ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ناوەڕۆكی وتاری هەینی ئەم هەفتەیە دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ناونیشانەكانی وتاری هەینی ئەم هەفتەیە 26-4-2019 بۆ مامۆستایانی ئایینی دیاری دەكات.

بەپێی ناونیشانە پێشنیاركراوەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، مامۆستایانی ئایینی لە وتاری ئەم هەینییە 26-4-2019، باس لە بەزەیی هاتنەوەی موسڵمانان بە یەكتری و شكۆی شوێنە ئاینییەكان دەكەن.

وەك وەزارەتی ئەوقاف ڕوونی كردۆتەوە، مامۆستایانی ئایینی باسی ئەم دوو تەوەرە دەكەن:
1- بەزەیی هاتن بە یەكتری لە بەها بەرزەكانی ئیمانە.
2- شكۆی شوێنە پیرۆزەكان لە ئیسلامدا.

کوردستان

كۆسرەت ڕەسوڵ دوا كاتی بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی یەكێتی دیاریكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوا وادە بۆ دیاریكردنی كۆنگرەی چوارەمی حزبەكەی دیاری دەكات و دەڵێت: “هەفتەی داهاتوو بڕیار دەدەین”.

كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دوای بەشداری كردنی لە پرسەی دایكی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی لە هەفتەی داهاتوو كاتی بەستنی كۆنگرە یەكلادەكەینەوە”.

سەبارەت بە خۆهەڵبژاردنەوەی وتی، “تاوەكو ئێستا دیارنییە و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەم”.

لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە مانگی ڕابردوو بڕیار درا تا كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە ببەسترێت و ئەنجوومەنی باڵای مەكتەبی ڕێكخستنی ئەو حزبەش پێشنیاری كرد ڕۆژی “شەهیدانی یەكێتی”، كە (21-11)یە كۆنگرە ببەسترێت و دواتریش ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبە پشتیوانی بۆ دیاری كردنی ئەو ڕۆژە بۆ بەستنی كۆنگرە دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ برینداری لێدەكەوێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەنزیك زانكۆی گەرمیان ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە بەربەستی شەقامەكەدا و بەهۆیەوە دوو ژن و پیاوێك بریندار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب، لەفلكەی زانكۆی گەرمیان دوای ئەوەی شۆفێرەكە كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات خۆی دەكێشێت بە بەربەستی شەقامەكەدا و بەوهۆیەوە شۆفێرەكە و دوو سەرنشین بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەكە بەئاڕاستەی شارەدێی باوەنور ڕۆشتووە، بریندارەكان پیاوێك و دوو ژنن.

ئاشكراشی كردووە، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ وەزیرێكی هەرێم لە كاتژمێر 4:30ی بەرەبەیان چوونە ناو بەڕێوەبەرایەتییەك

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كاتژمێر 4:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چووە ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ بەدواداچوونی پڕۆسەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتژمێر 4:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 24-8-2019 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد بۆ ئاگاداربوون لە میكانیزمی چۆنیەتی دابەشكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی و ڕەوشی تاقیكردنەوەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دواتریش بەیاوەری مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و مامۆستا بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا چەند هۆڵێكی تاقیكردنەوەكانیان بەسەركردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان