ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

داوای قەدەغەكردنی هاوردەی بەرهەمە شیرەمەنییەكان دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گەورەترین كارگەكانی بواری شیرەمەنی لە سەر ئاستی عیراق دەكەوێتە پارێزگای سلێمانی، دەشڵێت: “هەوڵدەدین بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی دەبێتە هۆی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، كە حكومەتی عیراقی ساڵانە سێ مانگ هاوردەكردنی شیرەمەنی قەدەغە دەكات”.

ئەمڕۆ دوو شەممە 15ی نیسان 2019 خاوەن كارگەكانی شیرەمەنی لەسنوری پاریزگای سلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی‌ و پیشەسازیان كرد و لەگەڵ سیروان محەمەد، سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی كۆبوونەوە.

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی ‌و پیشەسازی سلێمانی لە دوای كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی ناكرێت، دەروازە سنوریەكان كراوەتەوە بەڕووی ئەو كاڵایانەدا، كە لە ناوخۆی كوردستان بەرهەم دەهێنرێن و دەتوانن پێداویستی بازاڕەكانی عیراق پڕبكەنەوە، ئەم كێشەیەش تەنها لە سلێمانی نیە، چونكە سەرجەم كوردستان و عیراقی گرتۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، گەورەترین كارگەكانی بواری شیرەمەنی لە سەر ئاستی عیراق دەكەوێتە پارێزگای سلێمانیەوە، بە هەزاران كەس كاری تێدا دەكات، بۆیە پێوستە بە هەموومان پشتگیریان لێ بكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەوڵدەدین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم گفتوگۆ بكەین بە مەبەستی دەركردنی ئەو یاسایانەی دەبێتە هۆی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، یاساكانی حكومەتی عیراقی سێ مانگ هاوردەكردنی شیرەمەنی قەدەغە دەكا، بۆیە داواكارین لە كوردستانیش پەیڕەو بكرێت، ئەگەر ئەم كارگانە ئاسانكاریان بۆ بكرێت و هاوكاری بكرێن بە دەیان هەزار هەلی كاردن دەڕەخسێنن.

هاوكات خالید حاجی عەلی، خاوەنی كارگەیەكی شیرەمەنی ڕایگەیاند، كیشە و گرفتی زۆرمان هەیە، لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە پاڵپشتی ناكرێین، بارودۆخ ئاوا بەردەوام بێت ناچارین كارگەكانمان دابخەین، چەند ساڵێك پێش ئێستا 10 هەزار هەلی كارمان رەِخساندبوو ئێستا ئەو ڕێژەیە دابەزیەوە بۆ دوو هەزار كەس و تا دێت بارودۆخمان خراپتر دەبێت.

وتیشی، “داواكارین یاساكانی حكومەتی عیراقی پەیِرەو بكرێت، كە هاوردەكردنی بەرهەمەكانی شیرەمەنی غەدەغە دەكات و باج دەخاتە سەر بەرهەمی هاوردە”.

ئابوری

باسی مەرزەكانی هەرێمیش كراوە
عیراق داهاتی بەدەستهاتووی مانگێكی خاڵە سنورییەكان ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە 10 ملیار دینار نزیكبۆتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی نیمچە فەرمی، لە زاری عومەر وائیلی سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق بڵاویكردەوە”داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو نزیكەی 100 ملیار دینارە، ئەمەش وێڕای سفكردنەوەی ڕسومی گومرگی و لێبوردنێكی زۆر بۆ كاڵاكان، لەگەڵ داخستنی زۆرێك لە مەرزە سنورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا، داهاتە بەدەستهاتووەكەش لە ئەنجامی كاریی 7 بۆ 8 خاڵی گومرگی بووە لەكۆی 21 خاڵی گومرگی”.

وائیلی ئاماژەی بە خواستی دەزگاكەش كردووە بۆ بەدیهێنانی داهاتی زیاتر بۆ پشتیوانی لە خەزێنەی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری تەنگژەی دارایی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.

سەبارەت بە مەرزە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی سازكردووە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی بەرنامەبۆداڕێژراو هەیە كە لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بەندە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی سەركەوتوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای دراوەكە دادەبەزێت
بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە بڕی 198.14 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 198.27 ملیۆن دۆلار بوو، بڕی كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك بەرزبوونەوە بەدیكرا و بڕی 198.14 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە 1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ یەك شەممە بانكی ناوەندی بڕی ملیۆن دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 37 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 123 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ دەمامكێك بەهاكەی دەگاتە 1.5 ملیۆن دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی زێڕی ئیسرائیلی كار لەسەر دروستكردنی دەمامكێكی كۆرۆنا دەكات كە نرخەكەی دەگاتە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار.

ئیسحاق لیڤی خاوەنی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند دەمامكەكە لە زێڕی سپی عەیار 18 و بەكارهێنانی سێ هەزار و 600 پارچە نقێمی ئەڵماس دروستكراوە.

ڕوونیشیكردەوە دەمامكەكە لەسەر خواستی بازرگانێكی چینی دانیشتووی ئەمریكا دروستكراوە و مەرجیشی ئەوەبووە كە پێش كۆتایی 2020 تەواو بێت.

ئیسحاڤ لیڤی ئەوەشی خستەڕوو كە بازرگانە چینییەكە دەیەوێت تەنیا بۆ سەرنجڕاكێشان دەمامكەكە بەكاربهێنێت.

Parts and a model of a mask is displayed in the Israeli jewelry company Yvel in Motza near Jerusalem, Sunday, Aug. 9, 2020. An Israeli jewelry company is working on what it says will be the world’s most expensive coronavirus mask, a gold, diamond-encrusted face covering with a price tag of $1. 5 million. (AP Photo/Sebastian Scheiner)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان