ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند جار دەتوانیت جلوبەرگەکانت لەبەر بکەیت بەر لەوەی بیانشۆیت؟

خێزان

چەند جار دەتوانیت جلوبەرگەکانت لەبەر بکەیت بەر لەوەی بیانشۆیت؟ لە خوارەوە وەڵامی ئەم پرسیارە وەرگرە کە گرنگە بۆ پارێزگاری لە تەندرووستیت:

 

– بیجامە : پاش ٣ بۆ ٤ لەبەرکردن

– گۆرەوی :  پاش ١ لەبەرکردن

– جلی وەرزش :  پاش ١ لەبەرکردن

– پانتپڵ و تەنورە :  پاش ٣ لەبەرکردن

 

– تیشێرت :  پاش ١ لەبەرکردن

– کابۆ :  پاش ٥ بۆ ٦  لەبەرکردن

– شۆڕتی ژێرەوە :  پاش ١ لەبەرکردن

 

– ستیان :  پاش ٣بۆ٤ لەبەرکردن

– پێڵاو :  هەرکاتێک پیس بوو

ماڵداری

٥ ئامۆژگاری بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ ئامۆژگاریە بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک و گرنگە ڕەچاویی بکات:

 

-کاتی شیرپێدان بە منداڵەکەت دیاری بکە و بەپێی ئەو خشتەیە شیری پێبدە نەک بە هەڕەمەکیی

 

-سستمی خەوەکەت لەگەڵ منداڵەکەتدا رێک بخە و هەوڵبدە نەهێڵیت بە ڕۆژ بخەوێت تا بەشەو خەویی لێبکەوێت

– ڕۆژانە ماوەیەک بۆ وەرزش دابنێ گەر کەمیش بێت، ئەوە ئاسوودەیی دەرونیت پێدەبەخشێت

 

– سستمی خواردنی تەندرووست بۆخۆت دابنی چونکە بیرت بێت تۆ دەبێت شیر بدەیت

 

– هەوڵبدە کارەکانت هەمووی بەیەکەوە نەکەیت و تێکەڵیان نەکەیت، بەڵکوو بە جیا جیا ئەنجامیان بدە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ ڕێگا بۆئەوەی هەرچیەک بە جلەکانتەوە بێت لێی بکەیتەوە

خێزان

لەوە ناخۆشتر نییە کە بەهۆی شتێکی بچوکەوە جلەکانت پەڵە بیگرێت، ئێمە لە (خێزان) چارەسەری بەشێکی ئاسانمان بۆ دۆزیونەتەوە لە کاتی پیسبونی جلەکانت:

 

گیا

کەوچکەچایەک ئەمۆنیا بکەرە لیترێک ئاوەوە و دواتر بە ئیسفنجێیک پێی بسڕە، پاکی دەکاتەوە.

 

حبر

کەمێ دیتۆڵ بدە لە لۆکەیەک و بە نەرمی لێی بدە تا لێدەبێتەوە.

 

ڕۆن و چەوری

گەر تازەبوو، کلێنکسی بخە ژێر و بە ئوتوو پەسەریدا بهێنە تا لادەچێت، گەر وا نەبێت کەمێک ڕۆنی ئۆتۆمبێلی ئەسڵی بەسەردا بکە و لێبگەڕێ تا وشک دەبێتەوە.

 

میوە 

بە لۆکەیەک کەمێک سرکەی بەسەردا بکە، دواتر پەڕۆیەک تەڕبکە و لێی بخشێنە.

 

خوێن

کەمێک ئەمۆنیای بەسەردا بکەو لێبگەڕێ تا وشک دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی چێشت لێنان بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی چێشت لێنانە بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت:

 

بۆئەوەی پیتزا بە جوانی و بە خێرایش سورببێتەوە، ٣٠ خولەک بەر لەوەی پیتزاکەی بکەیتە ناو فڕنەکە دابگیرسێنە با جوان گەرم ببێت.

-واباشترە کە خوێ دەکەیتە چێشتەوە، سەرەتا بیەکەیتە ئاوەکەوە کە دەکوڵێت نەک دواتر بیکەیت بەسەر چێشتەکەدا، چونکە بەوجۆرە باشتر تام دەگرێت.

-بۆ ئەوەی گۆشتی مریشک ئاودارتر بێت و باشتر تام بداتەوە، ئێسکەکەی لێمەکەرەوە و بەوەوە بیکوڵێنە، دەتوانیت باش کوڵانەکە ئێسکەکەی لێبکەیتەوە.

-سنگی مریشک بە بەراورد لەگەڵ ڕان و باڵدا زوتر سوردەبێتەوە، بۆیە کە مریشک دەکەیتە فڕنەوە بە دەمدا تێی بکە نەک بە پێچەوانەوە.

-بۆ سەرنانەوەی برنج تا هەڵمەکەی نەڕوات خاولی یان پەڕۆیەکی تایبەت بدە بەسەر برنجەکەدا، بەڵام عەلاگەی لایلۆن بەکار مەهێنە چونکە خراپە و کارلێک دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان