ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

مالكی هۆشداری دەستێوەردانی دەرەكی دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداری دەستێوەردانی دەرەكی لە پڕۆسەی سیاسی عیراق دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ئامانج لێی لاوازكردنی پڕۆسەی سیاسە و داواش لە لایەنە سیاسیەكان دەكات، “یەك بگرن بەمەبەستی خزمەتی هاووڵاتیان”.

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە میانی پێشوازی لە شاندێكی عەشایەرەكانی زیقار ئاماژەی بەوەكردووە، عیراق وڵاتی عەشایەرە و ئەوەش گرنتی ڕاستەقینەیە بۆ یەكپارچەیی وڵات.

ڕاشیگەیاندووە، عەشایەرەكان فاكتەری ئارامین بۆ ڕۆڵەكانی وڵات و تا ئێستاش چاوی بەهێزن بۆ پاراستنی ئاسایش بۆ دژایەتی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.

ئاماەی بەوەشكردووە، پێویستە ئاگاداری سیستمی سیاسی بین، كە ڕووبەڕووی چەند ئاڵنگارییەك بۆیتەوە و هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری و دەبێت كاربكەین بۆ یەكخستنی ڕیزەكانی نیستمانی و پەلەكردن لە تەواوكردنی كابینە وزارییەكە و پاڵپشتی كردنی حكومەت تاوەكو بەرپرسیارێتی یاسایی بەرامبەر هاووڵاتیان لە ئەستۆ بگرێت.

ئاشكراشی كردووە، كە چەند ئاماژەیەك هەن لە دەرەوە كاردەكەن بۆ لاوازكردنی پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

عێراق

مەبەست ڤایرۆسی كۆرۆنایە
لەسەر داخستنی سنور لەگەڵ ئیران ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵ، ڕەتیدەكاتەوە داوای داخستنی مەرزە سنورییەكانی كردبێت لەگەڵ ئێران.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەو هەواڵانەی باسیان لە داواكاریی وەزارەتی تەندروستی كردووە سەبارەت بە داخستنی مەرزە سنورییەكان لەگەڵ ئێران بەهۆی دەركەوتنی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوورن لە ڕاستییەوە”.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵ داوای كردووە، میدیاكان لەكاتی گواستنەوەی هەواڵەكاندا بەدیقەت بن و زانیارییەكان لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە وەربگرن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، غەیدا كبمش، پەرلەمانتاری عیراقی، داوای لە حكومەت كردبوو، دەستبەجێ‌ سنورەكان لەگەڵ ئێراندا دابخرێن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتەكانی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕاگەیاندبوو كە بەو هۆیەوە، تائێستا دوو كەس گیانیان لەدەستداوە، دەسەڵاتدارانی ئێران لەئێستادا ڕێوشوێنی خێرایان بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گرتۆتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی گەنمی جوتیارانی هەرێمیدا

سلێمانی – نزار جەزا
لیژنەیەكی حكومەتی هەرێم لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەبەغدادە و وەزیری پلاندانانی هەرێمیش ئاشكرای دەكات، وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە.

دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لەوەڵامی پرسیارێكی (خەڵك)دا ڕایگەیاند، پێشتر وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبەشداری وەزیری كشتوكاڵ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغداد سەردانی بەغدادیان كرد، و بڕیاریاندا لیژنەیەك بەبەشداری نوێنەری سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دروستبكرێت.

زیاتر ڕوونیكردەوە، ئەو لیژنەیە ئێستا لەبەغدادن و وەزیری كشتوكاڵی عیراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە، بەڵام تاكو ئێستا لیژنەكە لەبەغداد نەگەڕاونەتەوە، تاكو وردەكاری بەڵێن و دەستكەوتەكانی ئەو لیژنەیە بزانن و باسی بكەن.

جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەساڵانی 2014 و 2015 و 2016 گەنمیان بە حكومەتی عیراق داوە، بەڵام حكومەتی عیراق بەشێك لەو پارەیەی پێ نەداون، پێشتریش لەڕێگەی دادگاوە ئەو مافە بۆ جوتیارانی هەرێم گەڕێنرایەوە، بەڵام حكومەتی عیراق ئامادەنەبوو پارەكە دابین بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دەرمانخانەیەك لە بەغدا ماددەی هۆشبەری فرۆشتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دادگای باڵای عیراق ئاشكرای كرد، كە یاریدەدەرێكی پزیشك دەستگیركراوە كە ماددەی هۆشبەری فرۆشتووە بە گەنجان.

میدیاكانی عیراق ئەمڕۆ ئاماژەیان بە ڕاگەیەندراوێكی دادگای باڵای عیراق كرد، كە ئەو دەرمانخانەیە بەناوی فرۆشتنی دەرمانەوە كراوەتەوە، بەڵام بەنهێنی ماددەی هۆشبەری فرۆشتووە بە گەنجان.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو یاریدەدەری پزیشكە كراوە و سزادراوە.

دوای داگیركردنی عیراق لە ساڵی 2003دا، فرۆشتن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر زۆر زیادی كردووە، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی باشوری عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان