ئەمریكا و بەریتانیا پێشوازی لەكۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەكەن



هەر یەك لە كونسوڵخانەی ئەمریكا و بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان پێشوازی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی یەكێتی و پارتی دەكەن .

كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لە تویتەر رایگەیاندووە‌، پێشوازی لەو هەوڵەی هاوپەیمانانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەكردنی كێشە ناوخۆییەكان دەكەن، كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندایە، بۆیە پارتی و یەكێتی بەیەكەوە دەتوانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیات بنێن.

هاوكات كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پێشوازی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی یەكێتی و پارتی كردووەو راگەیاندووە، كۆبوونەوەكە یەكەم هەنگاوی گرنگە بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەبەرژەوەندی هەرێم و بەپەرۆشەوە چاوەڕێی ئەوەین كۆبوونەوەكانی داهاتوو ئەنجامی باشیان هەبێت.

هەپەگە؛ سوپای توركیا درێژە بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ دەدات
پێشت هەپەگە؛ سوپای توركیا درێژە بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ دەدات
كەشناسێك؛ لەبەشێكی ناوچەكان تا ١مەتر بەفر دەبارێت
دواتر كەشناسێك؛ لەبەشێكی ناوچەكان تا ١مەتر بەفر دەبارێت
ەیوەندیدار