ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كەنەدا: برەو بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عیراق دەدەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری كەنەدا جەخت دەكاتەوە لە خواستی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ 23/4/2019 لە بەغدا، لەگەڵ هارجیت سینغ وەزیری بەرگری كەنەدا كۆبووەوە.

لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق، كەنەدای بە هاوبەشێكی گرنگی عیراق وەسفكرد بەوەی لە جەنگی دژی تیرۆردا هاوكاری وڵاتەكەی بووە و ڕاشیگەیاند كە دەیانەوێت لە سەرجەم بوارە ئەمنی، ئابووری و سیستمی فیدراڵیدا سوود لە ئەزموونی كەنەدا وەربگرێت.

عەبدولمەهدی ئەوەشی خستەڕوو، خوازیان كەنەدا لە بواری مەشق و دابینكردنی كۆمەكی دارایی بۆ پڕۆژەكانی سەقامگیری هاریكاری عیراق بكات و ئاماژەی بەوەشدا: درك بەوە دەكەین كە لە ناوبردنی داعش تەنیا بە چەك نابێت، بەڵكو یەكڕیزی گەل و پتەوكردن و چالاككردنی ئابووریشی پێویستە.

لایخۆشیەوە، هارجیت سینغ وەزیری بەرگری كەنەدا ئاماژەی بەو جیاوازییەدا كە بە بەراورد لەگەڵ سەردانەكەی سێ ساڵ لەمەوبەری بۆ عیراق ئەنجامیداوە كاتێك داعش دەستی بەسەر ڕووبەرێكی فراوانی خاكی ئەو وڵاتەدا گرتبوو.

وەزیری بەرگری كەنەدا ڕاشیگەیاند، وڵاتەكەی خوازیارە پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق بدات و لە چوارچێوەی ناتۆدا هاوكاری حكومەتەكەشی بكات بۆ هێنانەدی ئاسایش سەقامگیری لەو وڵاتەدا.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان