سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا: با برایانی كورد تێبگەن



سەعد مەتڵەبی، سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، داواكاری هێزە كوردەكان لە دەرەوەی یاسایە” و پارێزگاكانی دیكەی عێراق نیگەرانن لە داواكارییەكانی هەرێم و هەست بە نادادپەروەری دەكەن، لەگەڵ ئەمەشدا كێشەكان چارەسەر دەبن و ڕێككەوتنەكان هەڵناوەشێنەوە، چونكە لایەنە شیعەكان نایانەوێت نێوانیان لەگەڵ لایەنە كوردەكان تێكبچێت.

سەعد مەتڵەبی لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق كە ناردنی هەموو بڕە پارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگرتووە، بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند”برایانمان لە حزبە كوردییەكان، ڕەنگە داواكارییەكانیان نادەستوری بن، ڕێككەوتن شتێكە و دەستور شتێكی ترە، برایانی كورد لە دامەزرێنەرانی دەستوری عێراقن، لەبەر ئەوەی خۆیان دامەزرێنەری دەستورن، دەبێت تێبگەن لەوەی دەستور لە سەروی ڕێكەوتنی سیاسییەوەیە”.

بە وتەی سەعد مەتڵەبی”دەبێت لایەنە كوردییەكان پابەندبن بە چۆنیەتی ئیدارەدانی دەوڵەتەوە، لەگەڵ حكومەتی عێراق بەشێوەیەك ڕێككەوتون كە لەدەرەوەی یاسا نەبێت و ڕێككەوتنەكان عەدالەتیان تێدا بێت”.

بە وتەی ئەو سەركردەیەی دەوڵەتی یاسا”زۆربەی پارێزگا عێراقییەكان واهەست دەكەن داواكارییەكانی كورد نا عەدالەتییان تێدایە، بۆیە شەقامی عەرەبی هاوسۆز نییە لەگەڵ هەرێم، دەبێت هەرێم هەماهەنگی بكات بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و گاز؛ دەبێت هەرێم كار بۆ بەدیهێنانی جۆرێك لە هاوسەنگی بكات لە نێوان پەیوەندییە دارایی و ئابورییەكانیان لەگەڵ پەیوەندییە ئیقلیمییەكان”، وتیشی، “دادگای فیدراڵی بە تەواوەتی سەربەخۆیە”.

موتلًەبی لەبارەی ئەگەری هەڵوەشانەوە ڕێككەوتنی نێوان لایەنە كوردی و شیعییەكانی بەهۆی بڕیارەكەوە وتی”كێشەكان چارەسەر دەبن و ڕێككەوتنی هەڵناوەشێتەوە، چونكە لایەنە شیعەكان نایانەوێت نێوانیان لەگەڵ لایەنە كوردییەكان تێكبچێت”.

دوێنێ چوارشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق ناردنی هەموو بڕە پارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتكردەوە بە 400 ملیار دینارەكەشەوە، وێڕای داواكاریی گیبَڕانەوەی تەواوی ئەو پارانەی لە ساڵی 2021وە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانەكراون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەهەرێم ژمارەیەك ڕێنمایی نوێی دەركرد
پێشت بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەهەرێم ژمارەیەك ڕێنمایی نوێی دەركرد
عیراق، 14 تۆمەتبار لەسەر تاوانەكەی سپایكەر لەسێدارە دەدرێن
دواتر عیراق، 14 تۆمەتبار لەسەر تاوانەكەی سپایكەر لەسێدارە دەدرێن
ەیوەندیدار