كەشناسی بارینی بەفر لەناو دوو شاری هەرێم ڕادەگەیەنێت



كەشناسی هەرێم هاتنی شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت و پێشبینی ئەوەش دەكات، لە ناو شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەفر ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن، لە كاتەكانی شەودا ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفری لەگەڵدایە و ئەگەری هەیە بەفر بارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە ڕێژەی (1-2) پلە بە بەراورد لە تۆماركراوی ڕۆژی پێشوو، هاوكات خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر/ لەكاتژمێرێكدا دەبێت.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ‌ پێشبینی ئەوەی كردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ شوێن و لە ناوچە شاخاویەكان بەفر و باران دەبێت و لەكاتەكانی شەودا ئەگەر هەیە بەفر بارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە.

 

جەنەراڵێكی ئەمریكایی: دوو ساڵی تر جەنگ لەنێوان ئەمریكا و چین بەرپادەبێت
پێشت جەنەراڵێكی ئەمریكایی: دوو ساڵی تر جەنگ لەنێوان ئەمریكا و چین بەرپادەبێت
بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا كەمتر لە نیو ملیار دۆلار دەخاتەبازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا كەمتر لە نیو ملیار دۆلار دەخاتەبازاڕەوە
ەیوەندیدار