كەركوك، دوو داعش بە ناسنامەی ساختەوە دەستگیركران



ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان، دەستگیركردنی دوو داعش بە ناسنامەی ساختەوە لە پارێزگای كەركوك ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن ئاژانسەكەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان، توانیان دوو تۆمەتباری سەر بە گروپە تیرۆریستییەكانی داعش لە پارێزگای كەركوك دەستگیربكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگری كە پێشتر وردبینی مەیدانی بۆ گومانلێكراوان كرابوو، زانیاریی لەسەر بوونی ئەو دوو كەسە لەنێو كەسوكارییان لە پارێزگاكە دەستبەركرا و دەركەوت لەنێو هاووڵاتیاندا خۆیان شاردۆتەوە و لە دوو ناوچەی جیاوە هاتبوون”.

ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان دەڵێت”ئۆپەراسیۆنەكە بەوردی ئەنجامدرا و لێكۆڵینەوەكانیش دەریانخست دەستگیركراوەكان سەر بە داعشن و وەك چەكدار لەنێو ڕێكخراوەكەدا كاریان كردووە، بۆیە ڕێكاریی یاسایی پێویست لەدژییان گیرایەبەر”.

 

 

ڕۆناڵدۆ لە یەكەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوو
پێشت ڕۆناڵدۆ لە یەكەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوو
پارتی: لەگەڵ یەكێتی گرفتەكان چارەسەر دەكەین
دواتر پارتی: لەگەڵ یەكێتی گرفتەكان چارەسەر دەكەین
ەیوەندیدار