گەورەترین گرێبەست لە مێژووی پەیوەندييەكانى نێوان عیراق و فەرەنسا



محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا، گەورەترین گرێبەستییان لە مێژووی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات واژۆكرد كە دەیان كەرت لەخۆدەگرێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”محەمەد شیاع سودانی لە كۆشكی ئیلیزێ‌ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا چاوی بە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كەوت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە چاوپێكەوتنەكەدا پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و ژمارەیەك لە پرسە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەكانی جێبایەخی هەردوولا تاوتوێكران، وێڕای تاوتوێكردنی دۆسێكانی هەماهەنگی هاوبەش لە چەند كەرتێكی گرنگ”.

نوسینگەكەی سودانی دەڵێت”لەدوای چاوپێكەوتنەكە مەراسیمی ڕێككەوتنی ستراتیژی هاوبەش لەنێوان عیراق و فەرەنسا واژۆكرا كە چەند تەوەرێكی جیاجیا لەخۆدەگرێت لە بواری ئابووری و ئەمنی و بنبڕكردنی تیرۆر و توندڕەوی، و ئاڵوگۆڕی كەلتوری، وێڕای تەوەرەكانی تری پەیوەست بە ئیدارەدانی قەیرانەكان و بنبڕكردنی تاوانی ئابووری و تاوانی ڕێكخراو و پاراستنی ژینگە و پتەوكردنی مافەكانی مرۆڤ و فێركاریی”.

لای خۆیەوە، كۆشكی ئیلێزێ‌ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ماكرۆن و سودانی “جەختییان لەسەر پابەندبوونیان بۆ تەواوكردنی پرۆژە گەورەكانی تۆڕی ژێرخان لەسەر بنەمای شارەزایی فەرەنسایی كردەوە، لەو ڕووەشەوە بەڵێنیاندا پسپۆڕیی كۆمپانیا فەرەنساییەكان ببەخشن بە عیراق”.

ئەمڕۆ شەممە، سودانی لە پاش سەردانەكەی بۆ فەرەنسا گەیشتەوە بەغدا و لە بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقیشدا ئاماژە بە واژۆكردنی ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان عیراق و فەرەنسا كرا كە زیاتر لە 50 ماددە لەخۆدەگرێت بۆ هەماهەنگی لە بوارە جیاجیاكان.

هەر لە بەیاننامەكەدا باس لە واژۆكردنی ژمارەیەك یاداشتی لێكتێگەیشتن كراوە لە بواری بنبڕكردنی تیرۆر و گێڕانەوەی پارە دزراوەكانی عیراق و پاراستنی ئاساوارە مێژووییەكان و پاڵپشتی توێژینەوەی زانستی و ڕاهێنانی دیپلۆماسی، وێڕای سازدانی چاوپێكەوتن لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی كۆمپانیا گەورە فەرەنساییەكان لە بوارەكانی وزە و گواستنەوە و پڕچەككردنی سەربازیی و ژێرخان”.

بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا كەمتر لە نیو ملیار دۆلار دەخاتەبازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا كەمتر لە نیو ملیار دۆلار دەخاتەبازاڕەوە
دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات
دواتر دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار دەدات
ەیوەندیدار