ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هۆكاری خراپ بوونی بەنزین و سەرهەڵدانەوەی سوتانی فیول پەمپ ئاشكرادەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە وەرزی هاویندا هەموو ئەو بەنزینەی هاوردەی هەرێم دەكرێت ئۆكتانەكەی كەمدەبێتەوە، بەهۆی بوون بەهەڵمی مادە چاككەرەوەكەی، دەشڵێت: “بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان زیاتر لە هەزار و 800 فەرمانبەری هەیە، دەكرێت بۆ چاودێری پاڵاوگەكان و ئەو شوێنانەی بەنزینی تێدا تێكەڵ دەكرێت دایانبنێت”.

غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو ساڵێك لە وەرزی گەرما و هاویندا بەنزین توشی كێشە دەبێت و شۆفێران گلەیی لێدەدەن، چونكە تەواوی ئەو بەنزینە بەمادەی چاككەرەوە ئۆكتانەكەی بەرز دەكرێتەوە.

وتیشی، “مادەی چاككەرەوە دەكرێتە بەنزینەكەوە و ئاسایی لە وەرزی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ 40 و زیاتر ئەو مادە چاككەرەوانە دەبنە هەڵم و ئەوەی دەمێنێتەوە بەنزینەكەیە، كە ئۆكتان نەمبەرەكەی كەم دەبێتەوە، كێشە بۆ ئۆتۆمبێل دروست دەكات”.

ڕاشیگەیاند، بۆ چارەسەری ئەمە دەبێت هاوردەی بەنزین لای حكومەت بێت، خۆی سەرپەرشتی پڕۆسەكە بكات نەك كۆمپانیای بازرگانی، لە ئێستادا دەبێت ڕۆژانە پشكنین بۆ هەموو بەنزینخانەكان بكرێت، ئیمەش تەنها چوار ئامێرمان هەیە، چونكە ئەو بەنزینە بەهۆی مادە چاككەرەوەوە هەر ڕۆژە ژمارەیەك دەخوێنێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتیەكان یان پاڵاوگەكانی ناوخۆ لاببات یان سەرپەرشتی بكات، زیاتر لە هەزار و 800 كارمەند لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت كانزاكان هەیە دەتوانرێت سودیان هەبێت بۆ ئەو سەرپەرشتی كردنە.

ئاشكراشی كرد، تێكەڵكردنی بەنزین ئاساییە و زانستیە لە هەموو شوێنێك دەكرێت بەنزین تێكەڵ بكرێت، بۆیە بەتێكەڵكردنی بەنزین جۆرەكانی موحەسەن و نۆرماڵ دروست دەبێت و پێویستی بە كەسانی شارەزا هەیە، دەتوانرێت كەسانی شارەزای بۆ تەرخان بكرێت لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 270 بەنزینخانە هەیە و لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی گەرماش شۆفێران گیرۆدەی دیاردەیەك دەبن، كە پێی دەوترێت “سووتانی فیول پەمپ”.

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان