ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكان، پشتیوانی و هاوكاری جوتیار و خاوەن پڕۆژەكان دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی سلێمانی ئاشكرایدەكات، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی و دابینكردنی پێداویستی بازاڕ ئەوەی پێویست بێت بۆ كارئاسانی و هەماهەنگی پێشكەشی جوتیاران و پڕۆژە ناوخۆییەكانی دەكەین.

ئەمڕۆ پێنج شەممە بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و دای كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند، بۆ دابینكردنی پێداویستی بازاڕ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران ئامادەن هەموو هاوكاری و كارئاسانییەكی پێویست پێشكەش بە جوتیاران و پڕۆژە ناوخۆییەكان دەكەین.

بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەهۆی پێگەیشتنی بەشێك لە بەرهەمە ناوخۆییەكان بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی لە پڕۆژە پلاستیكییەكان بەرهەم دەهێندرێت لەمانگی داهاتوو باج بخرێتە سەر هەموو ئەو سەوزە و میوانەی لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێن، ئەمەش بە ئامانجی ساغكردنەوە و گرنگیپێدانی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی.
لای خۆشییەوە ڕزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو بەروبومی سەوزە و میوەیەی لە كێڵگەكانی پارێزگای سلێمانیدا بەرهەم دەهێندرێت لەژێر چاودێری تەواوی تەندروسیتدایە.

ئابوری

یاسین مەحمود: شەقامی 100 مەتری سلێمانی وەبەرهێنان دەخاتە قۆناغێكی نوێوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بواری وەبەرھێنان دەخاتە قۆناغێكی نوێوە و دەشڵێت: “جێگری سەرۆك وەزیران زۆر گرنگی بەو پڕۆژەیە دەدات”.

بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بە سێ قۆناغ پڕۆژەكە جێبەجێ دەكرێت و یەكێكە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەكانی شاری سلێمانی.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرھێنەرانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، درووستكردنی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی زۆر گرنگە و بڕیارە بە سەرمایەی خەمڵێنراوی 300 ملیۆن دۆلار بەشی تاسڵوجە-عەربەت لە چەند مانگی داهاتوودا بكەوێتەكار و بە تەواوبوونیشی بواری وەبەرھێنان لە پارێزگای سلێمانی دەخاتە قۆناغێكی نوێوە.

وتیشی، “لەئێستادا گەورەترین كێشەی وەبەرھێنەرانی سلێمانی ئەوەیە، كە شوێنێكی گونجاو نییە خزمەتگوزاری پێدا تێپەڕێت و بتوانین وەبەرھێنانی تێدابكەن، چونكە لە ڕابردوودا شەقامەكانی 30 مەتری و 40 مەتری و 60 مەتری سلێمانی ھەبووە و ھەمووی بووە بە وەبەرھێنان و ئێستا بوار نەماوە بۆ وەبەرهێنان”.

ئاشكراشیكرد، بە تەواوبوونی شەقامی 100 مەتری زیاتر لە ملیارێك دۆلار وەبەرھێنان زیاد دەبێت و دەتوانرێت چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان جێبەجێ بكرێت، چونكە نێوان شەقامی 60 مەتری و 100 مەتری پانتاییەكی فراوانە و پڕ دەبێت لە خزمەتگوزاری و چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران زۆر گرنگی بە پڕۆژەكە دەدات و دەیەوێت ئەمساڵ ئەو شەقامە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمریكا مەرجێك بۆ بازرگانی نێوان عیراق و ئێران دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران و قەدەغەكردنی مامەڵە لەبواری وزە لەگەڵ ئەو وڵاتە، بەڵام واشنتن بە دانانی مەرجێك عیراقی لەو بڕیارە بەخشیوە.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری بەرپرسێكی عیراقیەوە بڵاویكردۆتەوە، كە ئەمریكا بڕیاریداوە بە بەخشینی عیراق لە قەدەغەی ئەمریكی بۆ سەر كەرتی وزەی ئێرانی و ڕێگەی داوە عیراق غاز و چەند كاڵایەكی دیكە لە تاران بكڕێت و مامەڵەی لەگەڵ بكات.

وەك بەرپرسە عیراقیەكە وتویەتی، “ئەمریكا مەرجی ئەوەی بۆ حكومەتی عیراقی داناوە، كە دەبێت لە مامەڵەكانی لەگەڵ ئێران دراوی جۆری دۆلار نەدان بەو وڵاتە”.

ئاشكراشی كردووە، كە وەزارەتی دارایی عیراق هەژمارێكی بانكی لە بانكێكی حكومی كردۆتەوە بۆ پێدانی بەهای ئەو پێویستیانەی لە ئێرانی دەكرێت بە دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەی تەنها مووچەی یەك وەزارەت دابەشدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سبەی تەنها مووچەی یەك وەزارەت خەرج دەكرێت و سەرچاوەیەكی داراییش دەڵێت: “هێشتا هیچ بڕە پارەیەك لە بەغداوە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە نەكراوە”.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی دوو شەممە عیراق پارە ڕەوانەی هەرێم بكات و بەوەش دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند، سبەینێ‌ دوو شەممە 19ی ئابی 2019 تەنها مووچەی وەزارەتی داد دابەشدەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەگەڵ هاتنی پارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران دەكرێت و تاوەكو هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكان دابەشدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان