ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەهۆی مەترسی چەند ناوچەیەكی ئاوی كونەماسی هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن ڕایدەگەیەنێت، داوامان لە حكومەت كردووە تیمی مەلەوانیمان بۆ دابمەزرێنن، بەڵام بە بیانوی جیاواز ڕەتیانكردوەتەوە.

ساڵانە ژمارەیەك هاووڵاتی بەهۆی ناشارەزاییانەوە لە ئاوی كونە ماسی دەخنكێن و گیانیان لەدەست دەدەن و هیچ تیمێكی فریاگوزاریش لە ناوچەكەدا بوونی نییە تاكو بەدەم ئەو هاووڵاتییانەوە بچێت.

ئیسماعیل ئەحمەد بەڕێوەبری ناجیەی گاپیڵۆن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو شوێنانەی مەترسیدارە لە ئاوی كونەماسیدا لە ساڵی 2017ەوە لەوحەمان داناوە كە ئەم شوێنە مەترسیدارە و شیاوی مەلە كردن نییە.
وتیشی”هەموو ساڵێك خاوەن كەپر و موختاری گوندی كونەماسی و مامۆستایانی ئایینی بانگهێشت دەكەین تاكو هاووڵاتیان ئاگادار بكەنەوە لە مەترسییەكانی ئەو ناوچانە”.

ئاشكراشیكرد، داوامان لە حكومەت كردووە بەشی مەلەوانی و گروپی مەلەوانیمان بۆ دابمەزرێنرێت، بەڵام بەهۆی قەیران و نەبوونی دامەزراندنەوە رەتیان كردوەتەوە و بۆمان نەكراوە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەگەر حاڵەتێكی مەترسیدارمان هەبێت، دەبێت داوا لە تیمی مەلەوانی سلێمانی و دوكان بكەین بێن بەهانامانەوە.

ژینگە

بوومەلەرزەیەك ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستانی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراق ئاشكرای دەكات، كە بوومەلەرزەیەك لە ڕۆژهەلاتی كوردستان ڕوویداوە و لە ناوچەكانی باشووری كوردستان بە تایبەت لە سنووری هەڵەبجە هەستی پێ‌ كراوە.

دەستەی گشتی كەشناسی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 1:20:44 چركە بە كاتی ناوخۆیی كرماشان، بوومەلەرزەیەك ڕۆژهەلاتی كوردستانی هەژاند.

ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4.2 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و سەنتەری شاری كرماشانی گرتۆتەوە.

ئاشكراشی كردووە، بوومەلەرزەكە لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی هەستی پێ‌ كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەگری شارستانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات

 

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای ھەولێر داوا لەهاووڵاتیان دەكات لە پێناو پاراستنی سەروماڵی خۆیان و پاراستنی ژینگە، ئاگر لە پوش و پەڵاش بەرنەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە تێیدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەم ساڵ بەھۆی بارانی زۆر گژوگیا بەئاستێكی زۆر زیادی كردووە، بۆیە تكایە ئاگری تێبەرمەدەن، چونكە دەبێتە ھۆی پیس بوونی ژینگە و ئاگرەكەش لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت، بەمەش زیان بە دەورووبەرت دەگەیەنێ.

ئەوەش دەخەنەڕوو، بەهۆی ئاگربەردان لە پۆش و پەڵاش كەسانی نەخۆش ئازاریان پێ دەگا بەتایبەت نەخۆشانی دڵ و ڕەبۆ، بۆیە پاشترە بە شۆفل لە شوێنێك كۆی بكەنەوە، یاخود دەتوانن ئاگاداری شارەوانی سنوری گەڕەكەكەتان بكەنەوە.

لەكۆتایشدا داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە ھەر ڕووداوێكی نەخوازراو ئاگاداری بەرگری شارستانی بكەنەوە بە ژمارە ١١٥ یان ١٢٥ بۆ ئەوەی بەزووترین كات تیمەكان بگەنە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بۆ یەكەمجار لەمساڵدا گەرما لە 50 پلە نزیكدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، كە لە چەند ناوچەیەكی باشووری كوردستان 40 پلەی سەدی تێپەڕاندووە و لە خانەقین گەیشتۆتە نزیكەی 50 پلەی سەدی.

بەپێی ئامارێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ شەممە پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاجیاكانی باشووری كوردستان تا ڕادەیەك بەرزبوونەوە و لە (شەمامك)ی سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچەكانی سنووری پارێزگای كەركوك گەیشتوونەتە سەرووی 40 پلەی سەدی.

هەر بەپێی ئامارەكە لە شارۆچكەی خانەقین پلەی گەرما گەیشتۆتە 46 پلەی سەدی و ئەمەش لەماوەی ئەمساڵدا بە بەرزترین پلە دادەنرێت، كە تۆماركرابێت.

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و تەرزەیەی بەهاری ئەمساڵ ناوچەكانی باشووری كوردستانی گرتەوە، تا ئێستا ئاستی پلەكانی گەرما بە نزمی ماونەتەوە و كەشوهەوایەكی بەهاری فێنكی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان