ئەو دەرمانانەی دژە هەوكردن و ئازارشكێنن لە یەك كاتدا



پزیشكێكی پسپۆڕی ئێسك و ڕۆماتیزم ئەو دەرمانانە ئاشكرادەكات، كە لە یەك كاتدا دژە هەوكردنن و ئازارشكێنن و لەحاڵەتی زۆر بەكارهێنانیان زیانیان بۆ دڵ و گورچیلەكان و دروست بوونی برینی گەدە هەیە.

د. هێمن مەحمود، پزیشكی پسپۆڕی جومگە و ئێسك و ڕۆماتیزم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، دەرمانەكانی (ڤۆڵتارین، پرۆفین، میلۆکسیکام، ناپرۆکسین، سیلیکۆکسیب، ئیتۆریکۆکسیب، کەتافلام، ئەسیکلوفیناک، کیتۆرۆلاک، پۆنستان، پیرۆکسیکام، ئۆلفین) دژە هەوكردنن و لەهەمان كاتدا ئازارشكێنن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەم دەرمانانە و هاوشێوەکانیان لە بڕی کەم وەکو ئازار شکێنن و بە بڕی زۆرتر وەکو دژە هەوکردن ئیش ئەکەن.

ئەو پزیشكە هۆشداری ئەوەی داوە، “بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە بۆ ماوەی زۆر و درێژخایەن باش نییە و کاریگەری خراپی هەیە لەسەر (دروستکردنی برینی گەدە، سست کردنی گورچیلەکان، بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن، کێشەی دڵ و بۆرییەکانی خوێن).

هەڵوێستی چاڤی لەسەر مانەوەی دیمبلی لە بەرشەلۆنە
پێشت هەڵوێستی چاڤی لەسەر مانەوەی دیمبلی لە بەرشەلۆنە
میسر، مۆمياكراوێكى لەزێڕپێچراو دۆزرایەوە
دواتر میسر، مۆمياكراوێكى لەزێڕپێچراو دۆزرایەوە
ەیوەندیدار