ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕوسیا: لەبواری ئابووریدا ئەمریكا توانای كێبڕكێی نەماوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا لەبواری ئابووریدا توانای كێبڕكێی نەماوە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەمیانی دیدارێكدا لەگەڵ خوێندكارانی ئەكادیمیای دیپلۆماتی لە مۆسكۆ ڕایگەیاند: ئەمریكا بەهەڵوێستەكانی و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتانەی لەخولگەكەی ناسوڕێنەوە، دەریدەخات كە بێ توانایە لەكێبڕكێی بێگەرد لەبواری ئابووریدا.

لاڤرۆڤ ڕوونیكردەوە: تائێستا هێزێكی دیارە، بەڵام وردە وردە ڕۆڵەكەی كەمدەبێتەوە، چونكە چەند ئابوورییەكی گەورەی تر وەك چین و هیندستان و وڵاتانی تر گەشەدەكەن، وەك لەچەند ساڵی ڕابردوودا بینویانە ئابووری ئەمریكا توانای كێبڕكێكردنی بێگەردی نەماوە.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشدا: هەڵوێستەكانی ئەمریكا خەریكە پرەنسیپەكانی سیستمی بازرگانی نێودەوڵەتی تێكدەدات، واشنتۆن پەنادەباتە بەر سەپاندنی سزا و جەنگی ئابووری و ئەوانە وەك كەرەستەیەك بەكاردەهێنێت لەدژی نزیكترین هاوپەیمانەكانی و ئەو وڵاتانەی خاوەن سیاسەتی سەربەخۆن.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە لەهەرێمی کوردستان بەم جۆرەی خوارەوەیە، کە لە زێڕینەگری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

Gold
Oz: 1812$
24K: 359,000
21K: 315,000
18K: 270,000
Lira 22K= 385$

Oil:
BRENT: 43.1$
WTI: 40.7$

100$= 123,250
100€= 138,000
100£= 152,000
100$= 685 Tr Lira
100$= 1,980,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زەویە كارتەكان تاپۆ دەكرێن
تاپۆ: پێویستە هاووڵاتیان یەكەكانی نیشتەجێبوون بكەن بەناوی خۆیانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرەی ھەرێمی كوردستان داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكات، كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیووە، لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە (تاپۆ) تۆماری بكەن و دەشڵێت: “.زەویە كارتەكان تاپۆ دەكرێن”.

د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرە لە ڕێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەكات، كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیوە، پێویستە لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە تۆماربكرێن و دەڵێت: “چونكە ئەو گرێبەستەی لەنێوان كڕیار و وەبەرهێنەر هیچ بەهایەكی یاساییان نییە و كڕیار ناتوانێت هەموو مامەڵەیەك بەو موڵكەیەوە بكات”.

بەڕێوەبەی گشتی تۆماركردنی خانووبەرە داواش لە وەبەرهێنەران دەكات، سەردانی فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە بكەن و كارە تەكنیكی و یاساییەكانی خۆیان تەواو بكەن.

دەربارەی زەوییە كارتەكان وتی، “١٦ هەزار حاڵەتی زەوی كارت ئێستا كارە تەكنیكییە‌كانیان تەواو كراوە و تەنها ماوە تاپۆ بكرێن، نزیكەی ٣٠ هەزار حاڵەتی دیكە ماون، كە هێشتا كێشەیان چارەسەر نەكراوە و كێشەی ئیفرازكردنیان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 177 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە و لە كۆتایی هەفتەدا بڕی 177.24 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 177.27 ملیۆن دۆلار بوو، هەندێك كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك دابەزین بەدیكرا و بڕی 177.24 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە

1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە بانكی ناوەندی بڕی 177 ملیۆن و 278 هەزار دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 33 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 122 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان