ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند تێڕوانینێکی هەڵە لەسەر جوان مانەوەی جەستە کە پێویستە ڕاستیان بکەیتەوە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تێڕوانینێکی هەڵەیە لەسەر جوان مانەوەی جەستە کە پێویستە ڕاستیان بکەیتەوە:

 

بۆچونی هەڵە: ئەنجامدانی ماکیاژ بە شێوەی ڕۆژانە مەترسیدارە!

ئەمە ڕاست نییە و ئەوەی مەترسیدارە ئەوەیە کە دواتر ماکیاژەکەت لێنەکەیتەوە و پێوەی بخەویت!

 

بۆچونی هەڵە: بۆی پێستت زوو چرچ نەبێت، پێویستە ئاو زۆر بخۆیتەوە

ئاو بەتەنها ناتوانێت یارمەتیدەربێت و پێویستە کرێمی تایبەت بەو مەبەستە بەکار بهێنیت.

 

 

بۆچونی هەڵە: زیپکە بخەیتە بەر خۆر نامێنێت

کاتێک پێستت دەخەیتە بەر خۆر وشکدەبێتەوە و جەستە ڕۆنی زیاتر دەنێرێت بۆ ڕوخسار، بۆیە ئەم کارە سوودی نییە.

 

بۆچونی هەڵە: ئەسمەربوونی پێست شتێکی جوان و ئاساییە 

ئەسمەربونی پێست کاردانەوەی پێستە بۆ زیان پێگەیاندنی بە تیشکی خۆر و زووتر پیر دەبیت، بۆیە ئەمەش کارێکی هەڵەیە

 

 

بۆچونی هەڵە: گەر قژت ببڕیت زوتر درێژ دەبێتەوە

ئەم بۆچونە هەڵەیەو درێژبونەوەی قژ 0.40 ئینجە لە مانگێکدا و ئەو شتانە کاریگەریان نییە لە سەری

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک شتی جیاواز لە ناو ماڵی چینیەکاندا کە سەیر و سەمەرەیە!

خێزان

چینیەکان کلتوری تایبەت بە خۆیان هەیە، کە بەشێکیان لە ئێمەی ڕۆژهەلاتیەوە نزیکە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی ماڵی چیینە کە دڵنیاین ئەوانەی چوون بۆچین و لە ماڵی چینیەکاندا ماونەتەوە بینیویانە:

 

-چینیەکان بەهۆی بچوکی ماڵەکانیانەوە زۆر بە دەگمەن بانگێشت دەکەن بۆ ماڵەوە، زیاتر لە ڕیستۆرانتەکانی دەرەوە کۆدەبنەوە.

-زۆرێک لە ماڵەکان تەوالێت و حەمامی تایبەت بەخۆیان نییە، بەڵکوو هاوبەشە لەگەڵ ماڵەکانی دیکەدا.

-سستمی تەوالێت زەمینیە بە هەمان شێوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی و تەنانەت لە شوێنە فەرمیەکانیشدا بە دەگمەن تەوالێتی شێوە کورسی دەبینیت.

-نرخی کرێی مانگانەی شوقە لە چین بەپێی شوێن و ناوچە گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت، لە کرێی مانگانەی ١٠٠$ وە تا ٦٠٠$ و ٣٠٠٠$ بۆ مانگێک هەیە.

-خانوە نوێکان شوشەی پێوە ناکرێت و کە کەسێک کڕی خۆی شوشە و محاجەرەی ئاسنی بۆ دادەنێت، ئەو محاجەرەیە وەک خۆیان دەڵێن بۆ پارێزگاری نییە لە دزی بەڵکوو بۆئەوەیە منداڵەکانیان بەرنەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

یەکێک لەم دارانە بۆ باخەکەت هەڵبژێرە و لە ڕێگەیەوە نهێنیەکی کەسایەتی خۆت بناسە

خێزان

زۆرکەس حەز بە تاقیکردنەوە دەرووناسیەکان دەکات، لەم تاقیکردنەوەیەدا لە ژێر بنەامی هەڵبژاردنی ڕەنگ و شێوە دەریدەخەین کە کەسایەتی تۆ چۆنە:

 

تەماشیی ئەم وێنەیە بکە و درەختێک هەڵبژێرە بۆ باخەکەت، بەڵام بە گوێ لە ناخی خۆت بگرە بۆ هەڵبژاردنی:

 

دارەکەت هەڵبژارد؟ بچۆ خوارەوە و ئەنجامەکەی تەماشا بکە:

 

١-  داری بەڕوو

تۆ لە کەسە گەشبینەکانی، ئەوانەی کە بەردەوام نیوە پڕەکەی پەرداخەکە دەبینن، بۆ تۆ ژیان پرە لە تاقیکردنەوە و شتی نوێ.

 

٢- داری لاریس (درەختێکە لە توخمی سنەوبەر)

کەسێکی تەواو سەربەخۆیت، هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم بڕیارەکانتدا.

 

٣- داری ماڵپ

کەسێکی زۆر هەستیاریت و زۆر بیر لە هەستی خۆت و خەڵکی دەوروبەرت دەکەیتەوە.

 

٤- داری ئەڵدەر (لە شێوەی چنارە)

کەسێکی زۆر هاوسەنگیت لە ژیان و بڕیاردا، کەسانی دەوروبەر ئاسەدەن بە مامەڵەکردن لەگەڵت.

 

٥- داری ڕێحانە

کەسێکی زۆر متمانەت بەخۆتە و هەموو شتێک لە ژیاندا لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆتدایە، هیچکات پشت بە بەخت نابەستیت.

 

٦- داری هەڵوژە

کەسێکی زۆر متمانەپێکراویت و هەموان لە نزیکت ئاسودەن، کۆمەڵایەتیت و حەزدەکەیت خەڵکت لەدەور بێت.

 

٧- داری سنجو

کەسێکیت توانەیەکی باشت هەیە لە لێکدانەوەی هەموو شتێک، بۆیە لە بڕیارداندا باشیت و هەموو لایەنەکانی لێکدەدەیتەوە.

 

٨- داری کەستانە

هەموان وادەزانن تۆ کەسێکی خەیاڵاویی و ڕۆمانسیت، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر واقع بینیت.

 

٩- داری چنار

کەسێکی کراوەیت و زۆر بەئاسانی لەگەڵ گۆرانکاریەکاندا هەڵدەکەیت و خۆت دەگونجێنیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک کە تا ئێستا بە تەواوەتی باوەڕت پێبووە، بەڵام هەڵەیە و وانییە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی هەمەجۆرە کە زۆرێکمان تا ئێستا بەتەواوەتی باوەڕمان پێبووە، بەڵام لە ڕووی زانستیەوە وانیە و هەڵەیە:

 

– تاشین موو ڕەشتر و تیژتر دەکاتەوە:

ئەمە هەڵەیە، چونکە مووی تازە هەمان پێکهاتەیە و ناگۆڕێت، بەڵام لەسەرەتایی سەردەرهێنانی کەمێک ڕەقتر دەردەکەوێت و ئەم بۆچونەی دروستکردووە.

 

– پیاوان لە ٧ چرکەدا جارێک  بیر لە سێکس دەکەنەوە

ئەمەش زانیاریەکی تەواو هەڵەیە، توێژینەوەکان ئەوەشیان سەلماندووە کە بیرکردنەوە لە سێکس تەنها جیاوازی رەگەزی نیە و بەپێی کەسەکان دەگۆڕێت، بەڵام هیچکامیان بەو ڕێژە هەڵەیە نییە.

 

– ئەوەی بە خەوەوە دەڕوات نابێت هەڵی بستێنیت

ئەمەش راستنییە، چونکە کارە راستەکە ئەوەیە هەڵی بستێنیت، بەو پێیەی ئەگەر هەیە زیان بەخۆی بگەیەنێت.

 

– ڕەنگی مەریخ سورە

مەریخ بە هەسارەی سور ناسراوە، لەکاتێکدا ئەوە ڕاستنییە و ڕەنگی سور نییە و قاوەیەکی مەیلە و زەردە.

 

– جەستە لە سەرەوە سەرمای دەبێت

زۆرجار بیستومانە دەڵێن سەرت داپۆشە با سەرمات نەبێت، لە کاتێکدا سەرما بە جەستەدا بە هاوسەنگی دابەش بووە و گەر بۆنمونە سەرت داپۆشیت و جلی گەرمت لەبەر نەبێت بێسوودە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان