ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تەقینەوەیەكی نوێ‌ لە سریلانكا ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی (ڕۆیتەزر)  بڵاویكردەوە، تەقینەوەیەكی تر لە نزیك یەكێك لە كڵێساكان لە كۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانكا ڕوویدا.

ئەمڕۆ دوو شەممە، شایەتحاڵەكان بە ئاژانسی (رۆیتەرز)یان ڕاگەیاندووە:تەقینەوەیە لە نزیك یەكێك لە كڵێساكان لە ناوەڕاستی كۆڵۆمبۆ ڕویدا، ئەمەش لەكاتێكدا كە پۆلیس سەرقاڵی پوچەڵكردنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژراو بووە”.

(سكای نیوز عربیە) لای خۆیەوە ئاماژەی بە تەقینەوەی بۆمبەكە كردووە لەلایەن پۆلیسەوە، پاش چەند خولەكێك لە داخستنی دەوروبەری یەكێك لەو كڵێسایانەی كە دوێنێ‌ ڕووبەڕووی تەقینەوەكان بۆوە.

دوێنێ‌ یەك شەممە، ژمارەیەك تەقینەوە لە كڵێسا و ئوتێلەكانی كۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانكا ڕوویاندا و بەو هۆیەوە 290 كەس كوژران و زیاتر لە 500 كەسی تر برینداربوون.

جیهان

ئێران ئامارێكی تری توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ئێران، بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە توشبوونی 18 كەس و گیانلەدەستدانی چوار كەس دەكات.

ئەمڕۆ هەینی، عەلی ڕەزا وەهاب یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”تائێستا سەرژمێری 18 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە لە هەموو ناوچەكانی ئێران كە 4 حاڵەتیان لە تارانی پایتەخت و 12 حاڵًەت لە قوم، و 2 حاڵەت لە ڕشت، لەنێوان ئەوانەشدا 4 كەسیان گیانیان لەدەستداوە”.

پێشتر سەعید نمكی وەزیری تەندروستی و چارەسەر و فێركاریی پزیشكی لە ئێران ڕایگەیاندبوو، ئەوەی تەئكیدی لەسەركراوەتەوە، تەنیا 5 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێراندا تۆماركراوە.

نمكی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، ئەوانەی تەئكیدیان لەسەر كراوەتەوە كە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تەنیا 5 حالەتن كە دوانیان گیانیان لەدەستداوە و دوانی ترییان لەئێستاد لە قوم لە نەخۆشخانەن، لەگەڵ كەسێكی تردا كە پزیشكە و لە شاری ئاراكەوە سەردانی شاری قومی كردووە.

هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستى ئێران ڕایگەیاند، 24 حاڵەت هەن گومانی توشبونيان لێدەكرێت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئێستا لە نەخۆشخانەن، لە دوای پكشنینی پێویستی تاقیگەش، بەرەنجامەكان ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە لوبنان یەكەم حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی لوبنان، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی لوبنان لە زاری حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنانەوە، تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ لە وڵاتەكەدا بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكان، حاڵەتی توشبوونەكە خانمێكە لە ئێران گەڕاوەتەوە، لەپاش دڵنیابوون لە توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ نەخۆشخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت گوازراوەتەوە.

واچاوەڕوان دەكرێت، پاش كەمێكی تر حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی سازبكات و دوایین پەرەسەندنی تایبەت بەو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایە بخاتەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كەسێكی دیكە لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت ، جگە لەو دوو هاووڵاتییەی لە شاری قوم بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا- وە گیانیان لەدەستدا ، كەسێكی دیكەش لە پارێزگای ساوە و نزیك لە تارانی پایتەخت گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردەوە ، تا ئێستا سێ هاووڵاتی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وە لە وڵاتەكەی گیانیان لەدەستداوە و پێنج كەسیش وەك توش بوو بەو نەخۆشیە ناویان تۆمار كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتیەی لە شاری قوم بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا بەتەمەن بوون و بەرگری لەشیان لاواز بووە ، هەروەها ئەو كەسەی لە شاری ساوەش گیانی لەدەستداوە بەهەمان شێوە بەرگری لەشی لاواز بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان