ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بە بەڵگە؛ “فریای ئاوی سلێمانی بكەون”

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە پڕۆژەكانی ئاوی دوكان- سلێمانی هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، “فریای ئاوی سلێمانی بكەون، چونكە لە كۆی ٥٦ پەمپ تەنھا ٢٦ پەمپ كاردەكەن”.

محەمەد ڕەسوڵ، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و ئاو و گواستنەوە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی یاداشتێكەوە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی ٢٠١٩/٤/٦ دوای بەدوا داچوونم، بۆ كێشەكانی پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی ھێڵی دوو، كە لەچوار وێستگەی سەرەكی (تاسڵوجە، كۆتەڵ، پیرقوربان، قەشقۆڵی) پێكدێت و ھەریەكەیان ١٤ پەمپ لە خۆ دەگرن، بەداخەوە لەكۆی ئەو ٥٦ پەمپە، تەنھا ٢٦ پەمپ-یان كاردەكەن.

دەشڵێت: “داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەم، بە ئاڕاستەكردنی نووسراویان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بەمەبەستی فریاكەوتنی ئەم پڕۆژەیە پێش وەرزی گەرما، بە دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ چارەسەركردنی”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەگەر پێش وەرزی گەرما (هاوین) فریایان نەكەوین كارەساتی لێدەكەوێتەوە.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە لەهەرێمی کوردستان بەم جۆرەی خوارەوەیە، کە لە زێڕینەگری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

Gold
Oz: 1812$
24K: 359,000
21K: 315,000
18K: 270,000
Lira 22K= 385$

Oil:
BRENT: 43.1$
WTI: 40.7$

100$= 123,250
100€= 138,000
100£= 152,000
100$= 685 Tr Lira
100$= 1,980,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زەویە كارتەكان تاپۆ دەكرێن
تاپۆ: پێویستە هاووڵاتیان یەكەكانی نیشتەجێبوون بكەن بەناوی خۆیانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرەی ھەرێمی كوردستان داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكات، كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیووە، لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە (تاپۆ) تۆماری بكەن و دەشڵێت: “.زەویە كارتەكان تاپۆ دەكرێن”.

د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرە لە ڕێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەكات، كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیوە، پێویستە لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە تۆماربكرێن و دەڵێت: “چونكە ئەو گرێبەستەی لەنێوان كڕیار و وەبەرهێنەر هیچ بەهایەكی یاساییان نییە و كڕیار ناتوانێت هەموو مامەڵەیەك بەو موڵكەیەوە بكات”.

بەڕێوەبەی گشتی تۆماركردنی خانووبەرە داواش لە وەبەرهێنەران دەكات، سەردانی فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە بكەن و كارە تەكنیكی و یاساییەكانی خۆیان تەواو بكەن.

دەربارەی زەوییە كارتەكان وتی، “١٦ هەزار حاڵەتی زەوی كارت ئێستا كارە تەكنیكییە‌كانیان تەواو كراوە و تەنها ماوە تاپۆ بكرێن، نزیكەی ٣٠ هەزار حاڵەتی دیكە ماون، كە هێشتا كێشەیان چارەسەر نەكراوە و كێشەی ئیفرازكردنیان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 177 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە و لە كۆتایی هەفتەدا بڕی 177.24 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 177.27 ملیۆن دۆلار بوو، هەندێك كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك دابەزین بەدیكرا و بڕی 177.24 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە

1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە بانكی ناوەندی بڕی 177 ملیۆن و 278 هەزار دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 33 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 122 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان