ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تاڵەبانی و حەلبوسی چەند پرسێكی گرنگیان تاووتوێ كرد
قوباد تاڵەبانی: مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لەناوچەكەدا ماوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیان تاووتوێ كرد.

لە كۆبوونەوەیەكەدا كە ئەمڕۆ 23-4-2019 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەكردەوە كە پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەران یاساكان بە هەماهەنگی و تەوافوق پەسند بكرێن و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەموو عیراقدایە.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم باسی لەوەشكرد، كورد بە یەكگرتوویی و بە هێزێكی زیاترەوە لە بەغدا ئامادە دەبێت و بەشداریی كورد لە بەغدا بە یەكگرتوویی تەنها لەپێناو بەرژەوەندیی كورددا نییە، بەڵكو خزمەت بە بەهێزكردن و چەسپاندنی بنەماكانی فیدڕاڵیزم و فرەیی و دیموكراسی دەكات لە وڵات.
لایخۆیەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پێویستی زانی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامبن بۆ ئەوەی بەپێی دەستور هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارەسەر بكرێن.

هەر ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی ئەمریكايی بەسەرۆكایەتیی ویلیام رۆبۆك جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، دۆخی سیاسی و قۆناغی دوای لەناو بردنی داعش لەڕووی سەربازییەوە، تاووتوێكرد.

لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵ شاندە ئەمریكاییەكە بەسەرۆكایەتی ویلیام رۆبۆك و بە بەشداری ستیڤ ڤاگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ڕوونیكردەوە كە مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لەناوچەكە هێشتا ماوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پێشهاتەش پێویست دەكات سیاسەت و حوكمڕانی لەو ناوچەیەی كە مەترسی سەرھەڵدانەوەی داعشیان لێدەكرێت، بەجۆرێك گۆڕانكاریی تێدا بكرێت گونجاو بێت لەگەڵ ویست و بۆچوونی ھاووڵاتییانی ئەو ناوچانە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە چۆنییەتی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانبووەكانی شەڕی داعشیان كرد و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و بە باشی ئیدارە بدرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئامانجی خۆی لەگێڕانەوەی ئارامی و ئۆقرەیی بەدی بهێنێت.

لای خۆیانەوە شاندی ئەمریكاییەكان تیشكیان خستە سەر دۆخی سوریا كە سەرباری ئەوەی هێشتا هەستیارە، بەڵام بەرەو جێگیر بوون دەڕوات، ئەمەش ئاماژەیەكی باشە بۆ دۆخی ئاسایش لە عیراق و هەرێمی كوردستان كە هاوسنوری ئەم وڵاتەن.

 

کوردستان

سلێمانی..گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) داخرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتییان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتنی داخست.

 

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌ نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌كه‌ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) له‌ گه‌ڕه‌كی كانی بای شاری سلێمانی داخست.

 

وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆرشتی به‌ستودا گیراوه،‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه‌ به‌نرخی گۆشتی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ فێڵی بازرگانی و یاسا ڕێكاری‌ خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردوه‌.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پڕۆژەیەکی بۆ پاراسانی دارستانەکان ئامادەکردووە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەى سووتاندنی دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەرین لەسلێمانی بڵاوکردەوە.

 

حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڤیدیۆی سوتانی دارسنەوبەرەكانی نزیك شەقامی سەرەكی سلێمانی تاسڵوجە بڵاوكرایەوە، لەسەر ڕاسپاردەی  وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەدواداچوونی ورد كرا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پێشتر چەندین جار هەوڵدراوە ئەم ناوچەیە بكرێت بە پڕۆژە، بەڵام وەزارەت لاری نەبوونی نەداوە، چونكە ئەم دارسنەوبەرانە، سیمایەكی جوان و ژینگەیان بەخشیوەتە ئەم ناوچەیە، بۆیە ناكرێت درەخت ببڕدرێت بۆ ئەوەی لە شوێنەكەی پڕۆژە بكرێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، ئەم دارسنەوبەرانە بەری ڕەنج و ماندووبوونی دەیان ساڵی فەرمانبەرانی دارستانە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ئەم دار سنەوبەرانە ( ئەم ناوچەیە) كەوتۆتە ناو سنوری شارەوانی تاسڵوجە و ڕاپەڕین.

 

ئەوەشی باسکرد، لەگەڵ ئەوەی ئەم بابەتە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویداوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لە بەدواداچوونی بەردەوامدان، بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

 

 

وتیشی: وەزارەتمان پڕۆژەی بۆ پاراستنی دارستانەكان ئامادە كردووە، لە ئێستادا لە قۆناغی پەسندكردنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سەردەمیانە دارستانەکان لە سوتان و لەناو چوون بپارێزرێن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدت، وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی هەوڵ و ماندوونی خەمخۆران و چالاكانی ژینگە دەكەن، كە لەرێگەی خۆیان هەوڵ بۆ پاراستنی ئەم درەختانە و سەرجەم دارستانەكان دەدەن، پێویستە بكەرانی دەست نیشان بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، ئێمەش لە چوارچێوەی پەیوەندیداریمان هاوكار و بەردەوام دەبین بۆ پاراستنیان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك نەستەلە و ئیستەكدا گرت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەبازگەی عەربەت ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەت و شیرینیدا دەگرێت و ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی دەكات بۆ پشكنین، سەرۆكی لیژنەكانیش داوایەك ئاڕاستەی ‌دایكان و باوكان دەكات.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێ:دا ئاماژە بۆ ئەو دەكات، لەبازگەی عەربەت – سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەت و شیرینی و بنێشت-دا دەگرێت و ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەكات بۆ پشكنین.
وتیشی”پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەكانەوە پشكنینی فیزیایی بۆ كرا، دەركەوت كە (90) كیس خواردنەوەی ئیستەك (10) كارتۆن نەستەلەی نادۆ (15) كارتۆن بنێشتی سكات بەروار بەپێی ساڵ و رۆژی ئێرانە و بەپێی ستانداری عێراقی و جیهانی نییە و لە‌ وڵاتی ئێرانیشەوە هاوردەكراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی شەربەت و شیرنی و بنێشتەكە ‌لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، بەپێی ڕێنماییەكانی بازرگانی عیراق، پێویستە ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی لەبازاڕەكان بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت،‌ تەواوی زانیارییەكانی لەسەر پێكهاتە و بەرواری دروستكردن و بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی بەپێی ستانداری عیوراقی و جیهان لە لێبڵێكدا لەسەر ئەو دەفرەی تێیدایە، خرابێتەڕوو.

ڕوونیشیكردەوە، داوا لە دایكان و باوكان دەكەین، بەوریاییەكی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن منداڵەكانیان لە دوكانی گەڕەك و بازاڕەكان دەیانكڕن، لەكاتی هەبوونی گومان لەسەر خواردەمەنیەك لەرێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان