ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پێیوایە چوار هێندەی بڕی بەكاربەری ئەڵمانیایە
وزەی نێودەوڵەتی باس لە پارەی موەلیدە ئەهلییەكان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دەڵێت، خاوەن موەلیدەكان لە عیراق، لە ساڵی ڕابردوودا هێندە و نیوێكی بودجەی كارەبايان وەرگرتووە، بەپێویستیشی دەزانێت، عیراق پشت بە وزەی خۆر ببەستێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا.

فاتح بیرۆڵ، ئەمینداری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە كۆنفرانسێكی هاوبەش لەگەڵ سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە بەغدا ڕایگەیاند”خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان لە عیراق لە ساڵی ڕابردوودا بڕی چوار ملیار دۆلارییان وەرگرتووە، ئەمەش دوو هێندە و نیوی ئەو بودجەیەیە كە دەدرێتە وەزارەتی كارەبا”.

بە وتەی بیرۆڵ”ئەو كرێیەی خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان وەریدەگرن، زۆر گەورەیە، چوار هێندەی ئەو بڕەیە كە بەكاربەر لە ئەڵمانیا دەیدات لەبەرانبەر دەستبەركردنی وزەی كارەبا”.

بیرۆڵ، ئەمەی بەكارێكی ناپەسەند لەقەڵەمدا و داوای كرد یاسایەكی ڕاستەقینە و بەهێز بۆ ڕێكخستنی ئەو پرۆسەیە دابڕێژرێت.

ئەمینداری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، حكومەتی عیراقی ڕاسپارد، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بكات بۆ ڕاكێشانی كارەبا و ڕوو لە وزەی خۆر بكات بۆ دابینكردنی وزە، عیراقیشی بە وڵاتێكی دەوڵەمەند بە وزەی خۆر وەسفكرد.

عیراق بەدەست كەموكوڕییەكی زۆری وزەی كارەباوە دەناڵێنێت، ئەمەش وایكردووە زۆربەی هاووڵاتیان ڕوو لە موەلیدە ئەهلییەكان بكەن بۆ پڕكردنەوەی ئەو كەموكوڕییە.

عێراق

سەرۆك كۆمار: پێویستە سوپا بەردەوام بێت لە ڕیشەكێشكردنی تیرۆر

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق وەزارەتی بەرگری بەسەركردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە سوپا بەردەوام بێت لە ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و دووبارە سەرھەڵنەدانەوەی داعش لە وڵاتدا.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە 18/8/2019 سەردانی وەزارەتی بەرگری كرد و لەلایەن نەجاح شمری وەزیری بەرگری و گەورە ئەفسەرانی سوپا بەگەرمی پێشوازیكرا.

لە میانی پێشوازییەكی رەسمیدا مارشی كۆماری لێدرا پاشان سەرۆك كۆمار و وەزیری بەرگری پاسەوانی شەرەفیان پشكنی كە سەرجەم پێكھاتەكانی سوپای عیراقی لە خۆگرتووە.

سەرۆك كۆمار لە وەزارەتی بەرگری وتارێكی پێشكەشكرد، تێیدا دووپاتیكردەوە كە خوێنی شەھیدان و قوربانی ھێزە چەكدارەكان لە سوپا و پۆلیس و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و حەشدی نیشتمانی و دژە تیرۆر بەرز دەنرخێنین كە لە پێناو پاراستنی ھاووڵاتییان و گشت عیراقدا ڕشتیان، ھەروەھا ڕایگەیاند كەبرینەكان خەریكە ساڕێژ دەبن، چونكە ئیرادەی ئێوە لە خواستی تیرۆر گەورەتربوو و یەكڕیزیتان بووە نمونەی یەكڕیزی نیشتمانی لەكاتە سەختەكاندا، ھەروەك ئەمڕۆش بوونەتە جێگای ڕێزی مرۆڤایەتی كە بەشەرەفەوە بەرگریتانكرد لە بەرامبەر تیرۆریستاندا، ھاوكات وتی ھێزەچەكدارەكان بەگشت پێكھاتەكانییەوە گەورەترین داستانیان تۆماركرد لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنی گەورەیان بە دەستھێنا.

لە درێژەی وتارەكەیدا سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند: پێویستە سوپا بەردەوام بێت لە ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و دووبارە سەرھەڵنەدانەوەی داعش لە عیراقدا.

سەرۆك كۆمار ئەوەشی دووپاتكردەوە كە نابێت سوپا بەشدار بێت لە یەكلایكردنەوەی ھاوكێشە سیاسییەكاندا بەڵكو دەبێت بێ لایەنی خۆی بپارێزێت و پیشەیانە ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات، ھاوكات جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە چەك تەنھا بە دەست دەوڵەت بێت.

سەبارەت بە كێشەكانی ناوچەكە سەرۆك كۆمار وتی: عیراق جارێكی تر نابێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ململانییە سیاسییەكانی ناوچەكە بەڵكو عیراق دەبێتە پێگەیەك بۆ بەیەكگەیشتنی لایەنە ناكۆكەكان، تا جارێكی تر ناوچەكە تووشی شەڕ و ماڵوێرانی نەبێتەوە.

لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد بۆ گرنگیدان بە كارمەندانی سوپا و ھاوكات جەختیكردەوە كە ھێزە چەكدارەكان پەیمان دووپاتدەكەنەوە كە سەربازێكی وەفاداربن بۆ بەرگریكردن لە ھاووڵاتییان و خاكی نیشتمان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە چەند پارێزگایەك ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەبۆنەی “جەژنی غەدیر”ەوە ژمارەیەك لە پارێزگا شیعە نشینەكانی عیراق ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە دەكەنە پشووی فەرمی.

ژمارەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق، كە پێكهاتوون لە (واست، بابل، میسان، كەربەلا، دیوانیە، زیقار، بەسرە) بڕیاریاندا ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە 20ی ئاب بكرێتە پشوو بەبۆنەی “جەژنی غەدیر”ەوە.

ساڵانە بە بۆنەی “جەژنی غەدیر”ەوە موسڵمانانی شیعە ڕۆژی 18ی زیلحیجە، كە ئەمساڵ دەكاتە 20ی ئاب (سێ‌ شەممە) ئاهەنگ دەگێڕن و دەیكەنە پشوو، ئەوەش وەك خۆیان دەڵێن: “لەو ڕۆژەدا لە ناوچەی غەدیر، كە دەكەوێتە نزیك مەككەی پیرۆز، پێغەمبەری خودا (د.خ) وەسیەتی بۆ ئیمامی عەلی (ر.خ) كردووە لەدوای (حەجی ماڵئاوایی) تاوەكو ببێتە خەلیفەی موسڵمانان دوای كۆچی دوایی خۆی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هۆشداری سەندنەوەی متمانە درایە عەبدولمەهدی

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فڕاكسیۆنی سائیرونی سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عیراق ماوەكەی خەریكە تەواو دەبێت و هیچ یەكێك لە كارنامەی حكومەتەكەی تەواونەكردووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا متمانەی لێوەربگیرێتەوە.

جەواد ساعیدی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە بەغدا وتی”لەمكاتەدا مەبەستمان وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران نییە، بەڵكو دەمانەوێت بەرنامەی حكومەت جێبەجێ‌ بكرێت”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ڕونیكردەوە، كوتلەی سائیرون دەیەوێت سەرۆك وەزیران سەركەوتووبێت، بەڵام لەهەمانكاتدا فشاریش دەكات بۆ زوو جێبەجێ‌ كردنی كارنامە و بەپێچەوانەوە ئەوەدەكات، كە گەلی عیراق پێویستی پێیەتی، چونكە بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی كابینەی نوێوە، ئەوەندە بابەت هەیە كە بتوانرێت بەهۆیەوە متمانە لە سەرۆك وەزیران وەربگیرێتەوە.

هەر لە قسەكانیدا ئەو پەڕلەمانتارە هۆشداری ئەوەشیداوە كە زۆربەی پەڕلەمانتاری فڕاكسیۆنە جیاوازەكان بە قسەی سەرۆكی كوتلەكانیان ناكەن و دورنییە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا متمانە لە سەرۆك وەزیران وەربگیرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان