ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند خوویەکی خراپی منداڵ کە نابێت بهێڵیت بەسەریدا تێپەڕێت و زوو چارەسەری بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خوویەکی خراپی منداڵە کە نابێت بهێڵیت بەسەریدا تێپەڕێت و زوو چارەسەری بکەیت:

 

-دزی

-گەر منداڵەکەت دزیکرد لە سەرەتادا ئارام بەو تەنها بۆی شی بکەرەوە کە کارەکەی هەڵەیە و پێویستە بیگەڕێنێتەوە، دواتریش ڕایبهێنە لەسەر ئەنجامنەدانەوەی کارەکە.

 

-کاتێک منداڵەکەت زوڵم دەبینێت و قسە ناکات 

-پێویستە منداڵەکەت ڕابهێنیت لەسەر ئەوەی کە لە هەڵەکان بێدەنگ نەبێت، ئەمەش مانای ئەوە نیە هەرشتێکی بینی شکات بکات، بەڵام گرنگە فێری بنەماکانی ویژدانی بکەیت.

 

-ڕق لە خوشک و برا

-کاتێک منداڵەکەت ڕقی لە خوشک و براکانیەتی و بەردەوام دژایەتیان دەکات، پێویستە کەمێک کاتیان لەگەڵ بەسەربەریت و لەکێشەکەیان تێبگەیت، با هەستەکانی خۆیان دەرببڕن و دواتر لێبگەڕێ بە گفتوگۆ چارەی بکەن.

 

-ڕێزنەگرتن

-کاتێک منداڵەکەت ڕێزت ناگرێت هەر مەڵێ منداڵە. بە گفتوگۆ هەوڵبدە فێری ڕێزگرتنی بکەیت، گەر هەر نەیکرد بە لابردنی ئەو شتانەی حەزی پێدەکات سزای بدە.

 

-ڕاستگۆنەبوون

-کاتێک درۆدەکات یەکسەر هەڵمەچۆ، گرنگی ڕاستگۆبونی نیشان بدە و با لەخۆشتدا ڕەنگبداتەوە لە بەرامبەر ئەو، گەر درۆکردن بووە خوو تێیدا پێویستە لەڕێگای گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ بەزووی چارەسەری بکەیت.

 

-گڕووگرتن

-داوا لە منداڵەکە بکە کە بە ئاسایی قسە بکات، دواتر تێیبگەیەنە کە نابێت گڕووبگرێت.

 

-هەڵسوکەوتی خراپ

-باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی منداڵەکەت فێربکەیت هەڵسوکەوتی باشبێت ئەوەیە کە بۆخۆشت ئەو هەڵسوکەوتانە ئەنجام بدەیت، ئەو چاو لەتۆ دەکات.

ماڵداری

٧ هۆکار کە وادەکات منداڵەکەت درۆ بکات، چۆن ڕێگری لێدەکەیت؟

خێزان

زۆرکات منداڵەکانمان درۆ دەکەن و دایک و باوک سەرسامی خۆیان دەردەبڕن کە چۆن منداڵەکەیان فێری درۆ بووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە کە وادەکات منداڵەکەت لە ژیانی خۆیدا درۆ بکات:

 

-منداڵ هەڵسەنگاندنی هەیە بۆ دۆخەکە، دەزانێت کە ڕستەیەک سزای بەدواوەیە بۆیە درۆ هەڵدەبژێرێت، هەر بۆیە پێویستە دایک و باوکەکان سزایەکی وا دانەنێن بۆ منداڵ کە لێی بترسێت و ناچاربێت بۆ خۆلێلادانی درۆ بکات.

-هەندێکجار منداڵ لە خۆشەویستی بۆ دایک و باوکی درۆ دەکات بۆئەوەی بێهیوایان نەکات، هەر بۆیە نابێت کاردانەوەمان بۆ هەڵەکانیان بەجۆرێک بێت کە وابزانن ئێمەیان بێهیوا کردووە لە خۆیان.

 

-هەندێکجار منداڵ درۆ دەکات چونکە ڕوداوەکەی بیرنەماوە، بۆیە لەم جۆرە درۆیەش مەترسە و هەوڵبدە شتەکانی بۆ ڕونبکەیتەوە.

 

-هەندێکجار ئێمەم چاوەڕوانی یەک وەڵامی ڕاست لە منداڵەکە دەکەین، بۆنمونە دەڵێین خواردنکە خۆشە؟ لەو کاتەدا ناچارە یەک وەڵام بداتەوە، بەڵام دەتوانیت بڵێێت ئێستا حەزدەکەیت چ خواردنێک بخۆیت ئەزیزەکەم؟

 

-منداڵ خەیاڵێکی فراوانی هەیە و هەندێکجار سەرچاوەی درۆکانی لە خەیاڵەوەیە، بۆنمونە دەڵێت ئەمڕۆ توانیم بفڕم، ئەم درۆیانە ئاسایین و بە تێپەڕبونی کات نامێنن.

 

-کاتێک دایک و باوکەکان بۆخۆیان درۆ دەکەن منداڵ زۆر بە ئاسانی ئەوەیان لێوەردەگرێتەوە و هەستی پێدەکات، بۆیە زۆر گرنگە کە تۆ بۆخۆت درۆ نەکەیت تا منداڵەکەشت وا دەرنەچێت.

 

-درۆی منداڵ بە پێی تەمەنی دەگۆڕێت و شتی نوێ دێتە پێشەوە، گرنگە کە هەستی بەرپرسیاریەتی لای منداڵەکەت دروستبکەیت کە بۆخۆی کارە هەڵەکان نەکات و کاتێک هەڵەیەکی لێدەبینیت گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

کۆمەڵیک کەرەستەی ناوازەی ناو چێشتخانە کە بەدڵنیایەوە ئاواتی هەموو خانمێکە

خێزان
ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کەرەستەی دانسقەی چێشخانەیە کە زۆر ناوازەیە و دەتوانیت هەم بۆ کارەکەت و هەم بۆ ڕازاندنەوەی چێشتخانەکەت سودیان لێببینیت و  نازانین چۆن تا ئێستا بەبێ ئەمانە خۆت گرتووە و لە چێشتخانەکەتدا داتنەناون:

 

تەختەی شت جنین

دەبەی چەورکردن

قەپاغی پلاستیکی

چەقۆی سەوزەجنین

تەختی شت جنین بۆ نێو سنگ

عەلاگەکان دادەخاتەوە بە گەرمی

چەقۆی گەرم

شوێنی دانانی ئسفنجی شت شتن

قەپاغی ناوازە بۆ دروستکردنی هێلکە بە شێوەی جوان

ئاوی تێدەکەیت و لە بەفرگر هەڵی دەگریت، سەوزە بە تازەی دەهێڵێتەوە

تەختەیەکی شت جنینی بەسوود

بۆ جنینی سیر و پیاز

پاککەرەوەی کەوچک

شیشی سەر مەغسەل

شوێنی دانانی کەوچک و سەری مەنجەڵ

ئامێری دروستکردنی شیشی گۆشت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی دایە حاجی بۆ بەخێوکردنی منداڵ کە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە

خێزان

لە بەخێوکردنی منداڵدا ژنە بە تەمەنەکان و بەتایبەتیش نەنکەکان کە هەندێکجار لە کوردەواریدا بە دایە حاجی ناودەبرێن، بۆچونی خۆیان هەیە کە هەندێک لەو بۆچونانە دکتۆرەکان ڕەتی دەکەنەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە نمونەکانە:

 

– “منداڵەکەت جوان ببەستەرەوە بەتایبەت قاچەکانت تا قەوس نەبێت”

زۆرجار نەنکەکان داوای بەستنەوەی منداڵەکە دەکەن، بەڵام بەوتەی دکتۆرەکان ئەمە زۆر پیویست نییە و دەتوانیت ئەنجامی نەدەیت یان بەهێواشی بیکەیت تا تەنها کۆرپەکە وابزانێت لە باوەشدایە.

 

– “ئەو ماڵەی منداڵی تێدایە دەبێت زۆر گەرم بێت”

مەرج نیە ژوری کۆرپەکەت زۆر گەرم بێت وەک نەکت دەیڵێت، بەوتەی دکتۆرەکان پلەت گەرمی ژورەکە لەنێوان ١٦ بۆ ٢٠ بێت ئاساییە.

 

 

– “مەمکە مژە کەمێک شیرین بکە تا منداڵەکە حەزی لێبێت”

بەوتەی دکتۆرەکان ئەم ڕێنماییەی نەنکمان هەڵەیە و بگرە زیانی بۆ منداڵەکەش هەیە چونکە هەستیارە بە تامەکان.

 

– “دەبێت بەردەوام بەتانی بدەیت بە منداڵەکەدا”

دکتۆرەکان ئەمە بە هەڵە دەزانن چونکە منداڵ ناسکە و مەترسی خنکان لەسەری زیاتر دەبێت.

 

 

– “کاتێک کۆرپە دەخەوێت نابێت کەس فزەی بێت”

بەوتەی دکتۆرەکان دەنگی ئاسایی هاوکارە بۆ باشتر خەوتنی کۆرپە، بەڵام نابیت دەنگی زۆر و گەورە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان