مەكگۆرك داوای باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەكات



برێت مەکگۆرگ پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە دەکات و جەخت لە گرنگی یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا‌ ‌پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، برێت مەکگورک، تیشکی خستە سەردانی ئەم دواییەی بۆ بەغدا و هەولێر و گفتوگۆکانی سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بودجە و پرسەکانی دیکە. هەروەها جەختی لە گرنگی یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی حکومەت، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە ڕێگریکردن لە ناردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیار بوو لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ هەرێمی کوردستانەوە بنێردرێت و سەرۆکی حکومەت ، نیگەرانی خۆی لە دەرچوونی بڕیارەکە دەربڕی کە ئامانجی تێکدانی کەشی ئەرێنی و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە و مەبەستێکی سیاسی لە پشتە .
هەروەها هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها پێشکەوتنەکانی کەرتی وزە و باشترکردنی ژێرخانی ئابووری و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا دووپات کردەوە.

حاكم ڕزگار: یاساكەی دادگای فیدراڵ نادەستورییە
پێشت حاكم ڕزگار: یاساكەی دادگای فیدراڵ نادەستورییە
مامۆستایەکی ئاینی لە وتاردان دوورخرایەوە
دواتر مامۆستایەکی ئاینی لە وتاردان دوورخرایەوە
ەیوەندیدار