ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تەقینەوەیەكی دیكە سریلانكای هەژاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆڕی سبوتنیك بڵاویكردەوە، روان گوناسیكارا وتەبێژی پۆلیسی سریلانكا ئاشكرایكردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەقینەوەیەكی دیكە لە دووری 40 كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختی سریلانكا ڕوویدا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە و بەپێی زانیارییەكانیش هێزە ئەمنییەكان خەریكی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە.

ئەمەش لەكاتێكدایە ژمارەی ئەو كەسانەی لە هێرشەكانی سەر كڵێسا و هۆتێلەكانی سریلانكا كوژران بۆ 359 كەس بەرزبووەتەوە.

وتەبیژی پۆلیس ئەوەشی ئاشكرا كرد، هەڵمەتەكانی گەڕان بەدوای گومانلێكراواندا درێژەیان هەیە و شەوی رابردوو، 18 گومانلێكراوی دیكەیان دەستگیركردووە، بەوەش كۆی گشتی دەستگیركراوان گەیشتووەتە 58 كەس.

جیهان

حاڵەتەكانی چاكبوونەوە زیاترن
سعودیە، 1257 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1257 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1257 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3199 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 289947 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1439 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 253478 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

189 كەس گیانلەدەستداوە
ئێران ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنای 24 كاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2132 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2132 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 189 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، بەمشێوەیە ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیالەدەستداوە، بۆ 18616 كەس بەرزبۆوە”.

بە وتەی سادات لەلاری””لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تا ئەمڕۆ 328 هەزار و 844 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی كۆی گشتی چاكبوونەوەش كردووە بۆ 286 هەزار و 642 كەس كردووە”.

سیما سادات لاری دەڵێت، لەئێستادا 26 هەرێم لە وڵاتدا لە ڕەوشێكی تەندروستی مەترسیداردان، 15 هەرێمیش ڕەوشی تەندرستی تێیاندا سورە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە: تاران، قوم، مازندەران، گڵستان، خوراسانی شیمالی، ئەردەبیل، ئەسفەهان، ئەلبورز، خوراسان ڕەجەوی، كرمان، سمنان، ئازربایجانی شەرقی، مەركەزی، یەزد، جیلان، پێكدێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چوارەم وەزیرە
وەزیری دارایی لوبنان دەستیلەكاركێشایەوە

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تەقینەوە گەورەكەی هەفتەی ڕابردووی بەندەری لوبنان، غازی وەزنی وەزیری دارایی لوبنان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە حكومەت كرد.

ئەمڕۆ دوو شەممە، میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە كە وەزیری دارایی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە حەسان دیاب سەرۆكی حكومەت كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ماری كلود نەجم وەزیری داد و دمیانۆس قەتار وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی ئیداریی و مەنال عەبدولسەمەد وەزیری ڕاگەیاندن دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان پێشكەش بە سەرۆك وەزیران كردبوو.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانیش كە نوێنەرایەتی فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمانی لوبنانی دەكەن لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ، بەهۆی تەقینەوە كاولكارییەكەی بەندەری بەیروتی پایتەخت، دەستییان لەكاركێشایەوە.

وێڕای تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت كە تەنگژەكانی وڵاتەكەی ئاڵۆزتر كرد، لەئێستادا لوبنان بە تەنگژەیەكی ئابوری و دارایی و گوزەرانی خراپدا تێدەپەڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان