حاكم ڕزگار: یاساكەی دادگای فیدراڵ نادەستورییە



 

دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین، ئەندامی پێشووی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان، دادگای فیدڕاڵی عێراقی بەوە ناوزەن دەكات كە “لە بنەڕەتدا یاساكەی نادەستورییە”، بەرپرسانی كوردیش بەوە تۆمەتباردەكات كە لە بنەڕەتدا “دركیان نەكردووە” بە بایەخی ئەو دادگایە لەسەر داهاتووی بڕیاردان لە عێراقدا.

لێدوانەكەی ڕزگار محەمەد دوای ئەوە هات كە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ناردنی 400 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

دادوەر ڕزگار محەمەد ئەمین كە یەكێك بوو لەو دادوەرانەی بەشداربوون لە پڕۆسەی دادگاییكردنی سەدام حسێن، ڕەخنەی لە هەڵوێستی دوو ئەندامە كوردەكەی دادگای فیدڕاڵ گرت لە بڕیارەكەدا و بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە”ئەگەر من بوومایە لەوانەیە بهاتمایەتە دەرەوە لە دانیشتەكە و بێگومان ڕوونكردنەوەشم دەدا چونكە بابەتێكی بەتەنها یاسایی نییه،‌ بەڵكو بابەتێكە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی ملیۆنەها خەڵكەوە هەیە.”

حاكم ڕزگار پێيوایە لە بنەڕەتدا یاسای دادگاكە یاسایەكی نادەستورییە”‌ چونكە بەپێی ماددەی (92) بڕگەی (2) لە دەستوری عێراق دادگاكە پێكنەهاتووە كە پێویستە شارەزا لە فیقهی ئیسلامی و یاساناس لە یاسا و دادوەری تێدابێت. ئەوەی لە ئێستادا كاری پێدەكات بێگومان ئەو یاسا دەستورییە نییە دەسەڵات و پێكهاتەكەی وەكو دەستور نییە. پێكهاتەی دادگاگەكە وەكو ماددەی (92) بڕگەی (2) دەستور نییە”.

 

بڕیاردرا كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی زیاد بكرێن
پێشت بڕیاردرا كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی زیاد بكرێن
مەكگۆرك داوای باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەكات
دواتر مەكگۆرك داوای باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەكات
ەیوەندیدار