ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی شێلانی منداڵ کە گرنگە تۆش فێری ببیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی شێلانی منداڵە کە گرنگە تۆش فێری ببیت و بۆ کۆرپەکەی خۆت بەکار بهێنیت:

-گەر کۆکەی هەبوو یان هەستتکرد ئازاری سکی هەیە، دەستەکانی بۆ بشێلە و بە نەرمی پەستانی بخەرە سەر.

-لە کاتی نزگەرە دا هەوڵبدە سەری پەنجە گەورەی بۆ بشێلیت.

-گەر چاوەکانی ڕەنگیان پەمەیی بوو، پەنجەی دۆشاو مژەی بۆ بشێلە.

-گەر هەستتکرد تایی هەیە پەنجەی باڵابەرزەی بۆ بشێلە.

-شێلانی منداڵ بۆ ئارامکردنەوەی زۆر گرنگ و کاریگەرە، بەڵام نابیت ئەوەت لەبیر بچێت کە پەستانی نەخەیتە سەر و زۆر دەبێت زۆر بە نەرمی و هێواشی بیشێلیت.

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەک کە دەتوانیت بۆ کارەکانی ڕۆژانەت سوودی لێوەربگریت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکە کە دەتوانیت بۆ کارەکانی ڕۆژانەت سوودی لێوەربگریت:

 

– بۆ ئەوەی مۆز زوو تێکنەچێت، بەشی سەرەوەی بە عەلاگە بپێچەرەوە.

 

– بۆ پاکبونەوەی مەنجەڵ بە ئاسانی، ئاوی تێدا بکوڵێنە و کەمێک سرکەی سێوی تێبکە.

 

– بۆ ئەوەی لە کاتی قاشکردنی پیاز چاوت فرمێسکی لێنەیەت، پیشتر کەمێک ئاوی لیمۆ بدە لە تەختەی شت جنینەکە

 

– زەرفی جپس بە چەقۆیەک لە ناوەڕاستەوە بکەرەوە، ئاوا دەتوانیت بە ئاسانی دای بنێیت.

 

– ئەو فستقانەی بە ئاسانی ناکرێنەوە، بە قەپاغی فستقێکی دیکە بیکەرەوە و ددانتی بۆ ئازار مەدە.

 

– توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بڕێکی زۆر بەکتریا لەسەر قتوی کۆلا هەیە، بۆیە قەسەب بەکار بهێنە.

 

– بۆ کاتی ددان شۆردن مەعجونی زۆر لە فوڵچەکە مەدە و کەمێک بەکار بهێنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز:

 

پاکردنەوەی فلتەری مورەشەح

لە دەفرێکدا ئاو بکوڵێنەوە و دواتر چارەکە کوپێک سۆدی نانی تێبکە، لێبگەڕێ با قوڵپ بدات، پاشان فلتەرەکە بکەرە ناوی تا چەوریەکەی لێدەبێتەوە و دواتر دەری بکە و بە ئیسفنجێک بیسڕە و وشکی بکەرەوە.

 

 

پاکردنەوەی تاوە

بۆ پاکردنەوەی ئەو تاوانەی کە بنی گرتووە، کەمێک ئاو بکەرە ناو تاوەکەوە، دواتر کەمێک سرکەی سێوی تێبکە و بیکەرە سەر تەباخ تا قوڵپ دەدات، دواتر دەبینیت هەموو چەوری و پیسیەکەی لێدەبێتەوە.

 

سەری تەباخ

بیکەرە زەرفێکی داخراوەوە و چارەکە کوپێک ئەمۆنیای تێبکە، شەوێک بەجێی بهێڵە تێیدا، دواتر بە ئیسفنجێک پاکی بکەرەوە هیچی پێوە نامێنیت.

 

نێوان کاشیەکان

 

نێوان کاشی چێشتخانە چەوری زۆر لەسەر دەنیشێت، کەمێک سۆدی نانی بکە بەسەردا و دواتر بە سرکە تەڕی بکە، پاشان فوڵچەی لێبخە و دواتر بە ئاو پاکی بکەرەوە.

 

– ئیسفنجی قاپشۆردن

بۆ پاکردنەوەی  ئیسفنجی قاپشۆردن دوو ڕێگەی ئاسان هەیە، لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بیکەرە مایکرۆیڤەوە، یاخود بیکەرە ناو ئامێری قاپشۆردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بەم ڕێگا سروشتی و ئاسانە لە ماڵەوە قژت خاو بکەرەوە

خێزان
قژێکی خاو درێژو بریقەدار خەونی هەمووکچێکە، زۆربەمان لەکاتی چونەدەرەوەدا بە مادەی کیمیای یاخود ئوتوی کارەبای قژمان خاودەکەینەوە کە دوای زیانێکی زۆر لە قژدەدات و سەرتاڵەکانی دەسوتێنێت، یاخود بەکارهێنانی کیراتین لە سالۆنەکان کەبۆماوەی ساڵێک قژخاو دەکاتەوە بەڵام دوای ماوەیەک دیسان زبر و لولدەبێتەوەو زیانێکی زۆر بە قژەکە دەگەیەنێت.

هەر بۆیە باشترین چارەسەر بۆ رزگاربون لەو کێشانە چارەسەری سروشتیە کە هەم ئەنجامێکی کاریگەر و هەم تێچویەکی کەمیشی دەبێت. ئەویش بەبەکارهێنانی زەیتی سروشتی، بەتایبەتیش زەیتی گوێزی هندی و زەیتی زەیتون و زەیتی بایەم هەریەک لەم زەیتانە بە جیا یاخود هەمووی پێکەوە تێکەڵبکەو  گەرمی بکە، گەرمی ئەو زەیتە سوڕی خوێنی سەر چالاک دەکات وقژ خاودەکاتەوە و درێژو بریقەدار و تەندروستی دەکات.

 

چۆنێتی بەکارهێنان:

-بەبەکارهێنانی مایکرۆیڤ بۆ ماوەی ٢٠چرکە زەیتەکە گەرم بکە پاشان بیخە سەر پەنجەت و مەساجی مێخی سەرتی پێبکە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک،  پاشان قژت بەشانەیەک دابهێنە تا زەیتەکە بەجوانی بەهەموو قژەکەدا بڵاوبێتەوە و سەرتاڵەکەنیش چەور بکە،  پاشان قژت بپێچەرەوەو بە خاولیەکی تەری گەرم جوان دایپۆشە بۆماوەی ٣٠ بۆ ٤٥ خولەک ، دوای ئەوە قژت بە شامپۆیەکی کەم بشۆ و بەشانەیەکی گەورە دایبهێنە و لێیبگەڕێ خۆی وشک ببێتەوە، دواتر دەبینیت کە خاو بوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان