هەڵوێستی چاڤی لەسەر مانەوەی دیمبلی لە بەرشەلۆنە


چاڤی هێرناندیز ڕاهێنەری بەرشەلۆنە، ئیدارەی بلۆگرانای لەبارەی هەڵوێستی خۆی بۆ نوێكردنەوەی بۆندی عوسمان دیمبلی فەرەنسایی ئاگاداركردۆتەوە.


دیمبلی لە پاش بەسەربردنی چەند ساڵێك لەگەڵ تیپەكە، بۆندەكەی لەگەڵ قەڵای “كامپ نۆ” لە هاوینی 2024 كۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی لە زاری چاڤییەوە بڵاویكردەوە”عوسمان یاریزانێكی زۆر گرنگە سەبارەت بەو، توانایەكی زۆری هەیە و یاریزانێكی جیاوازە”.

بە وتەی ڕاهێنەرە ئیسپانییەكە”بەیانەكە و بە یاریزانەكەم ڕاگەیاندووە كە خوازیارم بۆ چەندان ساڵی تر لەگەڵمان بمێنێتەوە، سەبارەت بە خۆم خوازیارم بەردەم بێت لەگەڵمان”.

چاڤی دەڵێت”قورسە ئەو جۆرە یاریزانانە بدۆزیتەوە، چونكە زۆرێك نیین، ئەو یاریزانێكی یەكلاكەرەوەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەكاندا، تەواوی متمانەی خۆمان پێ‌ بەخشیوە لەپێناو پێشكەشكردنی باشترین ئاست”.

 

كادرێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی هۆكارێكە بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی خەڵك
پێشت كادرێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی هۆكارێكە بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی خەڵك
ئەو دەرمانانەی دژە هەوكردن و ئازارشكێنن لە یەك كاتدا
دواتر ئەو دەرمانانەی دژە هەوكردن و ئازارشكێنن لە یەك كاتدا
پەیوەندیدار