماوەیەی دواییدا، هێزە ئەمنییەكانی عیراق، بەشێوەیەكی چڕ دەستییان كردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەكانی باشووری كەركوك، ئەمەش لەپێناو بنبڕكردنی تەواوەتی پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوەكە كە خەریكە بوو لە ناوچەكەدا سەریهەڵدەدایەوە.

ئابوری

ھۆشداری دەدرێت لەداخستنی گەرووی ھورمز

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ھۆشداریدا بەھۆی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، گەرووی ھورمز دابخرێت.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت لە ئێستاوە ڕێوشوێنی پێویستی لەبارەی دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی كارەبا لە وەرزی ھاویندا گرتووەتەبەر و بەروارد بە ساڵی ڕابردوو زۆربەی كێشەكان چارەسەر دەكرێن.

وەزیری نەوتی عیراق وتیشی، داخستنی گەرووی ھورمز بەھۆی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانەوە كاریگەری لەسەر عیراق و وڵاتانی ھەناردەكردنی نەوت لەناوچەكە دەبێت.

پێشتر، سامر غەزبان ڕایگەیاندبوو، وەزارەتەكەی بەنیازە ڕێوشوێنی پێویست لەكاتی ڕوودانی ھەر پێشھاتێكی چاوەڕواننەكراو بەھۆی ناكۆكییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لەناوچەكەدا بگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەوڵدەدرێت مووچەی خانەنشینی زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەوڵدان مووچەی خانەنشینی لە عیراق زیاد بكرێت.

سامر زیبان ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەی خزمەتگوزارییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لەهەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی شێوازێك بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، چونكە ئەو توێژەی كۆمەڵگە زوڵمێكی زۆریان بەرامبەر كراوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، جیاوازییەكی زۆر لە مووچەی خانەنشینان هەیە بەتایبەت خانەنشینانی سوپای پێشوو.

سامر زیبان جەختیشیكردەوە، لیژنەكە كاردەكات بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەئەگەری ڕوودانی جەنگ، عیراق شوێنی بۆ هەناردەكردنی نەوت دۆزیوەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە ئاشكرایدەكات، لەكاتێكدا جەنگ لەنێوان ئەمریكا و ئێران ڕووبدات عیراق جێگرەوەی بۆ هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەی دۆزیوەتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە رایگەیاندووە، بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژئاوای قوڕنەی یەك بۆ 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەدێت كە كارمەندانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لەو كێلگەیە كشانەوە و بە هاوكاری كارمەندانی ناوخۆیی چەند یەكەیەكی نوێ، بەرهەمهێنان بۆ ئەو كێڵگەیە زیادكرا.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە ئاماژەی بەوەشكرد، فەرماندەیی پۆلیسی نەوتی پارێزگای بەسڕە، جێگرەوەی بۆ هەناردەكردنی نەوت دۆزیووەتەوە، ئەگەر بێتو جەنگ لە نێوان ئەمریكا و ئێران ڕووبدات (بێ ئەوەی شوێنەكەی ئاشكرابكات)، جێگرەوەكەش بە هەماهەننگی وەزارەتی نەوتی عیراق بووە و دەتوانرێت بۆ چەند مانگێك كاری لەسەر بكرێت، چونكە هەناردەكردنی نەوت تاكە سەرچاوەی ئابووری عیراقە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو، عیراق توانای تەواوی هەیە بۆ ئەوەی بڕێكی زۆر نەوت هەناردە بكات، بەڵام بەهۆی ڕێككەوتنی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك)ەوە ئاستی هەناردەكردنی كەمكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان