جەنەراڵێكی ئەمریكایی: دوو ساڵی تر جەنگ لەنێوان ئەمریكا و چین بەرپادەبێت



جەنەراڵێكی ئەمریكایی پێشبینی دەكات لە ساڵی 2025دا جەنگ لەنێوان ئەمریكا و چین بەرپا ببێت، هۆشداریش دەدات لە مەترسییەكانی ئەو جەنگە.

كەناڵی “ئێن بی سی” لە زاری مایك مینهان جەنەراڵ لە هێزی ئاسمانی ئەمریكایی بڵاویكردەوە” لە یاداشتێكی ناوخۆییدا كە بۆ بەرسانی نوسیوە، ئاماژەی بە بەرپابوونی جەنگ كردوو لە ماوەی دوو ساڵ، پنتاگۆنیش جەختی لەسەر ڕاستی ڕەوانەكردنی نوسراوەكە كردۆتەوە”.

مینهان دەڵێت “هیوادارم هەڵەبم، هەستەكانم پێم دەڵێن لە ساڵی 2025دا دەچینە جەنگەوە”.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریكا پێیوایە، شی جین بینگ سەرۆكی چین هۆكار و دەرفەتی گونجاوی لەبەردەستەدا دەبێت لە ساڵی 2025، و هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتووی تایوانیشی بە هۆكارێكی گونجاو بۆ هەنگاونانی چین بەرەو بەرەو پەلاماردانی تایبێ‌، لەقەڵەمدا.

پێیوایە، كێبڕكێكانی سەرۆكایەتیی ئەمریكا بۆ گەیشتن بە كۆشكی سپی كە بڕیارە هەمان ساڵ بەڕێوەبچێت، دەرفەتێك دەبێت بۆ چین كە “ئەمریكا سەرقاڵە” لەوكاتەدا.

لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، تەنگژەكان لەنێوان ئەمریكا و چین لەسەر تایوان ئاڵۆزبوونی زیاتریان بەخۆوەبینی، بە تایبەت لە دوای سەردانەكەی نانسی بیلۆسی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایبێ‌.

 

میسر، مۆمياكراوێكى لەزێڕپێچراو دۆزرایەوە
پێشت میسر، مۆمياكراوێكى لەزێڕپێچراو دۆزرایەوە
كەشناسی بارینی بەفر لەناو دوو شاری هەرێم ڕادەگەیەنێت
دواتر كەشناسی بارینی بەفر لەناو دوو شاری هەرێم ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار