ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت گەیشتە 71 دۆلار

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بە پشتبەستن بە كەمبوونەوەی خستنەڕوو لە بازاڕەكان كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە پاڵپشتی لێدەكرێت، لەگەڵ سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەسەر هەناردەی نەوتی ئێران و ڤەنزوێلا، ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆر هەینی، نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت گەیشتە 71.07 دۆلار، و 18 سەنت بەراورد بە نرخی پێشووی و بە رێژەی 0.3% بەرزبۆوە.

بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تكساسی ئەمریكایی گەیشتە 63.84 دۆلار، و 26 سەنت زیادی كرد و بە رێژەی 04% بەراورد بە نرخی پێشووی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

(ئار.بی سی كاپیتاڵ ماركتس) لە یاداشتێكی لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە”پێشبینی دەكەین لە پاشماوەی ئەمساڵًدا، نرخەكانی نەوتی خاوی برنت و نەوتی خۆرئاوای تكساسی ئەمریكایی بگەنە 75 دۆلار و 67 دۆلار، بەڵام مەترسییەكان زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوەی نرخەكانن”.

ئەو بانكە كەنەدییە، پێیوایە”تەوژمی بەرزبوونەوەی نرخەكان كە فاكتەرەكانی جیۆسیاسیان لە پشتەوەیە، ڕوو لە ئاراستەی بەرزبوونەوەن بەرەو 80 دۆلار، تەنانەت بۆ ئاستی بەرزتريش لەماوەی هاویندا بەشێوەیەكی پچڕپچڕ”.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە لەهەرێمی کوردستان بەم جۆرەی خوارەوەیە، کە لە زێڕینەگری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

Gold
Oz: 1812$
24K: 359,000
21K: 315,000
18K: 270,000
Lira 22K= 385$

Oil:
BRENT: 43.1$
WTI: 40.7$

100$= 123,250
100€= 138,000
100£= 152,000
100$= 685 Tr Lira
100$= 1,980,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زەویە كارتەكان تاپۆ دەكرێن
تاپۆ: پێویستە هاووڵاتیان یەكەكانی نیشتەجێبوون بكەن بەناوی خۆیانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرەی ھەرێمی كوردستان داوا لەو ھاووڵاتییانە دەكات، كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیووە، لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە (تاپۆ) تۆماری بكەن و دەشڵێت: “.زەویە كارتەكان تاپۆ دەكرێن”.

د. لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی خانووبەرە لە ڕێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەكات، كە یەكەی نیشتەجێبوونیان لە كۆمپانیاكان كڕیوە، پێویستە لە فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرە تۆماربكرێن و دەڵێت: “چونكە ئەو گرێبەستەی لەنێوان كڕیار و وەبەرهێنەر هیچ بەهایەكی یاساییان نییە و كڕیار ناتوانێت هەموو مامەڵەیەك بەو موڵكەیەوە بكات”.

بەڕێوەبەی گشتی تۆماركردنی خانووبەرە داواش لە وەبەرهێنەران دەكات، سەردانی فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە بكەن و كارە تەكنیكی و یاساییەكانی خۆیان تەواو بكەن.

دەربارەی زەوییە كارتەكان وتی، “١٦ هەزار حاڵەتی زەوی كارت ئێستا كارە تەكنیكییە‌كانیان تەواو كراوە و تەنها ماوە تاپۆ بكرێن، نزیكەی ٣٠ هەزار حاڵەتی دیكە ماون، كە هێشتا كێشەیان چارەسەر نەكراوە و كێشەی ئیفرازكردنیان هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 177 ملیۆن دۆلاری فرۆشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ چوار شەممە و لە كۆتایی هەفتەدا بڕی 177.24 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 177.27 ملیۆن دۆلار بوو، هەندێك كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك دابەزین بەدیكرا و بڕی 177.24 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە

1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە بانكی ناوەندی بڕی 177 ملیۆن و 278 هەزار دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 33 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 122 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان