ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارەی قورئان خوێندن دیاریكرا
چەند بڕیارێك دەربارەی قورئان خوێندن لە پرسەی ژنان دەركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێكی تایبەت بە قورئان خوێندنی ناو پرسەی ژنان دەردەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لە ناو ژنان قورئان خوێن هەبوو تایبەتمەندی بەوان دەدرێت، ئەگەرنا تایبەتمەندی سەرەكی بە مامۆستایانی نابینا بدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، پاڵپشت بە نووسراوی یەكێتی نابینایانی كوردستان ژمارە (١٧٧) ٢٠١٨/١١/٤ و نووسراوی یەكێتی زانایان لقی سلێمانی ژمارە (٩٢) لە ٢٠١٨/١١/٢٧ تایبەت بەخوێندنی قورئانی پیرۆز لەهۆڵەكانی پرسەی ژناندا، كە داواكارن لەكاتی پرسەكاندا یان هەربۆنەیەكی دیكەی ئایینی ئەگەر لەناو خوشكان قورئان خوێن هەبوو ئەوكات تایبەتمەندی سەرەكی بە ئەوان دەدرێت.

دەشڵێت: “ئەگەر لە ناو ژنان قورئان خوێن نەبوو ئەوكات تایبەتمەندی سەرەكی بەمامۆستایانی نابینا بدرێت هەتا ببێتە هاوكارێكی باش بۆبژێوی ژیانیان”.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف خوێدنی قورئان لە پرسەكاندا لە 75 هەزار دینار زیاتر نەبێت بە ئامێری بڵندگۆشەوە، هەروەها نابێت دەنگی بڵندگۆكان (سماعە) ئەوەندە بەرز بێت ببێتە هۆكاری بێزاری و هەراسانی میوانانی پرسە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی داوا لە وتاربێژەكان دەكات لەڕێی مینبەرەكانتانەوە لەوتاری ڕۆژانی هەینیدا جەخت لەم خاڵانە بكرێتەوە و هانی خەڵك بدرێت بۆ جێبەجێكردنی.

کوردستان

پزیشكێكی كورد پێشنیارێك بۆ شكاندنی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێشتا ماوەی كۆتایی هاتنی پەتای كۆڤید-١٩ دیار نیە، هەرچی دەوترێ هەر مەزەندەیە و بنەمایەكی زانستی پتەوی نیە، دەشڵێت: “ناكرێت ژیانی خەڵك بوەستێ، بۆیە پێویستە بەو شێوە توند نەكرێت”.

شایان عەسكەری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، من پێموایە پێویستە وردە وردە خەڵكە گەنج و وشیارەكە بێتە دەرەوە، بۆ نموونە خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتی دەتوانن دەست بە دەوام بكەنەوە، لەگەڵ پابەند بوون بە هەموو ڕێنماییە خۆپارێزیە تەندروستیەكان.

دەشڵێت: “هەر كەس لەوان نەخۆش كەوت پێویست بە داخڵبوونی نەخۆشخانە ناكات دەتوانێت لە ماڵی خۆی لە ژوورێكا خۆی كەرەنتین كات و گەر نەخۆشیەكەی توند بوو ئەوكات ببرێتە نەخۆشخانە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی دەتوانێت پلانێكی تۆكمە دابڕێژێ”.

ڕاشیگەیاندووە، فكرەكە ئەوەیە لەبەرئەوەی وادەی كۆتایی هاتنی نازانین دەبێت پلانێكی دیكە هەبێت تا ئەو كاتەی پێكوتە دروست دەكرێت واتا دەتوانین بە هێمنی بیرۆكەی بەرگری گشتی جێبەجێ بكەین.

ڕونیشی دەكاتەوە، “باشترە خەڵكێكی گەنج و هۆشیار تووش بن و چاكبنەوە تا بەرگری پەیدا بكەن، بەم شێوە بازنەی تووشنەبوونەكە فراوانتر دەبێت و بۆ وەرزێكی دیكە ئەم پەتایە بەرگری گشتی بەهێزتر دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بۆیە خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتیم بە نموونە هێناوەتەوە، چونكە لە پسپۆری خۆیانە و وریا تر دەتوانن بەرەنگار ببنەوە، هەروەها دەكرێ بیرۆكەی كردنەوەی دەوامی كۆلێژی پزیشكی گشتی وەك تاقیكردنەوەیەك بێت، گەر سەركەوتوو بوو، كۆلێژێكی دیكەش بكرێتەوە، گەر سەركەوتوو نەبوو و كۆنتڕۆڵ نەكرا ئەوە واز لە بیرۆكەكە بێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی مامۆستایان سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

مەكتەبی سكرتاریەت یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی مووچە و كرێی وانەبێژی ئاسانكاری زۆر بۆ سەركەوتنی ساڵی خوێندن دەكات و دەشڵێت: “هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی كۆششی ئەمساڵ لە دەست نەچێت و مسۆگەر بكرێت”.

مەكتەبی سكرتاریەت یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، یەكێتی مامۆستایان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆڤید١٩لە هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەت و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی كرد، پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەموو قۆناغەكان بوەستێنن.

ڕاشیگەیاندووە، گرنگیشە هانی مامۆستا بەڕێزەكان بدرێت تاوەكو لە ڕێی كورتە نامەوە پەیوەندی بە خوێندكاران و قوتابیانەوە بكەن و ڕشدیان بكەن لەسەر خوێندنەوەی وانەكانیان.

یەكێتی مامۆستایان دەشڵێت: “ئەوانە و دابینكردنی مووچە و كرێی وانەبێژی ئاسانكاری زۆر بۆ ئەو هەنگاوانە و سەركەوتنی ساڵی خوێندن دەكات”.

ئەمە دەقەكەیەتی:

ڕاگەیانراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
دەربارەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠
جەماوەری كوردستان
مامۆستایانی دڵسۆز
قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆڤید١٩لە هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەت و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی كرد، پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەموو قۆناغەكان بوەستێنن، وەك هەنگاوێكی كردەیی بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە نەفرەتیە، داكۆكیشی لەسەر ئەوە كرد كە دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی كۆششی ئەمساڵ لە دەست نەچێت و مسۆگەر بكرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە پەیوەندی بەردەوام و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو،وەك سەرەتایەك بۆبەرجەستەكردنی ئەو داخوازیە پشتگیری لە راگەیاندنەكەی وەزارەتی پەروەردە دەكات كە بریتیە لە كاتی دەستپێكردنەوەی دەوام و خشتەی ئەزمونەكان و بەكارهێنانی سیستەمی ئەلكترۆنی بۆ وانەكان هەر چەندە ئەوە بۆ هەموو قۆناغەكان و دەڤەرەكان وەك یەك نابێت بە هۆی كێشەی ئەنتەرنێت و كارەباو كەمی شارەزاییەوە، بەڵام هەر هەنگاوێكی باشە و بە ئەرێنی لێكی دەداتەوە ، پێویستە سود لە تەلەفزیۆنی پەروەردەییش وەربگیرێت بە پێی خشتەی وەزارەتی پەروەردە بۆ وانەكان و پۆلەكانی خوێندن، گرنگیشە هانی مامۆستا بەڕێزەكان بدرێت تاوەكو لە رێی كورتە نامەوە پەیوەندی بە خوێنكاران و قوتابیانەوە بكەن و رشدیان بكەن لەسەر خوێندنەوەی وانەكانیان، بڕواشی وایە ئەوانە و دابینكردنی موچە و كرێی وانەبێژی ئاسانكاری زۆر بۆ ئەو هەنگاوانە و سەركەوتنی ساڵی خوێندن دەكات، هاوكات دەبێت بیر لە ئەگەر و پلانیتریش بكرێتەوە ئەگەر خوانەكردە ئەم دۆخە درێژەی كێشا كە ئومێدەوارە بە هەوڵی هەموو لایەك لە پێشەوەیاندا وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوخۆ و ئاسایش و هێزی پێشمەرگە و لایەنەكانیتر ئەو بەڵایە تێپەڕێنرێت و بگەینەوە كەناری ئارام و جارێكیتر ژیانی ئاسایی لە تەواوی جومگەكان دەست پێبكاتەوە.

كوردستان پارێزراوبێت سەرساغیش بۆ هەموان..

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ پۆلیس و زێرەڤانی بە زەبری هێز كۆتایی بە پرسەیەك دەهێنن


خەڵك – ئارام سەردار

ئەمڕۆ یەك شەممە ٥ی نیسانی ۲۰۲۰ لە شارەدێی دارەتوو لەهەولێر بەزەبری هێز پرسەیەك هەڵدەگیرێت.

بەهۆی دانانی پرسە لەدارەتوو، هێزێكی زێرەڤانی دەچێت بۆ ئەوەی پرسەكەیان پێ هەڵگرن و كۆتایی بەدانانی پرسە دەهێنن، كەبەپێی بڕیاری حكومەت بەهەموو شێوەیەك هەموو جۆرە كۆبوونەوەیەك بەدانانی پرسەشەوە قەدەغەیە.

ماوەی دوو ڕۆژە ئاماری تووشبووانی شاری هەولێر بەهۆیی بەشداری كردنی هاووڵاتیان لەدوو پرسەی گەڕەكی كارێزان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و بەشێوەیەك بەهۆی یەك پرسە ۳۲ كەس تائێستا تووشی كۆڕۆنا بوون، كە دەكاتە ڕێژەی لە ۳٥٪ی تووشبووانی هەولێر، چاوەڕوان دەكرێت بەهۆكاری بەشداریان لەپرسەكاندا ژمارەی تووشبووان زیاتر ببێت.

ئەمڕۆش هەربەهۆی ئەو دوو پرسەیە تەندروستی هەولێر دەستی كرد بەوەرگرتنی سامپڵ بەشێوەی ڕووپێوی لەگەڕەكی كارێزانی هەولێر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان