ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات
دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك دواخرا

وێنەی ئەرشیفی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك وابڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە 390ی ئاسایی خۆی سازبكات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامەكانی ئەنجوومەنەكەوە، دانیشتنەكە دواخرا.

ئازاد جەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “بەهۆی پاشەكشەكردنی هەردوو لیستی عەرەبی و توركمانی، دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەكەیان بۆ كاتێكی تر دواخرا”.

بە وتەی جەباری، “واپێدەچوو هەردوو لیستی عەرەبی و توركمانی، پێشتر ڕێككەوتیان كردبێت،بۆیە ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان بۆ دانیشتنەكەی ئەمڕۆ تەواو نەبوو، تا بودجەی پارێزگاكە پەسەند بكرێت”.

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە دانیشتنی پێشوودا بە كۆی دەنگ بڕیاریدابوو لە دانیشتنی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەسەر ڕاسپاردەكانی هەردوو لیژنەی دارایی بكات سەبارەت بە لیستی پڕۆسە پێشكەشكراوەكان لەلایەن ئیدارەی پارێزگاكە لە چوارچێوەی دەرماڵەكانی پترۆدۆلار، بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەك، هەردوو فراكسیۆنی عەرەبی و توركمانی داوایان كردووە كۆبوونەوەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دوابخرێت، بەو هۆیەی سەرقاڵی كۆبوونەوەن لەگەڵ نێردەی یۆنامی لە كەركوك.

کوردستان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە سیتەك 2 هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوو هاووڵاتی دەستگیركران ، كە سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی دەستگیرا بەسەر شۆفڵێك دا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕۆیی ، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك دەستیانكرد بە گەڕان و پشكنین لە سنوری شارەدێكە لە ئەنجامدا توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیە بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی ئیشكردن بوون لە زەوی گشتی دا، كە هەستابوون بە تەختكردنی زەوی دەرهێنان و بڕینی داری سروشتی، هاوكات دەستگیرا بەسەر شۆفڵێكدا، دواتر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراو ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان