ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٩ نیشانە کە دەیسەلمێنێت جەستەت زۆر پێویستی بە مەگنیسیۆمە


خێزان

مەگنیسیۆم یەکێکە لە پێداویستیە گرنگەکان بۆ جەستە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە کە دەیسەلمێنێت جەستەت زۆر پێویستی بە مەگنیسیۆمە:

 

-بێهێزی: مەگنیسیۆم لە زیاتر لە ٣٠٠ پێکهاتەی جەستەماندا هەیە و کاتێک ئەم مادەیە لە جەستەماندا کەمدەبێت هەست بە بێهیزیەکی زۆر دەکەین.

-ڕەقبونی ماسولکەکان (تەشەنوج): بونی مەگنیسیۆم لە جەستەدا دەبیتە هۆی پشودان بە ماسولکەکان و کاتێک مەگنیسیۆم لە جەستەماندا کەمدەبێت بە جوڵەی ئاسایی ماسولکەکانمان ڕەقدەبێت.

-سەرئێشەی بەردەوام: کەمی مەگنیسیۆم ڕێژەی سیرۆتونین کەمدەکاتەوە کە بەوەش گەیاندنی خوێن بە مێشک کەمدەکات و ئازاری نیوەی دروستدەکات.

-خەوزڕان: ئەوانەی مەگنیسیۆم لە جەستەیاندا کەمە، زۆربەی کات خەویان لێناکەوێت.

-چڕی ئێسکەکان: لە کاتی کەمی مەگنیسیۆم  چڕی ئێسکەکان کەمدەبنەوە و زووتر دەشکێن.

-قەبزی: بەهۆی ئەوەی سستمی جەستە بە باشی کارناکات، زۆرکات هەست بە قەبزی دەکەیت.

-جۆری دووەمی شەکرە: تێکشکاندنی خانە شەکریەکان لە خوێندا کارێکی دیکەی مەگنیسیۆمە، لەکاتی کەمبونیدا ئەگەری توشبوون بە شەکرد زیاد دەبیت.

-بێتاقەتی و قەلەقی: کەمی مەگنیسیۆم کاریگەری لەسەر لایەنی دەرونیشت هەیە و وادەکات کە زۆرکات هەست بە بێتاقەتی و قەلەقی بکەیت.

ریکلام

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە لەکاتی داخستنی جیمدا دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و چەوری کەلەکەت دەسوتێنێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە لەکاتی داخستنی جیمدا دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و چەوری کەلەکەت دەسوتێنێت:

 

وەرزشی Woodchoppers

شتێکی کەمێک قورس یان دمبڵ بەدەستەوە بگرە، بە هەردوو دەست بیگرە و بیبە سەر شانت و دواتر بنوشتێرەوە و بیهێنە خوارەوە و کەمێک خۆت بنوشتێنەرەوە

 

وەرزشی Russian twists

قاچ و دەست و سنگت بەرز بکەرەوە و دمبڵێک بەدەستەوە بگرە، دواتر ئەملا و لای پێبکە:

 

وەرزشی Side plank hip

-بکەوە سەرلاو شناو بە ناوچەی کەمەرت بکە، هەر لایەک ١٥ جار

 

 

وەرزشی Bicycle crunches

-دەستت بخەرە پشتی سەرت و پایدەر بە قاچەکانت لێبدە و بە پێچەوانەی یەک بیجوڵێنە

 

-جوڵەی Kneeling vacuum

دابنیشە و بە قوڵی هەناسە هەڵبمژە ٥ چرکە ڕایبگرە  و دواتر بیدەرەوە، ١٥ جار

 

مەلەکردن

لەسەر دەم ڕابکشێ و دەست و قاچت بە پێچەوانەی یەک بەرز بکەرەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

تاکتیکی هەناسەدانی چوارگۆشەیی بەکار بهێنە بۆ ئەوەی شەوان زوو خەوت لێبکەوێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە تاکتیکی هەناسەدانی چوارگۆشەییە کە بەیەکێک لە ڕێگا گونجاوەکان دادەندرێت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی خەوتنیان هەیە:

 

شێوازی کارەکە بەم جۆرەیە:

-سەرەتا هەناسە بە لوتت هەناسە هەڵبمژە و لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

-دواتر هەناسەکە ڕابگرە و بەهەمان شێوە لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

-پاشان بە دەم هەناسەکە بدەرەوە و تا ٤ بژمێرە.

-دواتر هەناسەدان ڕابگرە و بەهەمان شێوە لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

 

چەند جارێک کارەکە دوبارە بکەرەوە تا خەوت لێدەکەوێت:

 

بۆ ماوەی ژمارەکان تەماشای ئەمە بکە:

 

 

-لەبیریشت بێت کە جێگای تەندرووست و کەش و هەوای گونجاو بۆ خەوتن ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

سەری منداڵەکەت کڕێشی هەیە؟ ئەم ڕێگا چارانە بگرە بەر


خێزان

گەر سەری منداڵەکەت کڕێشی هەیە ئەوا وەک شتێکی ئاسایی وەری بگرە و  بۆ چارەسەری ئەم ڕێگا چارانە بگرە بەر:

 

-ده‌توانیت به‌ شامپۆی تایبه‌تی منداڵ سه‌ری منداڵه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ بشۆیت.

-پرسیاری دكتۆر بكه‌ تا بزانیا كه‌ ئایا ده‌كرێت شامپۆی دژه‌ كرێش به‌كار بهێنیت.

-زه‌یتی قژی منداڵان بۆ منداڵه‌كه‌ت به‌كار مه‌هێنه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ چه‌وری قژی زیاتر ده‌كات.

-ده‌توانیت قژی به‌ كرێمی شێدار ته‌ڕبكه‌یت، تا وشكنه‌بێته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌وری ده‌ربدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان