ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كونسوڵی ئێران، كارئاسانی زیاتر بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئێرانی ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیان دەتوانن لە ماڵەكانی خۆیانەوە ڤیزا وەربگرن.

مورتەزا عەبادی سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاند، ئەوانەی خوازیاری وەرگرتنی ڤیزای ئێرانن، لە ماڵەوە یان لە فەرمانگەكانی خۆیانەوە دەتوانن بە شێوازی ئەلیكترۆنی داواكارییەكەیان بە ناونیشانی e-visa.ir تۆمار بكەن.
وتیشی”پاش تۆماركردنی داواكاری وەرگرتنی ڤیزا، كۆدی بەدواداچوون لەگەڵ ژمارەی پاسپۆرت لە ڕێگای ئیمێلی[email protected] بۆ كۆنسوڵخانە بنێرن و لە ماوەی 24 كاتژمێردا دەتوانن ڤیزای كۆماری ئیسلامی ئێران وەربگرن”.

ئاشكراشیكرد، ئەوانەی خوازیاری وەرگرتنی ڤیزای ئێرانن، دەتوانن جگە لە نوسینگەكانی پۆستە، سەردانی نوسینگە ڕێپێدراوەكانی گەشتیاری بكەن یان ئەوەی پاش تۆماری ئەلیكترۆنی، بەشێوەی ڕاستەوخۆ سەردانی كونسوڵخانەی هەولێر بكەن.
ئاماژەی بەوەش دا، لەبەرەئەوەی هەموو هاووڵاتیان شارەزاییان لە بەكارهێنانی زانست، ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان نییە، كونسوڵخانەی ئێران لەپێناو ئاسانكاری بۆ سەردانیكەران، ئامادەیە جگە لە نوسینگەكانی پۆستە و گەیاندن، مۆڵەت بداتە نوسینگە ڕێپێدراوەكانی لە ناوچە دوورەدەستەكان بە تایبەت ناوچە سنوورییەكان.

ڕوونیشیكردەوە، پێدانی ڤیزا بێ بەرامبەرە و كەس ناتوانێ لە بەرانبەر دەركردنی پارە وەربگرێت.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و جێمس جێفری كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، هەوڵەكانی بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە كوردییەكان لە سوریا بەردەوام دەبێت و پشتگیری لە هەر هەنگاوێكیان بۆ ڕێككەوتن و یەكخستنی ڕیزەكانیان دەكات لەپێناو دابینكردنی مافەكان و پێگەیەكی باشتر بۆ كورد لە ئێستای و داهاتووی سوریادا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17/2/2020 لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و شاندێكی یاوەرێكی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سوریا و هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ چارەسەری كێشەی سوریا و گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری و ڕاگرتنی شەڕ و كوشتار لەو وڵاتە تاووتوێ كران، ڕۆڵ و ئامادەیی و كاریگەریی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیش لە سوریا و پێویستیی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هەمووان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسیی ئاشتییانە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكە بەگشتی، دووپات كرایەوە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی عیراق و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە خرایە بەر باس و تیشك خرایە سەر مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە عیراق و سوریا و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی بە هاوكاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەروەها باس لە پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنی كێشەكانیان، كرا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەرمیان.. داعش دوو ڕفێندراو ئازاد دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای شەش مانگ لە ڕفاندنیان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەمشەو دوو هاووڵاتی كورد بە كەسوكاریان شادبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) هەریەك لە (زانا محەمەد) دانیشتووی شارەدێی ڕزگاری و (وەلید فەرهاد) دانیشتووی شارۆچكەی كفری، كە شەش مانگ پێش ئێستا لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندرابوون، ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادكراون و بەكەسوكاریان شادبوونەتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەبریاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەی دروستكردنی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی كارەبا بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەم هەنگاوەش بەشێكی زۆری گرفتی كەمی كارەبا لە سنوورەكە چارەسەردەبێت.

هیوا قەرەنی ئاماژەی بەوەشدا، تەنها 2 مانگی مۆڵەت دراوە بەو هاووڵاتیانەی كە زیادەڕۆییان لە بەكارهێنانی كارەبادا كردووە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان